9   کاتژمێر پێش ئێستا 135 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجامەكە دڵخۆشكەر نییە؛ لە كۆی 210 كورسی كورد تەنها پێنج كورسی ئەنجومەنی گەلی سوریای بەدەستهێنا

ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل لە سوریا بۆ كورد جێگەی دڵخۆشی نییە، بەهۆی ئەو تەعریبە ڕێكخراوەی لە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدراوە، تەنها چەند نوێنەرێكی كەمی كورد بۆ ئەنجومەنەكە دەرچوون، بە دیاریكراوی لە 210 كورسی ئەنجومەنی گەلی سوریا كورد تەنها پێنج نوێنەری دەرچووە، هەرچەندە لەسەر ئاستی حزبەكانی رۆژئاوای كوردستان بەشێكی زۆریان (23 حزب) بەشدار نەبوون، لەوانەش پەیەدە و ئەنجامەکانیش رەتدەکەنەوە.

لە هەڵبژاردنەكەدا كە ڕۆژی 24 ی ئایار ئەنجامەكەی ڕاگەیەندرا، تەنها پێنج كورد كورسییان بردەوە، دابەشبوونی كورسیەكانیش بەپێی بازنەكان بەمشێوەیەن، بازنەی سەرێكانی تەنها یەك نوێنەری دەرچووە ئەویش عەرەبە، لە دێرك كورد توانیویەتی لە دوو كورسی یەكێكیان ببات و ئەوی تریان بۆ عەرەبە، لە حەسەكەش لە كۆی سێ كورسی كورد تەنها یەك كورسی بەدەستهێناوە، بەڵام لە قامیشلۆ لە كۆی چوار كورسی كورد دوو كورسی و سریانیەكانیش كورسییەك و عەرەبیش كورسییەكی بەدەستهێناوە، لە كۆبانێش كە كورد ماوەیەكی درێژ شەڕی تیرۆر و داعشی تێدا كرد،كورد تەنها یەك كورسی بەدەستهێناوە و عەرەبیش كورسییەك.

دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكە بۆ هەسەدە دڵخۆشكەر نییە، چونكە لەكۆی 12 كورسی هەسەدە تەنها دوو كورسی بەدەستهێناوە كە یەكێكیان تەزكیەیە، لەبەرامبەردا ئەنەكەسە سێ كورسی بەدەستهێناوە. تەنانەت لە بازنەی كۆبانێ كە هەسەدە ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە ڕزگاركردنی شارەكە لە دەستی داعش، نەیتوانی كورسی مسۆگەر بكات و ئەنەكەسە لەوێ كورسیەكی مسۆگەر كرد. لەكۆتایدا كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان پێنج كورسی مسۆگەر كرد، بەڵام لەبەرامبەردا نەتەوەكانی دیكە 12 كورسییان مسۆگەر كرد.

لە رۆژی پێنجـی تشرینی یەكەمی 2025ـیشدا لە كاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئەنجوومەنی گەل لە سوریا، سێ كاندیدی كورد لە شاری عەفرین هەڵبژێردران، بەمەش كۆی گشتی ئەندامانی كورد لە ئەنجوومەنەكە دەگاتە هەشت كەس.

  پەیەدە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردنانە لە كاتێكدایە كە هێشتا زیهنییەتی نكوڵیكردن و سڕینەوەی ناسنامەی كورد بەردەوامە، ئەم هەڵبژاردنانە سەلماندیان كە سیاسەتی پەراوێزخستن و زۆرداری بە شێوازی جیاواز درێژەی هەیە. ئەو كەسانەی وەك براوەی هەڵبژاردن دیاریكراون، نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵك نین و جارێكی تر هەوڵی كەمكردنەوەی پێگەی كورد دراوەتەوە.
پەیەدە تەئكید دەكاتەوە، بنیاتنانی سووریایەكی دیموكرات تەنها لە ڕێگەی پرۆسەیەكی سیاسیی گشتگیر و بێ جیاكارییەوە دەبێت، كە تێیدا مافی هەموو پێكهاتەكان پارێزراو بێت.
هاوكات، دەستپێشخەریی گەل لە شاری "گركێ لەگێ" بە توندی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریای لە حەسەكە ڕەتكردەوە. لە ڕاگەیەندراوەكەیاندا هاتووە: "ئەو كەسانەی بۆ ئەندامێتی پەرلەمانی سووریا دیاریكراون، خاوەنی هیچ جۆرە شەرعیەتێكی جەماوەری نین و نوێنەرایەتی کورد وپێکهاتەکانی تری ناوچەکە ناکەن".

 

  • تره‌مپ داوا له‌ ئێران و وڵاتانى ناوچه‌كه‌ ده‌كات بچنه‌ ناو ڕێككه‌وتننامه‌ى ئیبراهیمى

  • سەردەمی كات كوشتن نەماوە؛ ناوەڕۆكی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان

  • ئەنجامەكە دڵخۆشكەر نییە؛ لە كۆی 210 كورسی كورد تەنها پێنج كورسی ئەنجومەنی گەلی سوریای بەدەستهێنا

  • هۆكاری دواكەوتنی ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران؛ شوێن بزریی ڕابەر و ڕێوشوێنە توندەكانی دەوروبەریەتی

  • وردەکاری؛ بەندەکانی رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران

  • سه‌ردانى مه‌سرور بارزانى له‌ غیابى فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بۆ به‌غداد هۆكارى چییه‌؟

  • تیمی تەكنیكی و یاسایی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە لە بەغدادن

  • ئێران تاوتوێی نوێترین وەڵامی ئەمریكا دەكات؛ ترەمپ هەڕەشە دەكات

  • دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق دەقی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی بڵاوكردەوە

سەرەکی