6   کاتژمێر پێش ئێستا 67 جار خوێنراوەتەوە

تازەترین زانیاری لەبارەی دانووستانەکانی پڕۆسەی ئاشتی

ئیرادە میدیا

ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی، تازەترین ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و دانووستانکەانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بڵاوکردەوە.

کامەران مەلا عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوەکە، ڕایگەیاند: لە مانگی ئەیلوولدا، سوپای تورکیا هیچ هێرش و بۆردوومانێکی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامنەداوە، ئەمەش یەکەم جارە لە دوای ساڵی (٢٠١٥)ەوە مانگێک بەبێ هێرش و بۆردوومانی سوپای تورکیا تێپەڕێت.

ئەندامەکەی سی پی تی، لە ڕاپۆرتێکدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: سوپای تورکیا هێرشەکانی بەتەواوەتی ڕاگرتووە، بەڵام بەردەوامە لە بنیاتنانی بارەگای سەربازی نوێ لەسەر چیای مەتینا، دروستکردنی ڕێگای سەربازی لە نێوان بنکە و بارەگاکانی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین لە سنوری قەزای ئامێدی و وێرانکردنی دارستان و بڕینەوەی دارەکانی ناوچەی زاپ و گواستنەوەیان بۆ ناو تورکیا.

لەبارەی هێشرشەکانی سێ مانگی ڕابردوو، کامەران مەلا عوسمان، ئاماژەی بەوەدا:  لە (١)ی ئادار تاوەکو (٣٠)ی حوزەیران، سوپای تورکیا، (١٣٩٠) هێرش و بۆردوومانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامدابوو. ئەمە لە کاتێکدا، لە (١)ی تەمووزەوە تاوەکو (٣٠)ی ئەیلوول، سوپای تورکیا تەنیا (٣٤) هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

  • به‌ره‌ى گه‌ل له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ده‌باته‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ بڕیارى چیدا؟

  • تره‌مپ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عێراق ده‌كات

  • تاران ڕێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ ده‌كات بۆ دروستکردنی هه‌شت ڕیاکتۆری ئەتۆمی نوێ لەئێران

  • له‌سلێمانى پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا

  • واده‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى توركیا بۆ سلێمانى ئاشكراده‌كرێت

  • پێش سەردانەکەی بۆ لای ئەردۆگان، هاوسەرۆکی دەم پارتی چی بە نێچیرڤان بارزانی وت؟

  • تازەترین زانیاری لەبارەی دانووستانەکانی پڕۆسەی ئاشتی

سەرەکی