1     کاتژمێر پێش ئێستا 1039 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌باره‌ى ناكۆكیه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیى چى وت؟

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دەڵێت، لەکۆتا کۆبوونەوەی نێوان مه‌سعود بارزانی‌و نووری مالیکیدا باس لەپۆستی سەرۆک کۆمار کراوە کە پارتی‌و یەکێتیی بەبەرکەوتەی هەڵبژاردن‌و شایستەی خۆیانی دەزانن، بەڵام ئەوان هەوڵی چارەسەری ئەو ناکۆکییە دەدەن‌و داوا لەکورد دەکەن بەیەک کاندیدی هاوبەشەوە بەشداریی لەکۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا بکەن.

چاوەڕێدەکرێت تاوەکو کۆتایی مانگی داهاتوو سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بەهەڵبژاردن تەواوبکرێن‌و دادگای فیدراڵیش ناوی کاندیدە براوەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق پەسەندبکات، لەهەنگاوی دواتریشدا سەرۆکی پەرلەمان لەپشکی سووننەکان‌و سەرۆک کۆمار لەپشکی کورد هەڵدەبژێردرێت، دواتریش سەرۆک کۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت.

عامر فایز سەرۆکی فراکسیۆنی تەسمیم‌و یەکێک لەسەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشكرایكردووه‌، لەسەر بنەمای توانا، دەستپاکی، ناوبانگی باش‌و پابەندبوون بەکارنامەی هاوپەیمانێتییەکەیان‌و پێشکەشکردنی ڕوانگەیەک بۆ چارەسەری ئاستەنگە سەرەکییەکانی وڵات، لیژنەی دیاریکردنی سەرۆک وەزیران لەکارەکانی بەردەوامەو شیاوترین کاندیدەکان دەخاتە بەردەم سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی.

وتیشی، "ئەوانەی دەڵێن چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەبەرێکی جێبەجێکار دادەمەزرێنێت نەک سەرۆک وەزیران، ئەوە هەوڵێکی میدیاییە بۆ تێکدان‌و سەرلێشێواندنی ڕای گشتیی لەبارەی ئەم بابەتە، چونکە سەرۆک وەزیران بەگوێرەی ڕێکاری دەستووریی دادەنرێت‌و هاوپەیمانێتییەکەیان بەهیچ شێوەیەک نایەوێت هەژموونی خۆی بەسەر پۆستەکەدا بسەپێنێت یان دەسەڵاتەکانی سنووردار بکات".

لەبارەی کۆبوونەوەکەی 22ی ئەم مانگەی نێوان مه‌سعود بارزانی‌و نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا، عامر فایز وتی، "لەکۆبوونەوەکەدا باس لەدۆسیەی سەرۆکایەتی کۆمارو چارەسەری ناکۆکی نێوان پارتی‌و یەکێتیی لەسەر وەرگرتنی ئەم پۆستە کراوە، ئێمەش کاردەکەین بۆ ئەوەی لایەنە کوردییەکان بەیەک کاندید بێنە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار".

لەبارەی ناوی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی فایز وتی، "هەموو ئەوانەی لەمیدیاکان باسدەکرێن بەفەرمی پێشنیازنەکراون لەناویشیاندا نووری مالیکی، هەرچەندە لەوانەیە بەشێک لەزانیارییە دزەپێکراوەکان ڕاست بن، بەڵام فەرمی نین‌و لەسەر ئەو بنەمایەش ناکرێت هەڵوێست‌و بۆچوونیان لەسەر بدرێت".

  • واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جه‌نگێكى خوێناوى ئاشكراده‌كرێت

  • ئەفسەرێك بەپلەی عەقید دەستگیركرا

  • چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌باره‌ى ناكۆكیه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیى چى وت؟

  • كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركیا بۆ ئاشكراكردنى په‌یامه‌كه‌ى ئۆجه‌لان دواخرا

  • له‌لاهاى باسى پرسى كورد ده‌كرێت

  • لە ژمارەی دانیشتواندا هەولێر پێش سلێمانی و هەڵەبجە کەوتەوە

  • یەکگرتووی ئیسلامی پڕۆژەیەکی بۆ یەکخستنی هێزی کورد لە بەغدا ڕاگەیاند

  • جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سبەی لە هەولێرە

  • سعودیە مەرجی پێشوەختەی داناوە بۆ پێدانی ڤیزای حەج

سەرەکی