7   کاتژمێر پێش ئێستا 141 جار خوێنراوەتەوە

پاشگەزبوونه‌وەی دادگا و دەستوەردانی پەرلەمان؛ چارەنوسی کۆڕەک تیلیكۆم بەرەو کوێ؟

دوای ئەوەی دادگای ڕەسافە بڕیارەکەی لەسەر کۆڕەک هەڵوەشاندەوە، پەرلەمانی عێراق دەستوەردان دەکات و میوانداری نوێنەری کۆڕەکی کردووە.

لە پێشهاتێکی یاسایی نوێدا، دادگای تێهەڵچوونەوەی ڕەسافە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو فەرمانسالارییەی دا کە پێشتر لەسەر داوای بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیكۆم بۆ ڕاگرتنی ڕێکارەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق (CMC) دەریپەڕاندبوو. ئەم بڕیارەی دادگا، کە لەسەر بنەمای ستەمنامەی سەرۆکی دەستەکە دەرچووە، ڕێگە بە دەستەی CMC دەدات بەردەوام بێت لە ڕاگرتنی کارەکانی کۆمپانیاکە.

پێشتر دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ناوەندی سەرەکیی کۆڕەک و چەند بنکەیەکی فرۆشتنی لە بەغداد داخست. هاوکات لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٦دا، دەستەکە داوای لە هاوبەشانی کۆڕەک کرد ڕێکاری خۆپارێزی بگرنەبەر و ژمارەی جێگرەوە بەکاربهێنن بۆ گەرەنتیکردنی دەستگەیشتنیان بە هەژمارە ئەلیکترۆنییەکانیان.

دەستەی CMC جەخت دەکاتەوە کێشەی کۆڕەک تەواو هونەری و داراییە و هیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەتەوە نییە؛ چونکە کۆمپانیاکە سەرەڕای بەخشینی مۆڵەتی هەشت مانگ، پابەندی گرێبەستی پاکتاوکردنی قەرزەکانی نەبووە کە بە چەند ترلیۆن دینار و ملیارێک دۆلار دەخەمڵێنرێن. ئەم پابەندنەبوونەش کۆڕەک تیلیكۆمی – کە لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دامەزراوە – لە لێواری مایەپووچبوون و لەدەستدانی کاریگەرییە یاساییەکانی نزیك کردووەتەوە.

لە لایەکی ترەوە، ئاڵۆزبوونی دۆخەکە پەرلەمانی عێراقی هێناوەتە سەر هێڵ. عەلی خاڵس شێخ، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند کە لیژنەکەیان میوانداریی کۆمپانیای کۆڕەک دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاڵنگارییەکان و نێوەندگیری لە نێوان کۆڕەک و دەستەی CMCدا. ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پرۆسەیەکی بەدواداچوونی گشتگیر کە کۆمپانیاکانی ئاسیاسێڵ، زەین، و دواتریش وەزیری گەیاندن و بەرپرسانی دەستەی CMC دەگرێتەوە، بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی وێنە گشتییەکە بۆ پەرلەمان.

  • کێشمەکێشی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە و بەنزینی ٤٥٠ دیناری؛ دوو پێشنیاز لەسەر مێزی هەولێر و بەغدایە

  • ژنە پاڵەوانەکانی کۆبانێ لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا؛ چارەنووسی ئەو هێزەی بەری بە داعش گرت

  • دادپەروەری لە مووچەدا؛ لەنێوان ئاستەنگی یاسایی وەزارەتی دارایی و داواکاریی فەرمانبەراندا

  • پاشگەزبوونه‌وەی دادگا و دەستوەردانی پەرلەمان؛ چارەنوسی کۆڕەک تیلیكۆم بەرەو کوێ؟

  • لە پاتریۆتەوە تا ماددەی ١٢١؛ دوای چۆڵکردنی بنکەکان کێ شوێنی ئەمریکا دەگرێتەوە؟

  • سوتەمەنی تەواو دەبێت و نرخەکان باری سەرشانی هاوڵاتیانی ئێرانیان قورس کردووە

  • له‌ 2ی ئاداره‌وه‌ زیاتر له‌ چوار هه‌زار كه‌س له‌ لوبنان كوژراون

  • تورکیا و ئیسرائیل: لە ململانێی هەژموونەوە بۆ لێواری ڕووبەڕووبوونەوەی هەرێمی

  • پەیامە هاوتەریبەکانی ئەنقەرە و ئیمراڵی؛ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی پیلانگێڕییە

سەرەکی