6   کاتژمێر پێش ئێستا 163 جار خوێنراوەتەوە

سەردەمی كات كوشتن نەماوە؛ ناوەڕۆكی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان

ئەم وتانەی عەبدوڵا ئۆجەلان لەمیانی سەردانی وەفدی پارتی یەكسانی و دیموكراتیی گەلان (دەم پارتی) بووە لە 24 ی ئایاری 2026، ئەمڕۆ وەفدەكە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی سەردانەكە بڵاوكردەوە.

ئۆجەلان لە پەیامەكەیدا وتوویەتی: ئەو كۆمەڵگانەی پڕن لە ناڕەزایەتی و تووڕەیی، بەبێ هزرێكی مەزن و بەهای ئەخلاقیی مەزن، ناتوانرێت بگۆڕدرێن. كۆمەڵگە لە هەموو ئاستێكی ژیاندا، لەڕووی ئەخلاقی و سیاسی و یاسایی و ئابوورییەوە، تووشی تەنگژە و گیرخواردن بووە. بۆیە پێداگرین لەسەر پرۆسەكە و پەلەی لێ دەكەین.

بەبڕوای ئۆجەلان، دەشێت هەلومەرجی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر شتێك بەدوای خۆیدا بهێنێت. دەوڵەتانی وەكو ئێران و ئیسرائیل تا دێت توند و سەختگیرتر دەبن. ئافراندنی نەتەوەپەرستی و جیاكاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شتێكی زیانبەخشە.

رێبەری زیندانكراوی پەكەكە دەشڵێت،ئێمە پرۆسەیەك بەڕێوەدەبەین كە دەمانەوێت ببێتە بەربەست و ڕێگرێك لەبەردەم مەترسییەكانی ناوچەكە و هەر ئاكامێكی خوێناویی.

هەروەها دەڵێت، هەڵبەتە گرنگە چوارچێوە و بناغەیەكی یاسایی ببەخشرێت بەم كارە، مانەوە لەنێو هیوا و چاوەڕوانییدا، تەنها سەرچاوەی مەترسییە. سەردەمی كاتكوشتن نەماوە، بڕوام وایە، پێویستە هەموو ئەكتەر و لایەنەكان بەگوێرەی تێگەیشتن لەم بەرپرسیارێتییە مێژووییە مامەڵە بكەن، پەرلەمانی توركیاش بەم هەستیارییەوە كارەكانی بكات.

لە درێژەی پەیامەكەیدا ئۆجەلان دەڵێت، هەمواركردنی یاساكان، دەمانپەڕێنێتەوە بۆ قۆناغی بنیاتنانی پۆزەتیڤی ڕاستەقینە و چاخێكی دیموكراتیك.

لەبارەی دۆخی توركیاوە رێبەری زیندانكراوی پەكەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو ڕووداوانەی بەسەر جەهەپەدا هاتن، پەیوەندییان بە نەبوونی سیاسەتی دیموكراتیك و جێبەجێنەكردنی دیموكراسییەكی ڕاستەقینەوە هەیە. ئەو ڕێبازەی كە دیموكراسی وەك شتێكی لاوەكی و زماندرێژی دەبینێت و بە گرنگییەوە ناڕوانێتە دیموكراسی، ئەنجامەكەی سەردەكێشێت بۆ هەڵەیەكی مەترسیدار.

ئێمە لە ئیمراڵی زۆر بە گرنگی دەزانین كە بە هەنگاوی یاسایی بۆ چارەسەری، كۆمار بۆ هەنگاوێكی دیموكراتیك، یاسایەكی دیموكراتیك ئامادە بكەین،هەوڵدەدەین كۆتایی بەم دۆخە بهێنین كە چەندین ساڵە پرسی كوردی تێدا قەتیسماوە. ڕەگوڕیشەی ئەو توندوتیژییەی كە بەهۆی پرسی كوردەوە ڕوویدا، بە سیستەمێكی چارەسەری لەناو دەبرێت. دەتوانین بەم پرۆسەیە بڵێین؛ پرۆسەی سەرلەنوێ هەمواركردنەوە، هاوچەرخكردن و نۆژەنكردنەوەی پەیوەندییەكانی تورك-كورد.

  • تره‌مپ داوا له‌ ئێران و وڵاتانى ناوچه‌كه‌ ده‌كات بچنه‌ ناو ڕێككه‌وتننامه‌ى ئیبراهیمى

  • سەردەمی كات كوشتن نەماوە؛ ناوەڕۆكی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان

  • ئەنجامەكە دڵخۆشكەر نییە؛ لە كۆی 210 كورسی كورد تەنها پێنج كورسی ئەنجومەنی گەلی سوریای بەدەستهێنا

  • هۆكاری دواكەوتنی ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران؛ شوێن بزریی ڕابەر و ڕێوشوێنە توندەكانی دەوروبەریەتی

  • وردەکاری؛ بەندەکانی رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران

  • سه‌ردانى مه‌سرور بارزانى له‌ غیابى فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان بۆ به‌غداد هۆكارى چییه‌؟

  • تیمی تەكنیكی و یاسایی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە لە بەغدادن

  • ئێران تاوتوێی نوێترین وەڵامی ئەمریكا دەكات؛ ترەمپ هەڕەشە دەكات

  • دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق دەقی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی بڵاوكردەوە

سەرەکی