57   خولەک پێش ئێستا 4036 جار خوێنراوەتەوە

میدیاى ئه‌مریكى زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى حه‌ماس‌و چه‌كداره‌كانیه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

به‌پێی ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمزی ئه‌مریكی، دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل له‌به‌شێكی غه‌ززه‌ له‌مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا به‌پێی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كه‌ هه‌یه‌، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس کاردەکات بۆ دووبارە بونیادنانەوەی هێزی خۆیی‌و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌غه‌ززه‌دا هه‌بوه‌.

ڕۆژنامەکە  له‌زاری بەرپرسانی ئیسرائیلی‌و بەرپرسێکی هەواڵگریی عەرەبی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌؛ حەماس سەرەڕای لەدەستدانی ژمارەیەکی بەرچاو لەسەرکردەکانی‌و هەزاران چەکداری، توانیویەتی دەسەڵاتی خۆی لەکەرتی ناوچەکەدا بسه‌پێنێته‌وه‌و هێزەکانی پۆلیسیش بۆسه‌ر شه‌قامه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌و باجیش بخاته‌سه‌ر هه‌ندێك كاڵای گرانبه‌های هاورده‌كراوه‌.

ڕۆژنامەکە لەزاری شاڵۆم بن حەنان، بەرپرسی پێشووی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل (شین بێت) نووسیویەتی، "حەماس گورزێکی گەورەی بەرکەوت، بەڵام شکستی پێنەهێنا، تائێستاش له‌سه‌ر پێكانی ڕاوه‌ستاوه‌".

ئاماژە بەوەشکراوه‌، كه‌ بەپێی خەمڵاندنە فەرمییەکان حه‌ماس له‌ئێستادا خاوه‌نی 20 هەزار چەکداره‌و توانیویشیه‌تی جێگه‌ی سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌ كوژراوه‌كانی پڕبكاته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش دوپاتكراوه‌ته‌وه‌، هێشتا حه‌ماس خاوەنی کۆگاو حەشارگەی چەکه‌و زیاتر لەنیوەی تۆڕی تونێلە ژێرزەمینییەکانی وەک خۆی ماوەتەوە.

  • له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه‌ هۆشداریده‌درێت.. سبه‌ینێ ئه‌م ناوچانه‌ له‌مه‌ترسیدان

  • میدیاى ئه‌مریكى زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى حه‌ماس‌و چه‌كداره‌كانیه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • سبەینێ لەئیدارەی گەرمیان ده‌وام ڕاده‌گیرێت

  • مالكی: لەگەڵ قوباد تاڵەبانی بەوردی باسمان لە پۆستی سەرۆك كۆمار كرد

  • دەیان هەزار سەربازی ئیسرائیلی بەهۆی كێشەی دەروونییەوە چارەسەر وەردەگرن

  • ئاڵۆزیى ڕویدا.. ڕێگریى له‌كوردان ده‌كرێت زه‌ویه‌كانیان بكێڵن

  • وێنه‌گرتن‌و تۆماركردنى ڤیدیۆ له‌مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

  • چاندار گومانى هه‌یه‌

سەرەکی