3 کاتژمێر پێش ئێستا
187 جار خوێنراوەتەوە
تره‌مپ داوا له ئێران و وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌كات بچنه ناو ڕێككه‌وتننامه‌ى ئیبراهیمى
ئەمریکا رێككه‌وتنێگى گه‌وره و ئامانجدارى ده‌وێت؛ قاڵیباف و عیراقچیش له ده‌وحه‌ن
ناوەندی هەواڵ
ئه‌مریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه نزیكن له‌وه‌ى بگه‌نه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ش له ده‌وحه‌ن تا له‌باره‌ى رێككه‌وتنه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن.
تره‌مپ ئه‌مڕۆ دووپاتى كرده‌وه، ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران یان گه‌وره و ئامانجدار ده‌بێت یاخود هیچ ڕێككه‌وتنێك نابێت، ماركۆ روبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاش وتى پێشنیاز له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ هه‌یه و یان ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران یاخود به ڕێگه‌یه‌كى تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر ئیسماعیل به‌قائى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ڕایگه‌یاندبوو، گفتوگۆ له‌باره‌ى كۆتایى هێنان به جه‌نگ ده‌كه‌ن، به‌ڵام باسى ئه‌تۆمیی جارێ به‌رباس نییه.
وتیشى، سه‌باره‌ت به زۆر پرس گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجام، به‌ڵام به‌و مانایه نییه كه نزیكین له ڕێككه‌وتن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، ئاژانسى ڕۆیته‌رز به پشت به‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى ئاشكراكردووه، محه‌مه‌د باقر قاڵیباف سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران و عه‌باس عیراقچى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته، له ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌رن و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن عه‌بدولره‌حمان ئالسانى گفتوگۆ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.

وه‌ك سه‌رچاوه‌كانى ڕۆیته‌رز باسیان كردووه، گفتوگۆكانى ده‌وحه به‌تایبه‌ت سه‌رنجى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى گه‌رووى هورمز و بڕى یۆرانیۆمى ئه‌مباركراوى ئێرانه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له نوێترین په‌یامیدا ڕایگه‌یاندووه گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئێران به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌ڵام ته‌نها ڕێككه‌وتنێكی "زۆر گه‌وره" قبوڵ ده‌كات.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا، هۆشداریده‌دات كه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه سه‌رنه‌گرێت، بژارده‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌ڕ و ململانێی سه‌ربازی به‌هێزتر له جاران له ئارادایه، هه‌رچه‌نده ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه‌س خوازیاری جه‌نگ نییه.
تره‌مپ هه‌روه‌ها باس له مه‌رجێكى نوێ بۆ ئاشتى هه‌میشه‌یى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت وڵاتانی وه‌ك سعوودیه، قه‌ته‌ر، پاكستان، توركیا، میسر و ئوردن، هاوشانی وڵاتانی پێشوو، به شێوه‌یه‌كی هاوكات په‌یماننامه‌ی ئاشتیی "ئیبراهیمی" ئیمزا بكه‌ن. ئه‌و پێیوایه ئه‌مه چاره‌سه‌ری ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی.
تره‌مپ ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئێران ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئیمزا بكات، ده‌بێت ئه‌ویش ببێته به‌شێك له "په‌یماننامه‌ی ئیبراهیمی". ئه‌م هه‌نگاوه به گۆڕانكارییه‌كی مێژویی بێوێنه وه‌سف ده‌كات كه ده‌بێته هۆی دروستبونی هاوپه‌یمانییه‌كی جیهانیی به‌هێز و گه‌شه‌یه‌كی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌وره بۆ هه‌موو ناوچه‌كه.

-
تره‌مپ داوا له ئێران و وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌كات بچنه ناو ڕێككه‌وتننامه‌ى ئیبراهیمى
|
-
سەردەمی كات كوشتن نەماوە؛ ناوەڕۆكی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان
|
-
ئەنجامەكە دڵخۆشكەر نییە؛ لە كۆی 210 كورسی كورد تەنها پێنج كورسی ئەنجومەنی گەلی سوریای بەدەستهێنا
|
-
هۆكاری دواكەوتنی ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران؛ شوێن بزریی ڕابەر و ڕێوشوێنە توندەكانی دەوروبەریەتی
|
-
وردەکاری؛ بەندەکانی رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران
|
-
سه‌ردانى مه‌سرور بارزانى له غیابى فراكسیۆنه كوردییه‌كان بۆ به‌غداد هۆكارى چییه؟
|
-
تیمی تەكنیكی و یاسایی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە لە بەغدادن
|
-
ئێران تاوتوێی نوێترین وەڵامی ئەمریكا دەكات؛ ترەمپ هەڕەشە دەكات
|
-
دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق دەقی بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی بڵاوكردەوە
|
|
|
|