1 کاتژمێر پێش ئێستا
28 جار خوێنراوەتەوە
لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و جەلال تاڵەبانی گەشتەكان لەگەڵ ئێران ڕاگیران
بەپێی خشتەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فڕۆخانەی جەلال تاڵەبانی، گەشتەكانی نێوان تاران هەولێر بە پێچەوانەوە ، سلێمانی تاران بە پێچەوانەوە هەڵوەشاونەتەوە .
بەپێی بەدواداچوونەکان، ڕاگرتنی گەشت یان رێگەپێنەدانی ئەنجامدانی گەشت ، لە دەسەڵاتی فڕۆكەخانەكاندا نییە ، بەڵكو ئەمە بڕیارێكە لە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنیی عیراقدایە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، فڕۆكەخانەكان خۆیان كێشەیان لەگەڵ گەشتەكاندا نییە، بەڵكو كۆمپانیای دەنەتا و ژمارەیەك كۆمپانیای دیكە كارەكانیان لە فڕۆكەخانەكاندا ئەنجام نادەن، ئەویش بەهۆی ترس لە سزاكانی ئەمریكا.

لەلایەن خۆشیەوە، وتەبێژی فڕۆكەخانەی كەركوك ڕایگەیاندووە، لە فڕۆكەخانەكەیانەوە هیچ گەشتێك بۆ ئێران نیە. ئەویش بەهۆی پابەندبوون بە بڕیار و ڕێنماییەكانی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی عێراق.
ڕۆژی پێنجشەممەش ئیدارەی فڕۆكەخانەی نەجەفی نێودەوڵەتی بریاریدا، سەرجەم گەشتە هاتوو و رۆیشتووەكان لە فڕۆكەخانەكەوە دابخات، ئەویش بە ئاڕاستەكردنی لایەنە تایبەتمەندەكان.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق هۆكاری ڕاگرتنی گەشتەكانی ڕوون نەكردووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەداوە كۆمپانیاكان لەهەر ڕێنماییەكی دیكە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان ئاگادار دەكاتەوە.
ڕاگیرانی گەشتەكان لەگەڵ ئێران لە فڕۆكەخانەی نەجەف لەكاتێكدابوو، پێشتر فرۆكەخانەی بەغداش هەمان هەنگاوی نا، پێشوازیكردنی لە گەشتی كۆمپانیا ئێرانیەكان ڕاگرت.
ئەو گۆڕانكارییە لە چوارچێوەی ئەو سزایانەیە كە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لە هەشتی ئەیلول، بۆسەر 36 لایەنی پەیوەست بە كەرتی فڕۆكەوانی ئێران ڕایگەیاند، لەنێویدا 27 كۆمپانیای فڕۆكەوانی.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا هەڕەشەی ئەوەشیكردبوو هەر كۆمپانیایەكی فرۆكەوانی مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، سزاكانی ئەمریكا دەیگرێتەوە.
لە ڕۆژانی رابردوودا، لە چەند وڵاتێكی ناوچەكەش هەمان ڕێوشوێن بەرامبەر گەشتەكانی ئێران گیراونەتەبەر، بەمەش كێشە بۆ هاووڵاتیان و بەرپرسانی ئێرانیش دروستبووە لەگەشتكردنیان بۆ وڵاتانی دیكە یاخود گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەكەیان.
-
لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و جەلال تاڵەبانی گەشتەكان لەگەڵ ئێران ڕاگیران
|
-
سێ هێڵی سوور؛ پەیامی سەرۆكی چین لە دڵی واشنتۆنەوە
|
-
عەلی زەیدی لە ئەمریكاوە: عێراق قۆناغێكی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت
|
-
ئێران پلانێكی حەوت رۆژی داوە بە ئەمریکا بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكانی
|
-
كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق پێنج كاتژمێری خایاند
|
-
ڕۆیتەرز: ئەمریكا و ئێران تاوتوێی ڕێككەوتنێكی پلەبەندی دەكەن
|
-
دەقی وتەكانی؛ نەتەنیاهۆ لە نەتەوەیەكگرتووەكان سوپرایزەکەی كرد
|
-
لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا؛ چۆن بڕیارێکی بێپلان پێگەی هەرێمی لە عێراقدا لاواز کرد؟
|
-
له کاتێکدا پزیشکیان بانگەشەی قوربانیبوونی تیرۆر دەکات؛ درۆنەکانی ئێران ماڵێکیان لە سۆران کردە ئامانج
|
|
|
|