2   کاتژمێر پێش ئێستا 4146 جار خوێنراوەتەوە

له‌لاهاى باسى پرسى كورد ده‌كرێت

کۆنفرانسی ساڵانەی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی (OPCW) لەشاری لاهای لەهۆڵەندا بەردەوامە، لەبەشێک لەکارەکانیدا، بایەخ بەقوربانیدانی کورد دەدرێت.

کۆنفرانسی ئەمساڵی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی بۆ پێداچوونەوەیە بەو بەرەوپێشه‌وه‌چوونانەی کە لەبواری ڕێگریکردن لەبەرهەمهێنان‌و بەکاربردنی چەکی کیمیایی بەدەستهاتوون، هەروەها باس لەئاڵه‌نگارییەکانی بەردەم بەدیهێنانی ئامانجی 'جیهانی بێ چەکی کیمیایی' دەکرێت.

کۆنفرانسەکە دوێنێ 24ى ئه‌م مانگه‌ دەستیپێکردووەو پێنج ڕۆژ بەردەوامدەبێت، لەمیانەی ڕۆژانی کۆنفرانسەکەدا فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر کیمیابارانی سێوسێنان نمایشدەکرێت کە لەلایەن دامەزراوەی میدیایی درەوەوە بەرهەمهێنراوە.

ئەیاد کاکەیی پارێزەری دۆسیەی جینۆساید ڕایگەیاند، ئەمساڵ تۆڕی هاوپەیمانیی ڕێکخراوە کوردستانییەکان لەکۆنفرانسەکە بەشدارن‌و باس لەو تاوانانە دەکەن کە بەرامبەر بەکورد کراون‌و دەکرێن.

جگە لەدەوڵەتانی ئەندام، دەوڵەتانی نائەندام‌و ڕێکخراوە حکومی‌و ناحکومییەکانیش دەتوانن ئامادەی کۆنفرانسەکەبن.

ساڵانە لەسەر ئاستی ڕێکخراوەکانی پەیوست بەجینۆساید، ژمارەیەک ڕێکخراو ئامادەی ئەم کۆبوونەوەیە دەبن‌و نوێنەرایەتی دۆسیەکانی جینۆسایدی گەلی کورد دەکەن. 

  • واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جه‌نگێكى خوێناوى ئاشكراده‌كرێت

  • ئەفسەرێك بەپلەی عەقید دەستگیركرا

  • چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌باره‌ى ناكۆكیه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیى چى وت؟

  • كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركیا بۆ ئاشكراكردنى په‌یامه‌كه‌ى ئۆجه‌لان دواخرا

  • له‌لاهاى باسى پرسى كورد ده‌كرێت

  • لە ژمارەی دانیشتواندا هەولێر پێش سلێمانی و هەڵەبجە کەوتەوە

  • یەکگرتووی ئیسلامی پڕۆژەیەکی بۆ یەکخستنی هێزی کورد لە بەغدا ڕاگەیاند

  • جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سبەی لە هەولێرە

  • سعودیە مەرجی پێشوەختەی داناوە بۆ پێدانی ڤیزای حەج

سەرەکی