2   کاتژمێر پێش ئێستا 7445 جار خوێنراوەتەوە

بە داتا.. عێراق بوە دوەم وڵاتى هەناردەكارى نەوت لەئۆپیك

 

ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) داتاکانی بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ مانگی ئابی 2025 بڵاوکردەوەو دەریدەخات عێراق لە پلەی دوەمدایە لەنێو گەورەترین وڵاتانى بەرهەمهێنەرانی نەوتی ڕێکخراوەکەدا.

بەپێی داتاکان، سعودیە پێشەنگی خۆی لە نێوان وڵاتانی ئەندامدا پاراستوە بە بڕی 9 ملیۆن و 709 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش عێراق بە 4 ملیۆن و 150 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەردەوامی ئەو هەوڵە دیارەیە كە خواستی جیهانی لە دابینكردنى نەوت دا دەیخاتەڕو.

هەر سەبارەت بە ریزبەندیى وڵاتانى هەناردەكارى نەوت، ئیمارات بە 3 ملیۆن و 255 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، هاوكات ئێران-یش بە 3 ملیۆن و 218 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا پلەى چوارەمى بەدەستهێناوەو كوەیت-یش بە 2 ملیۆن و 492 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، لە پلەى پێنجەمى ریزبەندییەكەدا دێت.

بەگوێرەى داتاكانى رێكخراوەكە، ئەو وڵاتانەی کە لە پلەكانى دواتر مابونەوە؛ بریتی بون لە: نایجیریا بە یەک ملیۆن و 549 هەزار بەرمیل، لیبیا بە یەک ملیۆن و 299 هەزار بەرمیل، جەزائیر بە 940 هەزار بەرمیل، ڤەنزوێلا بە 936 هەزار بەرمیل، و کۆنگۆ بە 259 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بەگوێرەى ئەو راپۆرتەى داتاكانى تێدا بڵاوكراوەتەوە، بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک تاڕادەیەک جێگیرە، لەلایەكى ترەوە  جیاوازییەکی بەرچاویش لە نێوان وڵاتانی ئەندامدا هەیە؛ ئەوەش بەهۆی جیاوازیی لە توانای بەرهەمهێنان و سیاسەتی بەرهەمهێناندا.

ئابوریناسان پێیانوایە، نەوت؛ بەردەوام وەک فاکتەری سەرەکی ئابوری جیهانیی دەمێنێتەوەو ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بازاڕە داراییەکان و نرخی وزە هەیە، هاوکات وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک هەوڵدەدەن هاوسەنگیی بەرهەمهێنان بۆ پاراستنی سەقامگیریی نرخەکان لە بازاڕی نێودەوڵەتیدا پەرەپێبدەن.

 

  • بە داتا.. عێراق بوە دوەم وڵاتى هەناردەكارى نەوت لەئۆپیك

  • زۆرینەى پرۆژە ئابورییەكانى هەرێم؛ رێگەى دو سایدن

  • کەمال محەممەد: بەم نزیکانە کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوت چارەسەردەکرێت

  • هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریكا گەیشتە 8 ملیۆن بەرمیل

  • عێراق زیاتر لە 28 تۆن زێڕ هاوردە دەكات

  • دوای 73 ڕۆژ هێشتا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی موچە ئاشکرانەکراوە

  • ئابوریناسێك: وەبەرهێنان لەکوردستان تەنها پڕۆژەی نیشتەجێبونە

  • هەرێم لەڕوى هێلكەو مریشكەوە گەیشتە ئاستى خۆبژێویى

  • دەروازە سنورییەكانى هەرێم بەسیستمى ئەسیكۆداوە دەبەسترێنەوە

سەرەکی