5 کاتژمێر پێش ئێستا
175 جار خوێنراوەتەوە
دۆخەکە هەستیارە و روبەڕووی ئاڵنگاری دەبینەوە؛ سەرۆک کۆماری ئێران هۆشداری دەدات
ناوەندی هەواڵ
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران هۆشداری دەدات، دۆخی وڵاتەکەی زۆر هەستیارە، جەختیش دەکاتەوە "ئێران روبەڕووی ئاڵنگاری زۆر بووەتەوە".
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاندووە، "پێویست ناکات ئیدارەی دەوڵەت لە چوارچێوەیەکی سنورداری بڕیار بەدەستاندا بێت". ئەم وتانەش لە کاتێکدایە بەشێک لە ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان باس لە دابەشبوون لەنێو دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەن، بە دیاریکراوی لەنێوان باڵی توندڕەوی سوپای پاسداران و بەشێک لە سەرکردەکانی ئێران کە لەگەڵ دانوستاندان.

لەلایەن خۆشیەوە، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەمیانی وتەیەکدا لە پەرلەمان، "بەپێویستی زانی ناکۆکیەکان سەر نەکێشێت بۆ دابەشبوون" و وتی "پێویستە پارێزگاری لە یەکڕیزی بکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی دابەشکردنی وڵات".

لە نوێترین لێدوانیشدا، قاڵیباف جەختیکردووەتەوە، "هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا ناکەن ئەگەر گرەنتی تەواو نەبێت بۆ مافەکانی گەلی ئێران".
وتەکانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەکاتێکدایە، ئەمریکا و ئێران لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و کۆتاییهێنان بەو جەنگەی لە 28 ی شوباتی ئەمساڵ لەنێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل دەستیپێکرد، بەڵام پاش 39 رۆژ ئاگربەست جەنگەکەی وەستاند، بەڵام هێشتا رێککەوتنی کۆتایی نەکراوە.
بەرپرسانی ئەمریکا و سەرچاوە ئاگادارەکان باس لەوە دەکەن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشنیاری توندی بۆ لایەنی ئێرانی ناردووە، رەنگە هەر ئەمەش وابکات ماوەی دانووستانەکان درێژ ببنەوە، هەرچەندە ترەمپ هەڕەشەی ئەوەیکردووە ئەگەر دانوستان ئەنجامی نەبێت پەنا بۆ وەزارەتی جەنگ دەبەنەوە.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردبوەوە، رێگە بە رێککەوتنێک نادەن بەهۆیەوە ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی، پێت هێگسێس وەزیری جەنگی ئەمریکاش باسی لەوەکردووە تا رێککەوتنی کۆتایی گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران هەڵناگرن.
جگە لە بەرنامەی ئەتۆمیی و کردنەوەی گەرووی هورمز، پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵاتەکە، هۆکارێکی تری نەگەیشتنە بە رێککەوتن لەنێوان ئەمریکا و ئێران.هەروەها پرسی گواستنەوەی یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ئێرانیش یەکێکی ترە لە ئاستەنگەکانی رێککەوتنەکە.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" ڕایگەیاند، دیپلۆماسییەت باشترین ڕێگەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، بە مەرجێک تاران دەستبەجێ گەرووی هورمز بکاتەوە و دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بێت.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر ئەم دوو پرسە چارەسەر ببن، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکشێنەوە.
هاوکات، ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" ئاشکرای کرد کە ترەمپ چەند گۆڕانکارییەکی لە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکەدا کردووە و ناردوویەتییەوە بۆ ئێران.
-
دۆخەکە هەستیارە و روبەڕووی ئاڵنگاری دەبینەوە؛ سەرۆک کۆماری ئێران هۆشداری دەدات
|
-
چوارچێوه له پشێویدایه؛ تارمایى ههڵوهشاندنهوهى حهشد باڵى بهسهر دانوستانهكاندا كێشاوه
|
-
سەرۆكوەزیرانی عێراق: ڕێگە بە هیچ قەوارەیەك نادەین لە دەرەوەی دەوڵەت چەكی هەبێت
|
-
كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوەی زەیدی و گرووپەكان؛ بەرەی مقاوەمە چۆن چەك دەكرێن؟
|
-
هەڵاتنی زیاتر لە 20 هەزار ئەندام و كەسوكار؛ دەرفەتە زێڕینەكە بۆ داعش
|
-
لافاوی فوڕات؛ لە سوریا چی ڕوودەدات و كێ بەرپرسە لێی؟
|
-
پەیامێكی یەكلاكەرەوەی ئەمریكا؛ یان گەڕانەوە بۆ هێرشەكان یان ڕێككەوتن
|
-
دوای هێرشەکەی ئەمریکا؛ موجتەبا خامنەیی: هیچ پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەمریکا لە ناوچەکە نییە
|
-
ترهمپ داوا له ئێران و وڵاتانى ناوچهكه دهكات بچنه ناو ڕێككهوتننامهى ئیبراهیمى
|
|
|
|