1     کاتژمێر پێش ئێستا 4573 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانى..پاشماوەى حەمامێكى سەردەمى بابانییەكان دەدۆزرێتەوە

 

زانکۆی سلێمانی لەکاتی پرۆسەیەكى هەڵکەندن دا لەناو سەنتەری شارى سلێمانى، 300 پارچە شوێنەواری دێرینى دۆزیوەتەوە، كە بەهایەكى گرنگى مێژوییان هەیەو لە درێژەى پرۆسەكەشدا پاشماوەی حەمامێکی دێرین دۆزراوەتەوە کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینى بابانییەكان و سەرەتاى دامەزراندنى شارەكە؛ پێش زیاتر لە دو سەدە لەمەوبەر.

بەگوێرەى زانیارییەكانى ئیرادە، ماوەى زیاتر لە دو مانگ  ونیوە كارەکانی كنەو پشكنین و گەڕان و هەڵکەندن لە بینای سەرا بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و بەرپرسانی حکومەت دەستیپێکردوه.

لەمبارەیەوە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە وتارێکى دا سەبارەت بەو هەوڵانە رایگەیاند، دەمزانی شوێنەوارێكى دێرین لەو شوێنەدا هەیە، تا ئەوکاتەی لە کاتی کاری نەمام چاندندا پاشماوەی دیوارێکی بەردم دۆزییەوە، ئەمەش وای لێکردم راستەوخۆ داوا لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارناسى بکەم؛ دەستبەجێ؛ دەست بە هەڵکەندن و پرۆسەى گەڕان بکەن.

ناوبراو لە وتارەكەى دا ئاماژەی بەوەشکرد، كە بەهۆی دواکەوتنی کارەکانی هەڵکەندنەوە، داوام لە زانکۆی سلێمانی کرد ئەو ئەرکە بە هاوکاریی بەرێوەبەرایەتی شوێنەوارناسى ئەنجامبدات، ئەوەبو تیمەکە دەستیان بە ئەرکەکە کرد و پاشماوەی شوێنەوارێكى دێرینیان دۆزیيەوە.

هەر سەبارەت بە دۆزینەوەى حەمامێكى كۆنى سەردەمى میرنشینى بابانەكان لەو شوێنەدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە وتارەكەى دا وتیشى: بە خۆشحاڵییەوە ئاگادارتان دەکەمەوە حەمامە کۆنەکەی فاتیمە خان دوای 80 ڕۆژ و 820 کاتژمێر کارکردنی بەردەوام؛ دۆزرایەوە.

 ئەو بەرپرسەى یەكێتى كە هاوكات هاوسەرى سەرۆككۆمارى عێراقیشە، لە وتارەكەى دا ئەوەشى خستەڕو كە ئەم دۆزینەوە پاشماوە شوێنەوارییە؛ گرنگییەکی مێژویی گەورەی هەیە بۆ شارى سلێمانی، بەوپێیەی گێڕانەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە حەمامەکە تا ساڵی 1954 بەردەوامبوە لە کارکردن.

شایانی باسە لە قۆناغی یەکەمی هەڵکۆڵینەکەدا زیاتر لە 300 پارچە شوێنەواری جۆراوجۆر دۆزرایەوە کە مێژوەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جیاواز.

 

  • سلێمانى..پاشماوەى حەمامێكى سەردەمى بابانییەكان دەدۆزرێتەوە

  • ئەمریکا سزا بەسەر تۆڕێکی داراییدا دەسەپێنێت.. پشتیوانی لەسوپای پاسداران‌و وەزارەتی بەرگریی ئێران كردوه‌

  • ڕوبەڕوبونەوەی فەرەنساو تورکیا لەسەر كوردستان.. حزبوڵڵا به‌رامبه‌ر هەسەدە

  • ئایا دواى هەڵبژاردنەكانى عێراق؛ حكومەتى هەرێم پێكدەهێنرێت؟

  • بەنداوەكانى عێراق پێنچ ملیار مەترسێجا ئاویان تێداماوە

  • ٣ساڵ بەر لە ئێستا ژینا ئەمینی شەهید کرا

  • چەند بڕیارێك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەرچوو

  • پزیشکیان: هیچ وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامی لە هێرشی ئیسرائیل پارێزراو نییە

  • حەج و عومرەی هەرێم: دەستگیرکراوانی سعودیە پەیوەندییان بە هەرێمەوە نییە

سەرەکی