24   خولەک پێش ئێستا 3385 جار خوێنراوەتەوە

ئەفسەرێك بەپلەی عەقید دەستگیركرا

پێش نیوەڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ئەفسەرێك بەپلەی عەقید لەنوسینگەی زانیاریی كارتی نیشتەجێبون (مەكتەب مەعلومات)ی كەركوك بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیركرا.

تیمەكانی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی كەركوك لەدەستەی نیشتیمانی دەستپاكی بەدواداچونیان بۆ سكاڵای هاوڵاتیان كردووەو خاوەن نوسینگەیەكی فۆتۆكۆپیان لەبەردەم فەرمانگەی نوسینگەی زانیاری (مەكتەب مەعلومات) دەستگیركردووە لەكاتی وەرگرتنی بەرتیل لەهاوڵاتییەك لەبەرامبەر ڕاییكردنی مامەڵەكەیدا.

هەر بەپێی زانیارییەكان، خاوەن نوسینگەكەو چەند كارمەندێك كە وەك گه‌واهیدەر لەبەردەم دادوەر ئامادەبونە، دانیان بەوەداناوە كە دەڵاڵیان بۆ ئەفسەرێكی مەكتەب مەعلومات/عروبە كردووە، لەسەر ئەو بنەمایەش (ئەفسەرەكە) دەستگیركراوەو بۆ ماوەی ڕۆژێك ڕاگیراوە.

هەروەك خاوەن نوسینگەكەش دەستگیركراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوەو فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستپاكی بەوردی دەیەوێت سەرچاوەی گەندەڵییەكە بدۆزێتەوە كە لەو فەرمانگەیەدا هەیەو سكاڵای هاوڵاتیانی لەسەرە.

نوسینگەی زانیاری (مكتب معلومات) لەنێو بەڕێوەبەرایەتی پێشوی ڕەگەزنامەی كەركوكن لەشەقامی ئەتڵەس، ئەركیان دەرهێنانی كارتی نیشتەجێبونە بۆ هاوڵاتیان.

  • واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جه‌نگێكى خوێناوى ئاشكراده‌كرێت

  • ئەفسەرێك بەپلەی عەقید دەستگیركرا

  • چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌باره‌ى ناكۆكیه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیى چى وت؟

  • كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركیا بۆ ئاشكراكردنى په‌یامه‌كه‌ى ئۆجه‌لان دواخرا

  • له‌لاهاى باسى پرسى كورد ده‌كرێت

  • لە ژمارەی دانیشتواندا هەولێر پێش سلێمانی و هەڵەبجە کەوتەوە

  • یەکگرتووی ئیسلامی پڕۆژەیەکی بۆ یەکخستنی هێزی کورد لە بەغدا ڕاگەیاند

  • جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سبەی لە هەولێرە

  • سعودیە مەرجی پێشوەختەی داناوە بۆ پێدانی ڤیزای حەج

سەرەکی