2 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكوەزیرانی عێراق: ڕێگە بە هیچ قەوارەیەك نادەین لە دەرەوەی دەوڵەت چەكی هەبێت
عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، رێگە بە هیچ قەوارەیەك نادەن خاوەنی چەك بێت لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت، دەشڵێت رۆژی چواری حوزەیران پێنج گرووپ چەكەكانیان دادەنێن.
عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق تەواوبوونی پلانی تایبەت بە كۆكردنەوەی چەكی لە سەرایا سەلامی سەر بە رەوتی نیشتمانی شیعە راگەیاند، ئاماژەی بەوەشدا، بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق، كە قەیس خەزعەلی سەرۆكایەتی دەكات، چەكەكانی تەسلیمی دەوڵەت دەكات.
زەیدی لە میانی دیدارێكدا لەگەڵ كۆمەڵێك رۆژنامەنوس،ڕایگەیاند، حكومەت رێگە بە هیچ قەوارەیەك نادات خاوەنی چەك بێت لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت، چەك و بەكارهێنانی هێز تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا دەبێت.
ئەوە لەكاتێكدایە، میدیا عیراقیەكان ئاماژە بەوە دەكەن، پێنج گروپی چەكدار بە نیازن لە رۆژی چواری حوزەیراندا دەست بە رادەستكردنی چەكەكانیان بكەن، لە هەنگاوێكدا كە تا ئێستاش وردەكاری و میكانیزمەكانی ناڕوونە، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا ئەو لیژنە هاوبەشەی پێكهێنراوە بە ڕەسمی رانەگەیەنراوە، جگە لەوەی وردەكاری پرۆگرامی حكومەت بۆ كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت نادیارە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، پلانەكە داماڵینی چەكی قورس و مامناوەند و رێكخستنەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت، كە هاوكاتە لەگەڵ گۆڕانكاری پێشبینیكراوەكان لە دەزگا ئەمنییە هەستیارەكاندا، كە رەنگە دەزگای هەواڵگریش بگرێتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، پێشتر سەرچاوەیەكی حكومیی ئاشكرایكردووە، عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق، كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ سەركردە ئەمنییەكان و سەركردەی گرووپە چەكدارەكان ئەنجام دەدات، كە ئامادەییان نیشانداوە بە تەسلیمكردنی چەكەكانیان، ئامانجی كۆبوونەوەكەش بۆ ئەوەیە خشتەیەكی كاتیی بۆ تێكەڵكردنی ئەو گرووپانە بە هێزە ئەمنییەكان دابنرێت، لەگەڵ تاوتوێكردنی ئەو گرەنتییانەی بۆ گرووپەكان دەكرێت.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان بۆ میدیای عێراقی، ئەو كۆبوونەوەیە، كە عەلی زەیدی سەرپەرشتی دەكات، هەریەك لە سەركردەكانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگرییش تێیدا ئامادەن، لەگەڵ سەركردەی ئەو گرووپانەی ئامادەبوون چەكەكانیان تەسلیم بە حكومەت بكەن.
بەپێی ڕاپۆرتەكان، ئەم پرسە بە سێ قۆناغ چارەسەر دەكرێت، یەكەم قۆناغ جەردكردن و دیاریكردنی چەك و پێگەی ئەو گرووپانە، قۆناغی دووەم هەڵسەنگاندن و تەسلیم كردنی چەكەكان بە خشتەیەكی دیاریكراو، قۆناغی سێیەمیش تێكەڵكردنی ئەو گرووپانەیە بەشێوەی تاك لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و دەستەی حەشدی شەعبی.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئەو گرەنتییانە باس دەكرێت، كە پێشكەش بە گرووپەكان دەكرێت لەبەرامبەر تەسلیم كردنی چەكەكانیان، یەكێك لە گرەنتییەكانیش بەردەوامیی مووچەی ئەندامەكانیانە لەگەڵ لێنەپرسینەوەیان لەدواتردا.

-
سەرۆكوەزیرانی عێراق: ڕێگە بە هیچ قەوارەیەك نادەین لە دەرەوەی دەوڵەت چەكی هەبێت
|
-
كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوەی زەیدی و گرووپەكان؛ بەرەی مقاوەمە چۆن چەك دەكرێن؟
|
-
هەڵاتنی زیاتر لە 20 هەزار ئەندام و كەسوكار؛ دەرفەتە زێڕینەكە بۆ داعش
|
-
لافاوی فوڕات؛ لە سوریا چی ڕوودەدات و كێ بەرپرسە لێی؟
|
-
پەیامێكی یەكلاكەرەوەی ئەمریكا؛ یان گەڕانەوە بۆ هێرشەكان یان ڕێككەوتن
|
-
دوای هێرشەکەی ئەمریکا؛ موجتەبا خامنەیی: هیچ پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەمریکا لە ناوچەکە نییە
|
-
ترهمپ داوا له ئێران و وڵاتانى ناوچهكه دهكات بچنه ناو ڕێككهوتننامهى ئیبراهیمى
|
-
سەردەمی كات كوشتن نەماوە؛ ناوەڕۆكی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان
|
-
ئەنجامەكە دڵخۆشكەر نییە؛ لە كۆی 210 كورسی كورد تەنها پێنج كورسی ئەنجومەنی گەلی سوریای بەدەستهێنا
|
|
|
|