7 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
لە پاتریۆتەوە تا ماددەی ١٢١؛ دوای چۆڵکردنی بنکەکان کێ شوێنی ئەمریکا دەگرێتەوە؟
لە نێوان چەتری دیپلۆماسی و هەڕەشەی درۆنەکاندا؛ هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ؟
لە مەترسیدارترین ڕووداوی مەیدانیدا و دوای ساڵانێک لە پارێزراوی، نوسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بارەگای پاراستن لە هەولێر بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بە ئامانج گیران، ئەم ڕووداوە دوای چەند ڕۆژێک هات لەوەی سوپای ئەمریکا بە کرداری دەستی کرد بە ڕێوشوێنەکانی کشانەوە لە بنکەکانی لە هەرێمی کوردستان؛ ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان ئەمریکا و عێراقدا هەیە، کە تا کۆتایی ئەیلولی ئەمساڵ هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کوردستان بەجێدەهێڵن.
هاوکاتیی لەنێوان ئەم دوو ڕووداوەدا، سێ پرسیاری جدی دەهێنێتە کایەوە:
· لەمەودوا کێ ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەپارێزێت، لە کاتێکدا لە چەند مانگی ڕابردوودا رووبەڕووی زیاتر لە هەزار هێرش بووەتەوە؟
· ئەو بنکانەی چۆڵ دەکرێن کێ شوێنیان دەگرێتەوە؛ پێشمەرگە یان سوپای عێراق؟
· ئەم کشانەوەیە دەکەوێتە کوێی هاوکێشەی ململانێ فراوانەکەی ئەمریکا و ئێرانەوە؟
بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا فڕۆکە زەبەلاحە بارهەڵگرەکانی ئەمریکا، پاتریی مووشەکەکانی پاتریۆتیان لە بنکەی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گواستووەتەوە بۆ بنکەیەکی ئەمریکی لە ئەردەن. جگە لەوەش، باڵۆنی چاودێریی ئاسمانییان داگرتووە کە بەسەر ئاسمانی شارەکەوە بوو. هاوکات بەریتانیاش سیستمی بەرگریی ئاسمانیی خۆی لە هەولێرەوە گواستووەتەوە بۆ قوبرس.

ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە کە ئێستا هەریەک لە ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا تەنها چەند یەکەیەکی بچووکی سەربازییان لە هەرێمی کوردستاندا ماوەتەوە.
ئەو بنکەیەی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بۆ چاودێری و سەرپەرشتیکردنی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر داعش دامەزراوە. بنکەیەکی تریش بەناوی «بنکەی هەریر» لە باکووری هەولێر هەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ لێدان لە ڕژێمی بەعس بەکارهات، بەڵام لە ٢٠١٩دا ئەمریکا فراوانی کرد؛ ئەمە جێی فەرامۆشکردن نییە لەگەڵ چەند بنکەیەکی بچووکی تر لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم کە لە ساڵی ١٩١١ەوە هەبوونیان هەیە.
سوپای ئەمریکا سروشتی ئەم هەنگاوەی ڕوون نەکردووەتەوە، بەڵکو بەرپرسانی ئەمریکا وەک پرۆسەیەکی ڕۆتینی ناویان بردووە کە بەردەوام ڕوودەدات. بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش لە گرنگیی ئەم کشانەوەیە کەم دەکەنەوە و دەڵێن: ئەو هێزانەی کشاونەتەوە تەنها ئەو یەکانەن کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە ناوچەکانی تری عێراقەوە گوازراونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
بە وتەی بەرپرسێکی باڵای کورد بۆ"پێگەی موجەلە" ئەم هەنگاوەی ئەمریکا و هاوپەیمانان هیچ نیگەرانی و ترسێک دروست ناکات، ئەوەش بەهۆی سێ هۆکاری سەرەکییەوە:
١. پێگەی ستراتیژیی عێراق: ئەمریکا ناتوانێت بە یەکجاری عێراق بۆ هێزە ڕکابەرەکانی چۆڵ بکات، چونکە ناوچەیەکی ستراتیژییە بۆی؛ نموونەی ئەوەش کاتێک لە ٢٠١١دا کشایەوە، دواتر بە هێزێکی زۆرترەوە گەڕایەوە. ٢. هەڵوێستی هەرێم: سیاسەتی هەرێم لە ئاڵۆزییە ناوچەیییەکاندا لەسەر بنەمای بێلایەنی و دەستوەرنەدان لە کاروباری دراوسێکان داڕێژراوە، ئەمەش دەبێتە چەترێک بۆ پاراستنی. ٣. مانەوە لەژێر ناوی تردا: پێشبینی دەکرێت بەشێک لە هێزە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانان لە کوردستان لەژێر ناوی جیاوازدا بمێننەوە، وەک: هێزی پاراستنی بەرژەوەندییە دیپلۆماسییەکان، ياخود ناوەندی هەماهەنگی، ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیاری. ئەمەش بەخۆی دەبێتە چەترێک بۆ پاراستنی هەرێم و لانیکەم ئاسمانەکەی، چونکە کوردستان گرنگییەکی جیۆسیاسیی تایبەتی هەیە و بە ئاسانی پشتی بەرنادرێت.

بەپێی بڕیاری ٦٨٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لە بهاری ١٩٩١ دوای کۆڕەوی خەڵکی کوردستان دەرچوو، ئاسمانی هەرێم وەک ناوچەی دژەفڕین دیاری کرا، بەڵام جەنگی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا ئەم بڕیارەی تێپەڕاند. لەگەڵ ئەوەشدا ڕاستییەک هەیە کە فیدراڵیەتی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستووری عێراقە و پەیوەست نییە بە ململانێی هیچ هێزێکی دەرەکییەوە.
بەڵام دوای ڕۆشتنی هێزەکانی ئەمریکا، لە ئێستاوە پرسی جێگرتنەوەی ئەو بنکانە دەبێتە هۆی کێشمەکێشی نێوان هەولێر و بەغداد؛ چونکە بەپێی دەستوور شیکردنەوەی جیاواز بۆ شوێنگرتنەوەیان دەکرێت. بۆ نموونە: هەرێم دەڵێت بەپێی ماددەی ١٢١ مافی خۆیەتی هێزی پێشمەرگەی تێدا جێگیر بکات، عێراقیش هەر بەپێی دەستوور و بەپێی ماددەی ١١٠، بە مافی خۆی دەزانێت دەسەڵاتی فیدراڵی لەو شوێنانەدا جێگیر بکات.
-
کێشمەکێشی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە و بەنزینی ٤٥٠ دیناری؛ دوو پێشنیاز لەسەر مێزی هەولێر و بەغدایە
|
-
ژنە پاڵەوانەکانی کۆبانێ لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا؛ چارەنووسی ئەو هێزەی بەری بە داعش گرت
|
-
دادپەروەری لە مووچەدا؛ لەنێوان ئاستەنگی یاسایی وەزارەتی دارایی و داواکاریی فەرمانبەراندا
|
-
پاشگەزبوونهوەی دادگا و دەستوەردانی پەرلەمان؛ چارەنوسی کۆڕەک تیلیكۆم بەرەو کوێ؟
|
-
لە پاتریۆتەوە تا ماددەی ١٢١؛ دوای چۆڵکردنی بنکەکان کێ شوێنی ئەمریکا دەگرێتەوە؟
|
-
سوتەمەنی تەواو دەبێت و نرخەکان باری سەرشانی هاوڵاتیانی ئێرانیان قورس کردووە
|
-
له 2ی ئادارهوه زیاتر له چوار ههزار كهس له لوبنان كوژراون
|
-
تورکیا و ئیسرائیل: لە ململانێی هەژموونەوە بۆ لێواری ڕووبەڕووبوونەوەی هەرێمی
|
-
پەیامە هاوتەریبەکانی ئەنقەرە و ئیمراڵی؛ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی پیلانگێڕییە
|
|
|
|