×

2024-07-06 584 جار خوێنراوەتەوە

یەکەم لێدوانی مەسعود پزیشکیان دوای بوونی بە سەرۆک کۆماری ئێران

ناوەندی هەواڵ

مەسعود پزیشکیان دوای هەلبژاردنی وەک نۆیەمین سەرۆککۆماری ئێران  هەڵبژێردرا ڕایگەیاند، دەستی دۆستایەتی بۆ هەمووان درێژ دەکات.

دوای ئەوەی لە خولی دووەمی هەڵبژاردندا وەک نۆیەمین سەرۆک کۆماری ئێران هەڵبژێردرا مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند: "دەستی دۆستایەتی بۆ هەموان درێژدەکەم و هەموان خەڵکی ئەم وڵاتەین".

وتیشی: پێویستە داوای هاوکاری لە هەموو لایەک بکەن بۆ پێشکەوتنی وڵات من نە حیزبم هەیە نە هیچ پشتیوانییەک، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم دەنگیان بەمندا".

بەپێی ئاماری دەستەی هەڵبژاردنەکانی ئێران، زیاتر لە 30 ملیۆن کەس بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان کردوە لەو ژمارەیەش مەسعود پزیشکیان نزیکەی 17 ملیۆن دەنگی بەدەستهێناوە و بووە بە نۆیەمین سەرۆککۆماری ئێران.

مەسعود پزیشکیان لە (29/9/1954) لە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەدایک بووە.

پزیشکی نەشتەرگەری گشتی بووە و لە ماوەی ساڵانی (2001 بۆ 2005) وەزیری تەندروستی ئێران بووە.

لەماوەی ساڵانی (2016-2020) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بووە

بەتەمەنترین کاندیدی بزوتنەوەی ریفۆرمخوازەکان بوو.

بۆ ماوەی پێنج خول لەسەریەک ئەندامی پەرلەمان بووە.

لە پرسی گیانلەدەستدانى ژینا ئەمینی یەکێک بووە لەو کەسانەی بە ئاشکرا ڕەخنەی لە هەڵوێستی دەسەڵات گرت.

  • نەتانیاهۆ: بەردەوام دەبین لەبەئامانگرتنی حوسیەکان تا دەستەكانی ئێران دەبڕین

  • دڕندەترین بەرپرسی زیندانی سیدنایا دەستگیرکرا

  • لە غەززە پێنج رۆژنامەنووس کوژران

  • ئەندامانى هێزەكانی ئاسایشى سوریا کەوتنە بۆسەوە و 14 کەسیان کوژران

  • سوریا داوای 300 ملیار دۆلار لە ئێران دەكات

  • ڕۆژنامە عەرەبیەکان ؛ترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی عێراق لەسوریا و نەبوونی جەژن لەبەیتلەحم

  • "کۆمەڵکوژی فۆدۆ"کوشتنی سەدان کەس بە تۆمەتی جادووگەری

  • کازاخستان؛ بەهۆى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەیەک 60 کەس گیانیان لەدەستدا

  • ئێران لەسەر كوشتنی هەنییە نامەیەك ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

سەرەکی