8   کاتژمێر پێش ئێستا 3153 جار خوێنراوەتەوە

هه‌وره‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ (سوپەر سێڵ) چییه‌؟

ئاسۆ كه‌ماڵ به‌ڕێوه‌به‌رى پێشوى كه‌شناسى سلێمانى له‌باره‌ى هه‌وره‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ (سوپەر سێڵ) زانیاریى ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "یەکێکە لەهەورە بەهێزو دەگمەنەکان‌و پۆلێندەکرێت لەجۆری هەورە نزم‌و کەڵەکەبوەکان"، ده‌شڵێت، "هەورێکی شێداری زەبەلاحە".

له‌نوسینه‌كه‌یدا ئاسۆ كه‌مال ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، چەند ڕۆژێکە باس لەهاتن‌و کاریگەریی ناوچەکە بەهەوری (سوپەر سێڵ) دەکرێت بۆیە پێمخۆشه‌ چەند زانیارییەک لەسەر هەوری (سوپەر سێڵ) بخەمەڕوو:

ـ هەوری (سوپەر سێڵ) یەکێکە لەهەورە بەهێزو دەگمەنەکان‌و پۆلێندەکرێت لەجۆری هەورە نزم‌و کەڵەکەبووەکان‌و جۆری (Cumulonimbus (CBو لەبارودۆخێکی تایبەتدا دروستدەبێت‌و ئەم بارودۆخانەش بەدەگمەن لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان بەتایبەت بەرجەستە دەبێت هەربۆیە زۆر دەگمەنەو ئەو بارودۆخانەش بریتیە لەشێ .. هەوری (سوپەر سێڵ) هەورێکی شێداری زەبەلاحەو پێویستی زۆری بەشێ هەیە لەهەموو چینەکانی بەرگە هەوا هەر لەڕووی زەوی تاچینەکانی سەرەوەی بەرگە هەوا کە ئەمەش تەنها لەناوچە کەمەرەییەکاندا هەیەو لای خۆمان زۆر دەگمەنە.

ـ لاوازی تەوژمی هەوای سەرکەوتوو کە لەئەنجامی نزمە پاڵەپەستۆکان دروستدەبێت‌و چەندە نزمە پاڵەپەستۆکان بەهێزبێت ئەم تەوژمە بەهێزتر دەبێت، ئەمەش لەناوچەکانی خۆماندا کەمە کە زۆربەیجار نزمە پاڵەپەستۆکان لاوازن بەراورد بەو ناوچە کەمەرەییەکان.

ـ هەروەها جیاوازیی لەنێوان خێرایی‌و ئاراستەی بای ڕووی زەوی‌و چینەکانی سەرەوەی بەرگەهەوا.

ـ هەروەها لاوازی ناسەقامگیریەکانی کەشوهەوا بەراورد بەناسەقامگیرییە کەمەرەییەکان.

ـ هەڵکەوتەی جوگرافیای شوێنەکە کە دوورە لەڕێڕەوی هاتنی گەردەلول‌و زریانەکان‌و ناوچەی خۆمان دەکەوێتە ناوچەیەکی ئاوو هەوای ڕاگوزەر له‌نێوان ئاوو هەوای وشک‌و ئاوو هەوای مامناوەند.

  • هه‌وره‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ (سوپەر سێڵ) چییه‌؟

  • له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندنى سلێمانى ده‌وام ڕاگیرا

  • لافاوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى چه‌مچه‌ماڵ 14 كه‌سى كرده‌ قوربانیى

  • ئیدارەی گەرمیان هاتوچۆی نێوان شارەکان رادەگرێت

  • ئاڵدار خەلیل: ئەوەی لە سوریا گۆڕاوە تەنها ناوی ئەوانەیە كە لە حكومەتن

  • له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه‌ هۆشداریده‌درێت.. سبه‌ینێ ئه‌م ناوچانه‌ له‌مه‌ترسیدان

  • میدیاى ئه‌مریكى زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى حه‌ماس‌و چه‌كداره‌كانیه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

  • سبەینێ لەئیدارەی گەرمیان ده‌وام ڕاده‌گیرێت

  • مالكی: لەگەڵ قوباد تاڵەبانی بەوردی باسمان لە پۆستی سەرۆك كۆمار كرد

سەرەکی