پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق
2024-11-20 198 جار خوێنراوەتەوە

كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، هەر كەسێك بە بێ هۆكار بەشداریی پڕۆسەی سەرژمێری نەكات، لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان كێشەی ڕاییكردنی مامەڵەی بۆ درووست دەبێت.

عەبدولزوهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند: پلانی سەرژمێری تەنها بۆ مەبەستی گەشەپێدانی گشتیی داڕێژراوە و داوا لە هاووڵاتیان و ئاوارەكان و دانیشتووانی ناوچە كێشەلەسەرەكان دەكەین بەشداریی لەو پڕۆسەیە بكەن و ناوی خۆیان تۆمار بكەن.

وتیشی: حكوومەتی عێراق كار بۆ ئەوە دەكات ئەو ترسە بڕەوێنێتەوە كە دەوترێت ئەنجامی سەرژمێریەكە بەهۆی ئاوارەكان و ئەوانەی شوێنی نشتەجێبوونی خۆیان گۆڕیوە، دیمۆگرافیای سنووری پارێزگاكان و شووناسی هاوڵاتییان دەشێوێنێت.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەشڵێت: ئەوانەی شوێنی نیشتەجێی بوونیان گۆڕاوە پرسیار لە هۆكارەكەیان دەكرێت كە 16 پرسیاریان لێ دەكرێت لە بارەی ئاوارەبوونیان و دەبێت وەڵامەكانیان درووست بێت بۆ ئەوەی شووناسی خۆیان لە دەست نەدەن.

"تۆماركردنی داتا و زانیاری خێزان و كەسی و خانوو و تەنانەت پێداویستییەكانی دیكە لە لایەن تیمەكانی سەرژمێری، لە داهاتوودا دەبێتە بنەمای درووست بۆ دامودەزگاكانی دەوڵەت، بۆیە هەر كەسێك بە بێ هۆكار بەشداریی پڕۆسەكە نەكات، لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان كێشەی ڕاییكردنی مامەڵەی بۆ درووست دەبێت". عەبدولزوهرە هنداوی وای وت.

ئەمڕۆ پرۆسەی سەرژمێری گشتیی لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، بە مەبەستی كۆكردنەوەی ژمارەی دانیشتووان و داتاكانی پێوەست بەم پرسەوە. هەروەها بەو هۆیەوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە و سبەینێش بەردەوام دەبێت.

پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق 27 ساڵ و لە هەرێمی كوردستان 37 ساڵە ئەنجام نەدراوە.

لەم سەرژمێرییەدا 120 هەزار بژمێر بەشداری دەكەن و بڕیاریشە دوای نزیكەی دوو هەفتە ئەنجامی سەرژمێرییەكە ڕابگەیەنرێت.

 

  • عێراق؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و کوژرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • وادەی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێت

  • كۆگایەكی داعش لە بەغداد تەقییەوە و كوژراو و بریندار هەیە

  • په‌رله‌مانى عێراق ئیفاد ڕاده‌گرێت

  • عێراق و بەریتانیا بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار گرێبەستی بازرگانیان واژۆکرد

  • پەرلەمانی عێراق كۆتایی بە پشووی زستانە هێنا

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە تاران

  • ئامانجى سەردانەکەى سودانى بۆ تاران ئاشکرادەکرێت

  • سوودانی: هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە چاكسازییمان بەسەردا بسەپێنێت

سەرەکی