1 کاتژمێر پێش ئێستا
56 جار خوێنراوەتەوە
چوارچێوه له پشێویدایه؛ تارمایى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شد باڵى به‌سه‌ر دانوستانه‌كاندا كێشاوه
عامرى پێشنیازى ئه‌وه‌یكردووه، وه‌زاره‌تێك به‌ناوى "وه‌زاره‌تى ئاسایشى فیدراڵى" دروست بكرێت، كه حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا و پۆلیسى فیدراڵى و هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور و ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه پێشمه‌رگه‌ش بگرێته‌وه"
ناوەندی هەواڵ
وا دیاره ئه‌و په‌یامه‌ى له ڕێگه‌ى ده‌یڤد پترایۆس جه‌نه‌راڵه خانهنشینهكهى ئه‌مریكاوه گه‌یشته به‌غداد جێى خۆى گرتووه، به‌ڵام هه‌ڵگرى ئه‌وه نه‌بوو كه شیعه‌كان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد و هه‌وڵى كڕینى كاتیان ده‌دا.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كان ئه‌م كاردانه‌وانه به نادڵنیایى وه‌سف ده‌كه‌ن، ئه‌و تێڕوانینه لاى ناوه‌نده‌كانى بڕیارى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى دروستبووه كه واشنتۆن هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ى گرووپه چه‌كداره‌كان یه‌كلاكردووه‌ته‌وه، مه‌وداى ئه‌و مانۆڕه‌ى له چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غداد هه‌وڵى فراوانكردنیان ده‌دا وادیاره ته‌سكتره له‌وه‌ى بیریان لێده‌كرده‌وه.

ئێستا به‌شێك له هێزه‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به‌دواى ده‌رچه‌یه‌كدا ده‌گه‌رێن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى چه‌كى گرووپه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ژموونیان پارێزراو بێت له‌ناو حكومه‌تى نوێ‌دا، موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ڕه‌وتى نیشتمانى شیعه به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى لایه‌نه شیعه‌كانى ڕكابه‌رى غافڵگیر كرد، كاتێك ڕایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندى به سه‌رایا سه‌لامه‌وه نه‌ماوه و ده‌بێت چه‌كه‌كانیان ته‌سلیمى حكومه‌ت بكه‌ن، ئه‌مه‌ش گروپه چه‌كداره‌كانى خسته‌به‌رده‌م دووڕیانێك كه ئه‌سته‌مه به ئاسانى تێى په‌ڕێنن.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ى سه‌در بۆ پێشه‌وه له پرسى چه‌كه‌كاندا، واى له هێزه شیعه‌كانى تر كرد هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه و هه‌نگاوێكیش بۆ دواوه بنێن، به‌مه‌ش تووشى سه‌رلێشێواوى كردن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ فشاره كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى ئه‌مریكا، ترسى شیعه‌كان له‌وه‌یه ئه‌م پرسه له چه‌كدانانه‌وه بگۆڕێت بۆ ڕێڕهوێكى فراوانتر كه دووباره پێناسه‌ى پێگه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بكاته‌وه و له‌ناو ده‌وڵه‌تدا لاوازى بكات.
سه‌رچاوه سیاسیه‌كانى نزیك له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى باس لهوهدهكهن، په‌یامه‌كانى ئه‌مریكا یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه و بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر كردن نییه، ئه‌و په‌یامه‌ش گه‌یشتووه‌ته لایه‌نه سیاسیه‌كان و له ڕێگه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى ده‌یڤد پترایۆس جه‌نه‌راڵى خانه‌نشینى ئه‌مریكا و سه‌رۆكى پێشووى سى ئاى ئه‌ى بووه، یه‌كه‌م خاڵى پهیامهكهشى ئه‌وه‌بووه ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕ‌ازى نییه كه‌سێكى سه‌ر به گرووپه چه‌كداره‌كان سه‌ركردایه‌تى حكومه‌تى نوێى عێراق بكات، له كۆتایشدا هه‌ر ئه‌وه ڕوویدا، كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ى هێزه شیعه‌كان و گرووپه‌كان كه ئه‌ویش عه‌لى زه‌یدى بوو بوو به سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق.

ئه‌مریكا هه‌ڵوێسته‌كه‌ى به‌ستووه‌ته‌وه به دۆسیه‌ى ئابووریی هه‌ستیاره‌وه، له‌وانه‌ش ناردنى دۆلار و سه‌روه‌ت و سامانى عێراق، جگه له ڕه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا و هه‌رێمه‌كه و كه‌نداو.
به وته‌ى سه‌رچاوه‌كان، پترایۆس ماوه‌ى سێ مانگى وه‌ك مۆڵه‌ت داناوه تا پرسى گرووپه چه‌كداره‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و گرووپه‌كان بخرێنه ژێر چاودێرى تونده‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان بۆسه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كان و هه‌ولێر و ژێرخانه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.

له‌ماوه‌ى ئه‌و 100 ڕۆژه‌دا كه وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى زه‌یدى دانراوه، پێویسته ڕێوشوێنى پێویست دابنێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كان، به‌تایبه‌تیش ئه‌و شه‌ش گرووپه‌ى له لیستى ڕه‌شى ئه‌مریكادان، له‌گه‌ڵ دووباره هه‌ڵدانه‌وه‌ى چه‌ند پرسێكى گه‌نده‌ڵى گه‌وره له‌وانه‌ش دۆسیه‌ى نوور زوهێر.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى، عه‌لى زه‌یدى به ئاماده‌بوونى محه‌مه‌د شیاع سودانى و هادى عامرى، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى پشت په‌رده‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى گرووپه چه‌كداره‌كان ئه‌نجامداوه، گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتنى سه‌ره‌تایى كه له پۆسته وه‌زارییه‌كاندا هیچ بهركهوتهیهكیان نه‌بێت. پێش دوو هه‌فته‌ش زه‌یدى له په‌یوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، گڵۆپى سه‌وزى بۆ هه‌ڵكراوه كه ڕێوشوێنه‌كانى په‌یوه‌ست به كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ك له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا جێبه‌جێ بكات.

سه‌در داواى له زه‌یدى كردووه، ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه له‌نێو هێزێكدا ڕێكبخات كه ناویان ده‌نرێت "سه‌ربازى مه‌زاره ئاینیه‌كان" و سه‌رپه‌رشتى مه‌زار و ڕێوڕه‌سمه ئاینیه‌كان بكه‌ن وه‌ك حه‌ج و عومره و عاشورا، هه‌ر لایه‌نێكیش پابه‌ند نه‌بێت وه‌ك ده‌رچوو له یاسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئێستا له‌نێو گرووپه چه‌كداره‌كان دابه‌شبوون له‌سه‌ر چه‌كدانان هه‌یه، له‌كۆى حه‌وت گرووپى به‌هێز پێنجیان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه چه‌ك دابنێن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر گره‌نتیدا، كه ئه‌ویش مووچه‌كانیانه له‌گه‌ڵ لێنه‌پرسینه‌وه‌یان.
هادى عامرى سه‌رپه‌رشتیی گرنگترین به‌شى ئه‌و دانووستانانه ده‌كات له‌باره‌ى دۆسیه‌ى گرووپه چه‌كداره‌كان، تائێستاش "عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق" به سه‌رۆكایه‌تى قه‌یس خه‌زعه‌لى، ڕێكخراوى به‌در به سه‌رۆكایه‌تى هادى عامرى، "كه‌تائیبى سه‌یدولشوهه‌دا" به "ساره‌ڵڵا" و "كه‌تائیبى ئیمام عه‌لى" ئاماده‌ییان بۆ ڕاده‌ستكردنى چه‌كه‌كانیان ده‌ربڕیوه.

هادى عامرى پێشنیازى ئه‌وه‌یكردووه، وه‌زاره‌تێك به‌ناوى "وه‌زاره‌تى ئاسایشى فیدراڵى" دروست بكرێت، كه حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا و پۆلیسى فیدراڵى و هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور و ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه پێشمه‌رگه‌ش بگرێته‌وه". ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى سه‌رچاوه سیاسیه‌كانى شیعه.

-
چوارچێوه له پشێویدایه؛ تارمایى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شد باڵى به‌سه‌ر دانوستانه‌كاندا كێشاوه
|
-
سەرۆكوەزیرانی عێراق: ڕێگە بە هیچ قەوارەیەك نادەین لە دەرەوەی دەوڵەت چەكی هەبێت
|
-
كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوەی زەیدی و گرووپەكان؛ بەرەی مقاوەمە چۆن چەك دەكرێن؟
|
-
هەڵاتنی زیاتر لە 20 هەزار ئەندام و كەسوكار؛ دەرفەتە زێڕینەكە بۆ داعش
|
-
لافاوی فوڕات؛ لە سوریا چی ڕوودەدات و كێ بەرپرسە لێی؟
|
-
پەیامێكی یەكلاكەرەوەی ئەمریكا؛ یان گەڕانەوە بۆ هێرشەكان یان ڕێككەوتن
|
-
دوای هێرشەکەی ئەمریکا؛ موجتەبا خامنەیی: هیچ پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەمریکا لە ناوچەکە نییە
|
-
تره‌مپ داوا له ئێران و وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌كات بچنه ناو ڕێككه‌وتننامه‌ى ئیبراهیمى
|
-
سەردەمی كات كوشتن نەماوە؛ ناوەڕۆكی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان
|
|
|
|