4   کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

لافاوی فوڕات؛ لە سوریا چی ڕوودەدات و كێ بەرپرسە لێی؟

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووباری فوڕات لە پارێزگاكانی دێرەزوور و رەقە لە سوریا، زیانێكی زۆر بەر ماڵ و زەوییە كشتوكاڵییەكان كەوتووە.ئەمەش وایكرد ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سووریا و ژمارەیەك لە وەزیرەكان خۆیان بگەیەننە دێرەزوور.

ئاستی ئاوی ڕووباری فوڕات نزیكەی سێ مەتر بەرزبووەتەوە، لە ڕووی ئاسۆییشەوە مەودای ڕووبارەكە فراوان بووە، ئەم ئاوەش سەرچاوەكەی بەنداوەكانن.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی سانای ڕەسمیی سوریا، ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سووریا و ژمارەیەك لە وەزیرەكان چوونەتە ناوچەكە و لە كاریگەری زیادبوونی ئاستی ئاویان كۆڵیوەتەوە، ڕێوشوێنەكانیشیان تاوتوێ كردووە كە پێویستە بگیرێنەبەر.

بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان، زیاتر لە 2400 خێزان لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانیی دێرەزوورەوە لە ناوچەكانیان گوێزراونەتەوە، دانیشتوانی گوندەكانیش بەربەستی خۆڵین دادەنێن تاوەكو ئاو نەچێتە ناو ماڵەكانیانەوە، چەندین پرد ئاو بردوونی یاخود لەكاری خستوون، زەوییە كشتوكاڵییەكان ژێرئاوكەوتوون و زیانێكی زۆری ماددیش هەیە.

هەرچەندە تائێستا هیچ زیانێكی گیانی تۆمار نەكراوە، بەڵام بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووباری فوڕات كە بەهۆی بەردانەوەی لەدیوی توركیاوە دروستبووە، زیانێكی زۆری ماددی گەیاندووە، لە پارێزگای ڕەقە 1500 دۆنم زەویی كشتوكاڵی ژێرئاو خستووە، جگە لەوەی زیانێكی زۆری بە ژێرخان و ناوچەی دانیشتوان گەیاندووە.

سەرچاوە خۆجێیەكان دەڵێن، وێستگەی ئاو لە بەنداوی باشووری حەسەكە درزی تێكەوتووە و ئاوی لێ دەچێت. پسپۆڕان هۆشداری دەدەن كە ئەم دۆخە مەترسی بۆ سەر كاركردنی بەنداوەكە و تەواوی سیستەمی ئاودێریی ناوچەكە دروست دەكات.

ئەم لافاوە بێپێشینەیە دوای ئەوە هات كە ئاوی بەنداوی فورات گەیشتە 97%ی توانای خۆی. هۆكاری ئەمەش بۆ بارانبارینی نائاسایی و زیادبوونی رێژەی ئاوی هاتوو لە توركیاوە دەگەڕێتەوە، كە بەبێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە بەنداوی "ئەتاتورك"ی كردووەتەوە بۆ كەمكردنەوەی گوشاری ئاوەكەی.

  • هەڵاتنی زیاتر لە 20 هەزار ئەندام و كەسوكار؛ دەرفەتە زێڕینەكە بۆ داعش

  • لافاوی فوڕات؛ لە سوریا چی ڕوودەدات و كێ بەرپرسە لێی؟

  • پەیامێكی یەكلاكەرەوەی ئەمریكا؛ یان گەڕانەوە بۆ هێرشەكان یان ڕێككەوتن

  • دوای هێرشەکەی ئەمریکا؛ موجتەبا خامنەیی: هیچ پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەمریکا لە ناوچەکە نییە

  • تره‌مپ داوا له‌ ئێران و وڵاتانى ناوچه‌كه‌ ده‌كات بچنه‌ ناو ڕێككه‌وتننامه‌ى ئیبراهیمى

  • سەردەمی كات كوشتن نەماوە؛ ناوەڕۆكی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان

  • ئەنجامەكە دڵخۆشكەر نییە؛ لە كۆی 210 كورسی كورد تەنها پێنج كورسی ئەنجومەنی گەلی سوریای بەدەستهێنا

  • هۆكاری دواكەوتنی ڕێككەوتنی ئەمریكا و ئێران؛ شوێن بزریی ڕابەر و ڕێوشوێنە توندەكانی دەوروبەریەتی

  • وردەکاری؛ بەندەکانی رێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران

سەرەکی