10   خولەک پێش ئێستا 802 جار خوێنراوەتەوە

واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جه‌نگێكى خوێناوى ئاشكراده‌كرێت

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی دووبارە دەستپێكردنەوەی هێرشەكانى بۆسەر لوبنان كرد ئەگەر حزبوڵڵا پێش سەری ساڵ بڕیاری چەكدانان جێبەجێنەكات.

یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەچاوپێكەوتنێكدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، "ئیسرائیل بڕوای بەحزبوڵڵا نییە چەكدابنێت، بڕواشناكەین پابەندبێت بەمەرجەكانی ئەمریكاوه‌".

ڕاشیگەیاند، "دووبارە كردەوەی سەربازیی بژادەیەكی بەهێزی ئیسرائیلە بۆ سەر لوبنان ئەگەر حزبوڵڵا لەكاتی دیاریكراودا پابەندنی بڕیاری چەكدانان نەبێت".

لەمانگی ئابی رابردوو هەردوو حكوومەتی ئیسرائیل‌و لوبنان رێككەوتن لەسەر پلانی چەكدانانی حزبوڵڵا، بەڵام هەر زوو حزبوڵڵا ڕێككەوتنەكەی ڕەتكردەوەو ڕایگەیاند، ئەمكارە دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لەلوبنان.

یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختیكردەوە، ئەمریكاش حزبوڵڵای پابەندكردووە تا كۆتایی ئەمساڵ چەك‌و مووشەكەكانیان ڕادەستی سوپای لوبنان بكەن، بەڵام ئەوان دڵنیان حزبوڵڵا پابەندی ئەم بڕیارە نابێت‌و ڕێككەوتنەكە جێبەجێناكرێت.

  • واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جه‌نگێكى خوێناوى ئاشكراده‌كرێت

  • ئەفسەرێك بەپلەی عەقید دەستگیركرا

  • چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌باره‌ى ناكۆكیه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیى چى وت؟

  • كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركیا بۆ ئاشكراكردنى په‌یامه‌كه‌ى ئۆجه‌لان دواخرا

  • له‌لاهاى باسى پرسى كورد ده‌كرێت

  • لە ژمارەی دانیشتواندا هەولێر پێش سلێمانی و هەڵەبجە کەوتەوە

  • یەکگرتووی ئیسلامی پڕۆژەیەکی بۆ یەکخستنی هێزی کورد لە بەغدا ڕاگەیاند

  • جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سبەی لە هەولێرە

  • سعودیە مەرجی پێشوەختەی داناوە بۆ پێدانی ڤیزای حەج

سەرەکی