3 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین جه‌نگى ئابوورى دژ به ئێران ده‌ستپێده‌كات؛ ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاگرتنى نه‌وت ده‌كات
ئه‌مریكا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ گه‌وره‌ترین ده‌نگى ئابوورى دژ به ئێران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نزیكه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ئێران‌دا ڕابگه‌یه‌نێت، كه كۆمپانیا و بازرگانانى ئێران ده‌گرێته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات ڕێگه نادات هیچ بڕه نه‌وتێك له كه‌نداوه‌وه تێپه‌ڕێت.
سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان دەست بە گەورەترین گەمارۆی دارایی دژ بە ئێران لە مێژوودا دەکات.
بیسێنت، لە وتارێکدا كە لە رۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز"دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە، هەر وڵاتێک ببێتە سەرچاوەی دارایی بۆ ئێران یاخود ئاسانکاری بۆ رۆیشتنی پاره بۆ ئەو وڵاتە بکات، هاوبەشی گۆشەگیرییەکەی دەبێت و دەبێت بیر لە دەرئەنجامەکانی بکاتەوە، هەر وڵاتێکیش پشتیوانی لە تاران بکات، لە روانگەی واشنتۆنەوە لەسەر ئاستی جیهانی بێزراو دەبێت.
وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ئاماژە بەوەشدەكات، ئەو وڵاتانەی بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی رژێمی ئێران، سنورەکانی لێبوردەیی ئەمریکا دەبەزێنن، پرسیاری ئەوەش دەكات ئایا هاوپەیمانەکانی تاران ئامادەن گرەوی لەسەر بکەن؟.
وتوشیەتی، ئەو گۆشەگیرییە داراییەی ئەمریکا بەنیازە بەسەر ئێران‌دا بسەپێنێت، وا دەكات واشنتۆن پێویستى بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی نەبێت.
بیسێنت رونیشیکردەوە، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ئابوری ئێرانی تا ئاستێک تێکشکاندووە کە پێشتر وێنەی نەبووە، ئامانجی ئەمریکا بریتییە لە بڕینی هەموو شادەمارێکی ژیانی ئابوری لە ئێران.
هۆشداریشیدا کە ترەمپ بە خێرایی وەڵام دەداتەوە ئەگەر ئێران دەستپێشخەری بکات بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا یاخود دراوسێکانی لە کەنداو.

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێكبخات، پێشتریش هەڕەشەی سەپاندنی سەختترین سزاکانی مێژووی بەسەر ئێران‌دا کردبوو.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ئه‌مریكا و ئێران هیچ هێرشێكیان دژ به یه‌كتر ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام نهشچوونهته گفتوگۆوه بۆ كۆتایى هێنان به‌و ئاڵۆزیانه‌ى زیاتر له شه‌ش مانگه به‌رده‌وامه.

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یكردووه، ئه‌گه‌ر سزا ئابووریه‌كانى سه‌رى به‌رده‌وام بێت، ڕێگه نادات هیچ بڕه نه‌وتێك له كه‌نداوه‌وه بڕوات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ڕۆژنامه‌ى نیویۆرك پۆستى ئه‌مریكى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران سفر بووه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و گه‌مارۆیه‌ى ئه‌مریكا به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه.
ئێستا گفتوگۆ له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران و عوممان سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى هه‌ردوو ڕێڕه‌وى گه‌رووى هورمز به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مریكا به شێوه‌ى ئابورى و سه‌ربازیی فشار له ئێران ده‌كات.
-
هەوڵی لابردنی سفرەکانی سەر دینار؛ نەشتەرگەرییەکی بەئازار بۆ ئابوورییەکی پەککەوتوو
|
-
دادگای فیدراڵی و چارەنووسی کابینەی نۆ؛ بڕیارێک کە بونیادی حکومڕانی لە هەرێم دەلەرزێنێت
|
-
ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین جه‌نگى ئابوورى دژ به ئێران ده‌ستپێده‌كات؛ ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاگرتنى نه‌وت ده‌كات
|
-
لە چەواشەکارییەوە تا بێدەنگی؛ بۆچی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی بکوژانی گوڵستان و هێرۆ ئاشکرا نەکرا؟
|
-
هۆشداریی دەم پارتی لە "کۆنووسی ساختە"؛ کێ دەیەوێت پرۆسەی ئاشتی تێکبدات؟
|
-
بە ناوی کوردایەتی و لە پشکی خەڵک؛ کێ باجە ترلیۆن دیناریەکەی کۆڕەک دەدات؟
|
-
حکومەتی عێراق لە پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی چەک پاشەکشە دەکات
|
-
هەژماری من کێشەی دابەشکردنی مووچەی چارەسەرکرد یان گەورەتری کرد؟
|
-
لە دوای هێرشەکەی ئیدلب؛ ململانێکانی ئیسرائیل و تورکیا توندتر دەبنەوە
|
|
|
|