ئاڵدار خەلیل
16   کاتژمێر پێش ئێستا 68 جار خوێنراوەتەوە

ئاڵدار خەلیل: ئەوەی لە سوریا گۆڕاوە تەنها ناوی ئەوانەیە كە لە حكومەتن

ناوەندی هەواڵ

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "الیوم"  ڕایگەیاندووە، ئەگەر لەگەڵ حكومەتی راگوزەر سەبارەت بە سیستەمی حوكمڕانی لە سوریا رێكنەكەوین، پێویستە ریفراندۆمێكی لە سەرتاسەری وڵات ئەنجام بدەین و  ئێمە ئامادەین بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە سوریا لەبارەی سیستەمی حوكمڕانی.

دەشڵێت، چۆن چاوەڕوانی دەرئەنجامێكی جیاواز لە حكومەتی راگوزەر بكەین، لە كاتێكدا هەمان شێوازەكانی دەسەڵاتی پێشوو پەیڕەو دەكات كە بەشار ئەسەد تا ڕادەیەك ئامادەبوو دان بە ناسنامەی كوردا بنێت لە سوریا.

ئەوەشی خستەڕوو: هیچ ئاماژەیەك لە ئارادانییە نییە حكومەتی راگوزەر تەنانەت پرسی كورد قبوڵ بكات، پەیامێكمان بۆ شەرع نارد سەبارەت بە پێشوازیكردن لە وەفدی كوردی كە من ئەندامم تیایدا، بەڵام تا ئەمڕۆش وەڵامی نەداوەتەوە.

جەختیشیكردەوە: حكومەتی راگوزەر بەردەوامە لە سیاسەتی نكۆڵیكردنی بوونی كورد و ئەگەر حكومەتی راگوزەر لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بێت، دەڕوخێت یان دەبێت دیكتاتۆرییەت و ئەوەی لە سوریا گۆڕاوە تەنها ناوی ئەوانەیە لە حكومەتن.

  • هه‌وره‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ (سوپەر سێڵ) چییه‌؟

  • له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندنى سلێمانى ده‌وام ڕاگیرا

  • لافاوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى چه‌مچه‌ماڵ 14 كه‌سى كرده‌ قوربانیى

  • ئیدارەی گەرمیان هاتوچۆی نێوان شارەکان رادەگرێت

  • ئاڵدار خەلیل: ئەوەی لە سوریا گۆڕاوە تەنها ناوی ئەوانەیە كە لە حكومەتن

  • له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه‌ هۆشداریده‌درێت.. سبه‌ینێ ئه‌م ناوچانه‌ له‌مه‌ترسیدان

  • میدیاى ئه‌مریكى زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى حه‌ماس‌و چه‌كداره‌كانیه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • سبەینێ لەئیدارەی گەرمیان ده‌وام ڕاده‌گیرێت

  • مالكی: لەگەڵ قوباد تاڵەبانی بەوردی باسمان لە پۆستی سەرۆك كۆمار كرد

سەرەکی