4   کاتژمێر پێش ئێستا 2940 جار خوێنراوەتەوە

حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ بڕیارى چیدا؟

ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێم کۆبووەوەو چەندین پێشنیازو ڕاسپاردەی لەبارەی مووچە پەسندکرد، لەکۆبوونەوەکەدا وەزارەتی دارایی ڕاسپێردرا بۆ دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنیان، لەناویشیاندا جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم بۆ ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵیی لەداهاتی نانەوتی‌و پێدانی پێشینە بەم بابەتە لەپێش هەموو خەرجییەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ى خۆى ئه‌نجامداو چەند پرسێکی تایبەت بەخەرجکردنی مووچەى تاووتوێکرد.

ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەوه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگەیاند، لەدەستپێکی کۆبوونەوەکەداو بەبۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگه‌شه‌ى هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراق، بارزانى داوایکردووه‌، هەڵمەتێکی شارستانی‌و لەچوارچێوەی ڕێزگرتن لەیاساو ڕێنماییەکان بەڕێوەبچێت. 

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەكه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم وه‌ك له‌كارنامه‌كه‌یدا هاتووه‌، تایبەتبووه‌ بەهەڵسەنگاندنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان لەدوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی سێ لایەنەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم‌و هەروەها بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی هەردوو مانگی ئاب‌و ئەیلوول‌و مانگەکانی دیکەی ساڵی 2025ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

وەک لەڕاگەیه‌نراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستاندا هاتووە، "لەسەرەتای کۆبوونەوەکە، لەدووتوێی ڕاپۆرتێکدا، وردەکاریی بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی خرایەڕوو کە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاریی هەرێم بەژمارەو داتای پێویست، سەرجەم بوارەکانی داهاتەکان‌و خەرجییەکان‌و کورتهێنانی مانگانە ڕوونکرایەوە کە لەچوارچێوەی تەرازووی پێداچوونەوە، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی لێ ئاگادارکراوەتەوە".

ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، "پاشان هەریەک لەوەزیری دارایی‌و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران‌و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، وردەکاریی زیاتریان لەسەر ڕاپۆرتەکە خستەڕوو کە پێشتر بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت‌و دامەزراوەکانی کوردستان ئامادەکرابوو، دوای گفتوگۆو تاووتوێکردنی بابەتەکە، ئەنجوومەنی وەزیران لەپێناو دابینکردنی مووچەو شایستەی دارایی مووچەخۆرانی هەرێم‌و زامنکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان، چەندین ڕاسپاردەو پێشنیازی پەسەندکردو وەزارەتی دارایی ڕاسپێردرا بۆ دەرکردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنیان، لەناویشیاندا جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم بۆ ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵیی لەداهاتی نانەوتی‌و پێدانی پێشینە بەم بابەتە لەپێش هەموو خەرجییەکان، تاوەکو وەزارەتی دارایی فیدراڵ هیچ شتێک نەکاتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی هەردوو مانگی ئاب‌و ئەیلوول‌و مانگەکانی دواتریش، کە ئێمە لەمانگی تشرینی یەکەمین‌و مووچەخۆرانی کوردستان مووچەی مانگەکانی هەشت‌و نۆیان هێشتا وەرنەگرتووە".

ئەنجوومەنی وەزیران داوا لەحکومەتی فیدراڵ دەکات، وەزارەتی دارایی فیدراڵ ڕاسپێرێت بەخەرجکردنی مووچەی کوردستان بەتایبەتیش وەک وەزیری سامانە سرووشتییەکان بەوەکالەت خستیەڕوو، ڕێککەوتننامەی سێ لایەنەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم زۆر بەباشی بەبێ کەموکووڕی جێبەجێکراوەو زیاتر لەسێ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لەبازاڕی جیهانی لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆ فرۆشراوەو داهاتەکەشی گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

  • له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم شه‌ش بڕیار ده‌دات

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

  • به‌ره‌ى گه‌ل له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ده‌باته‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ بڕیارى چیدا؟

  • تره‌مپ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عێراق ده‌كات

  • تاران ڕێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ ده‌كات بۆ دروستکردنی هه‌شت ڕیاکتۆری ئەتۆمی نوێ لەئێران

  • له‌سلێمانى پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا

  • واده‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى توركیا بۆ سلێمانى ئاشكراده‌كرێت

  • پێش سەردانەکەی بۆ لای ئەردۆگان، هاوسەرۆکی دەم پارتی چی بە نێچیرڤان بارزانی وت؟

سەرەکی