2   کاتژمێر پێش ئێستا 33 جار خوێنراوەتەوە

كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركیا بۆ ئاشكراكردنى په‌یامه‌كه‌ى ئۆجه‌لان دواخرا

بڕیاربوو ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی کۆمسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی‌و دیموکراسی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجەلان بڵاو بکرێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.

دوای ئەوەی کۆمسیۆنەکە بەدەنگی سێ لەسەر پێنجی ئەندامانی بڕیاریدا سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکرێت لەدوورگەی ئیمراڵی كه‌ 24ى ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌چوو، ئەمەش لەناوخۆی تورکیا کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ بەمەبەستی خستنەڕووی ناوەڕۆكی سەردانەکەی بۆ لای ئۆجەلان کۆمسیۆنەکە کۆببێتەوە هەروەك تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی‌و نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی توركیا ڕایانگەیاندبوو، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

تولای هاتیمئۆغوڵڵاری هیوایخواست تەواوی قسەکانی ئۆجەلان بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێنەوە.

هاوکات باسی لەوەشکرد، ئەو بڕیارە بەدەست کۆمسیۆنەکەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەزانین ئۆجەلان باسی لە هاوپەیمانێتیی کوردو تورک، پێکەوەژیانی ئاشتییانەی گەلان، کۆتاییهێنانی یەکجارەکی بەشەڕوپێکدادان، چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریاو ڕۆژئاوای کوردستان، هەموارکردنەوەی یاساکان‌و ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی بۆ پرۆسەکە کردووە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو هەریەک لەگوڵستان کڵچ کۆچییغیت جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لەپەرلەمانی تورکیا؛ حوسێن یایمان یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی‌و فەتحی یڵدز یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی مەهەپە بۆ کاروباری یاسایی‌و هەڵبژاردن کە هاوکات پەرلەمانتاری پارتەکانیشیانن لەگەڵ ئۆجەلان کۆبوونەوەو کۆبوونەوەکە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند.

بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی کۆمسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا لەکاتێکدایە، بەهۆی هەستیاری بابەتەکە دوای دووجار لەدواخستن، لە21ى ئه‌م مانگه‌دا، 18مین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنەکە ئەنجادرا بڕیاردرا سەردانی ئۆجەلان بکرێت لەدوورگەی ئیمراڵی.


  • واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جه‌نگێكى خوێناوى ئاشكراده‌كرێت

  • ئەفسەرێك بەپلەی عەقید دەستگیركرا

  • چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌باره‌ى ناكۆكیه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیى چى وت؟

  • كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركیا بۆ ئاشكراكردنى په‌یامه‌كه‌ى ئۆجه‌لان دواخرا

  • له‌لاهاى باسى پرسى كورد ده‌كرێت

  • لە ژمارەی دانیشتواندا هەولێر پێش سلێمانی و هەڵەبجە کەوتەوە

  • یەکگرتووی ئیسلامی پڕۆژەیەکی بۆ یەکخستنی هێزی کورد لە بەغدا ڕاگەیاند

  • جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سبەی لە هەولێرە

  • سعودیە مەرجی پێشوەختەی داناوە بۆ پێدانی ڤیزای حەج

سەرەکی