×

چەند بژمێرێکی سەرژمێری گشتیی
21   کاتژمێر پێش ئێستا 47 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ناوەندی هەواڵ

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كانى سه‌رژمێرى گشتیی زیندانى و غه‌رامه‌ى تێبكه‌وێت.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌شى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌نگۆكان ئه‌و زانیارییانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ى زیندانیكردن بۆ ماوه‌ى حه‌وت ساڵ و سزاى دارایى به‌ بڕى 10 ملیۆن دینار بڵاوبووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی هه‌ڵه‌ ده‌ده‌نه‌ بژمێره‌كانى سه‌رژمێرى گشتیی دانیشتوان.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ڵێت "ئه‌و زانیارییانه‌ ناڕاستن و هیچ راستییه‌كیان تێدا نییه‌، پێویسته‌ به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌و زانیارییانه‌ بكۆڵنه‌وه‌ كه‌ دێته‌ به‌رچاویان له‌كاتى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرییدا، پێویسته‌ زانیارییه‌كان ته‌نها له‌لایه‌نى فه‌رمییه‌وه‌ وه‌ربگیرێن".
ئه‌مڕۆ قۆناغى سێیه‌مى سه‌رژمێرى گشتیی دانیشتوان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیپێكرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پشووى فه‌رمییه‌ و هاوكات قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.

 

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

  • سەرژمێری لە عێراق بە ژمارە

  • وڵاتێکی عەرەبی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت

  • سودانی: باشترین ڕێگەی سەردەمیانەمان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گرتووەتە بەر

  • دواى زیاتر له‌ 10 ساڵ عێراق قه‌ره‌بووى به‌شێكى خه‌ڵكى شنگال ده‌كاتەوە

  • ​ژنێكى بیانى تێدایه‌؛ دادگاى عێراق بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ چه‌ند بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ركرد

  • عەتوان عەتوانی: سەرژمێری بەشەبودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان دیاریدەکات

  • لە دوو ساڵدا 15 هەزار ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویداوە

سەرەکی