×

2024-08-15 153 جار خوێنراوەتەوە

مەحمود عەباس: رۆژێک دێت سەرکەوتن بەدەست دێنین

ناوەندی هەواڵ

سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین ئاشکریکردووە، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان "شەهید بوون"، بەڵام رۆژێك دێت لەو خەباتەی کە هەیانە و کردوویانە سەركەوتن بەدەست دەهێنن.

مەحمود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین لە پەرلەمانی توركیا لە وتارێكدا ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل بەهەموو شێوەیەک هەوڵی قڕکردنی خەڵکی غەززە و رۆژئاوا دەدات، و ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتیانی مەدەنی لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا شەهیدکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی سەرەكیی ئیسرائیل ئەوەیە خەڵکی فەلەستین راگواسێت لەسەر خاكی خۆی، بەڵام هاوڵاتیانی غەززە بەهیچ شێوەیەک خاکی خۆی بە جێناهێڵن، چونکە خەڵی فەڵەستین بە هەموو پێكهاتەكانیەوە، رازی نابن بە داگیركردنی یەك بستی خاكەكەیان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، خوداى گەورە رۆژێک لەو خەباتەدا سەرکەوتنمان پێدەبەخشێت، غەززە پارچەیەکە و هەرگیز لە فەڵەستین جودا ناکرێتەوە، دەوڵەتی فەڵەستین رادەگەیەنرێت و باجەکەی هەرچییەک بێت دەیدەین.

باسی لەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی ئیسرائیل خەڵكی فەڵەستین دەكوژن، برسییان دەکەن، وێرانكاریی دەکەن و رێكخراوە مرۆییەكان بەئامانج دەگرن، هەروەها ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سێ جار مافی ڤیتۆی لە ئەنجوومەنی ئاسایش بەكارهێناوە، تاوەكو رێگە لە وەستاندنی شەڕ بگیرێت.

  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا: چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی لە کاتی هاتنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق واژۆ دەکرێت

  • بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە 17 خوێندکار گیانیان لەدەستدا

  • پوتن پشتیوانی خۆی بۆ یەکێک لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئاشکراکرد

  • لە ئیتالیا بەهۆى ژێرئاو کەوتنى بەلەمێکى کۆچبەران 21 کەس بێسه‌روشوێن بوون

  • هاوسەرۆکانی دەم پارتی: جگە لە چەسپاندنی ئاشتی هیچ چارەیەکی دیکە نیە

  • ئێران لە یەک مانگدا 14هاوڵاتی لە سێدارە داوە و دەیانیشی لە زیندان توند کردووە

  • ناتۆ: هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر كورسکی ڕوسیا ڕەوایە

  • لە غەززە شەڕ دەوەستێت

  • شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق وردەکاریی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی تورکیای لە کەرکوک بڵاوکردەوە

سەرەکی