10 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
هۆكاری دواكەوتنی ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران؛ شوێن بزریی ڕابەر و ڕێوشوێنە توندەكانی دەوروبەریەتی
تۆڕی سی بی ئێس نیوزی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، دواكەوتنی ڕاگەیاندنی ڕێككەوتن لەنێوان ئەمریكا و ئێران، دەگەڕێتەوە بۆ قورسیی پەیوەندی لەگەڵ ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئێران، كە لە پەناگەیەكی نهێنیدا دەژی و لەژێر چاودێری توندی ئەمنیدایە.
ئەو تۆڕە بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریكی، باسی لەوەكردووە، ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی لە پێگەیەكی نهێنی پەنا دراوە و گەیشتن پێی قورسە، تەنها لە ڕێگەی تۆڕێكی ئاڵۆزی نزیكەكانیەوە دەتوانرێت پەیوەندی پێوە بكرێت، ئەمەش وایكردووە وەڵامدانەوەی بۆ پێشنیارەكانی ئەمریكا درەنگ بكەوێت.

وەك تۆڕی سی بی ئێس ئاشكرایكردووە، لێپرسراوانی ئێرانی بەشدار لە گفتوگۆكان تووشی ئاستەنگی دەبنەوە لە پەیوەندیكردن لەناو دامەزراوەكانی دەوڵەتی ئێران، ئەمەش وایكردووە بە هێواشی گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بەڕێوەبچن.
بەوتەی لێپرسراوێكی باڵای ئیدارەی ئەمریكا، ئایەتوڵا خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران، ڕەزامەندی داوە لەسەر ڕەشنووسی ئەو ڕێككەوتنەی هەیە، ئەگەریشی هەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەزوویی ڕێككەوتنەكە یەكلا بكاتەوە و پەسەندی بكات.
ئەو تۆڕە ئاماژەی بەوەشكردووە، موجتەبا خامنەیی لەكاتی هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران لە 28ی شوباتی ئەمساڵ لە تاران برینداربووە، هەمان ئەو هێرشەی بەهۆیەوە ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕابەری پێشووی ئێران گیانی لەدەستدا.
لەوكاتەوە تائێستا موجتەبا خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، بە ئاشكرا دەرنەكەوتووە، ئەمەش وەك ڕێوشوێنێك لێكدەدرێتەوە تا بەدوور بگیرێت لەوەی بە ئامانج بگیرێت.
سەرچاوەكان تەئكیدیان كردووەتەوە، زۆربەی سەركردە و لێپرسراوانی باڵای ئێران ئێستا لە پەناگەی پارێزراودا دەژین و پەیوەندی لەگەڵیان تەنها لە ڕێگەی زۆر نزیكەكانیانەوە ئەنجام دەدرێت كە ئەویش سنووردارە، ئەمەش بەهۆی ترس لە دزەكردنی هەواڵگری.

هەرچەندە هەواڵەكان سەبارەت بە ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران گەشبینانەن، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێـت كەس ناتوانێت لە ڕێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا دڵنیا بێت چونكە سیاسەتی لە گۆڕانكاریدایە.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پرسی ئەتۆمی لەم قۆناغەی دانوستانەكاندا لەسەر مێز نییە، بڕگەیەكی رێككەوتنەكە راگرتنی دوژمنكارییەكان بۆ سەر لوبنان لەخۆدەگرێت.
وتیشی: پێشهاتەكانی ئەم دواییەی دانوستانەكان لە ئەنجامی نێوەندگیری پاكستان و وڵاتانی دیكەیە، كەس ناتوانێت ئەوە پشتڕاست بكاتەوە كە رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا نزیكە، چونكە سیاسەتی ئەمریكا لە گۆڕاندایە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێت، لەم قۆناغەی دانوستانەكاندا، سەرنجمان لەسەر كۆتاییهێنانە بە دەستدرێژییەكان بۆ سەر وڵاتەكەمان، ئەمریكا خەمی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی ناوچەكە نییە بەڵكو زیاتر سەرنجی لەسەر بەرژەوەندییەكانی قەوارەی زایۆنییە.
بەقائی سەبارەت بە گەرووی هورمز دەڵێت دەبێت ئارام بێت و پێویستە بەڕێوەبردنیشی لە ئەستۆی ئەو دەوڵەتانە بێت كە بەسەریدا دەڕوانن. دەشڵێت دەزانین كە ئاسایشی گەرووی هورمز خەمی هەموو وڵاتانی جیهانە و ئەوە لەژێر بەرپرسیارێتی ئێمەیە، هاوشانی عوممان.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەكرد، هیچ گەرەنتییەك نییە كە واشنتۆن پابەند بێت بە بەڵێنەكانی و دەڵێت ئێمەش بایەخ بە هەڕەشەكان نادەین، سەرنجمان لەسەر دەستەبەركردنی بەرژەوەندی گەلەكەمانە.
لە كۆتایی قسەكانیدا ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، لە هەندێك دۆسیەدا گەیشتوینەتە ئەنجام، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە كە ئیمزاكردنی رێككەوتنەكە نزیكە.
-
ترهمپ داوا له ئێران و وڵاتانى ناوچهكه دهكات بچنه ناو ڕێككهوتننامهى ئیبراهیمى
|
-
سەردەمی كات كوشتن نەماوە؛ ناوەڕۆكی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان
|
-
ئەنجامەكە دڵخۆشكەر نییە؛ لە كۆی 210 كورسی كورد تەنها پێنج كورسی ئەنجومەنی گەلی سوریای بەدەستهێنا
|
-
هۆكاری دواكەوتنی ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران؛ شوێن بزریی ڕابەر و ڕێوشوێنە توندەكانی دەوروبەریەتی
|
-
وردەکاری؛ بەندەکانی رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران
|
-
سهردانى مهسرور بارزانى له غیابى فراكسیۆنه كوردییهكان بۆ بهغداد هۆكارى چییه؟
|
-
تیمی تەكنیكی و یاسایی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە لە بەغدادن
|
-
ئێران تاوتوێی نوێترین وەڵامی ئەمریكا دەكات؛ ترەمپ هەڕەشە دەكات
|
-
دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق دەقی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی بڵاوكردەوە
|
|
|
|