×

2024-07-17 379 جار خوێنراوەتەوە

تورکیا سیناریۆی جینۆساید و قەتڵوعامی عەفرین لە بادینان دووبارە دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵ

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە سەدان چەتە و بەکرێگیراوی داعش و بەرەی نوسرە و جاشی لە هوداپار پەلکێشی هەرێمی کوردستان کردووە.

دەوڵەتی داگیركەری تورك بەهاوكاری پارت کە خۆی بەدەسەڵاتداری هەرێم دەزانێت، بۆ شەڕی کورد بە ناوی گەریلاوە چەندان هێزی جۆراوجۆری وەک (چەتەکانی داعش – بەرەی نوسرە – چەکدارە مەشق پێکراوە تیرۆرستیەکان کە لە نێو تورکیا و سەربەدەزگای میت – چەکدارەکانی هوداپار و چەندین جۆری دیکەی هێز) هێناوەتە هەرێمی کوردستان و بە دیاری کراوی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

تورکیا لە ئاستی باڵا و بە فەرمانی دەزگای سیخوڕی و هەوڵگری وڵاتەکەی کە بە میت ناسراوە ، دوولایەنی دەسەڵاتداری نێو تورکیای ڕێکخستووە بۆ شەڕی گەریلا و کورد بە هێزەکانی هوداپار لە باکور و چەتە تیرۆرستیەکانی وەک بەرەی نوسرە و داعش لە سوریاوە بەمەبەستی داگیرکردنی هەرێمی کوردستان و جێکردنەوەی تاقمە تیرۆرستیەکانی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

پیلانەکەی دەزگای  میت، کە کاربەدەست و بەکرێگیراوەکانی بەڕێوەی دەبەن، تێیدا ئامانج لە قۆناغی ئێستا بەستنەوەی هێڵی عەفرین، سەرێكانی، گرێ سپیە بە بادینان لە باشوری کوردستان، بەمەبەستی دروستكردنی ڕێڕەوێك بۆ چەتە تیرۆرستیەکان ودابڕینی كوردان لە سێ پارچەی کوردستان بەلایەنی کەمەوە.

پیلانەکەی میت کە بەشێک لە کورد وەک جاش تێیدا بەشدارن، پیلانی وەدەرنان و چۆڵپێكردنی خەڵكی گوندەكانی بادینان و رادەستكردنی ئەو هەرێمانەیە بەدەوڵەتی داگیركەری تورك لە ڕێگەی جێبەجێکردنی (هەمان سیناریۆی قەتڵوعام و جینۆسایدی کوردانی عەفرین) ئەوەش بە گروپە تیرۆرستیەکانی سەربە تورکیا.

بەشێک لە شارەزایان پێیان وایە ئەو پیلانە، پیلانێكی نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتی و هەرێمییە و پیلانێکی مەترسیدارە بەتایبەت کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بێدەنگیەکی گەورە هەیە بۆ لەشکرکێشیەکانی تورکیا و لە ئاستی عێراقیشدا پێدەچێت عێراق بەهەرجۆرێک بێت ملی دابێت بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانی تورکیا کە دیار نیە کۆتاییەکەی چی دەبێت.

ئێستا هەرێمەکانی بادینان لەبەردەم مەترسی قڕكردندان و هۆكاری سەرەكی ئەو مەترسیانەش وەک هاوڵاتیان و شارەزایان شرۆڤەی دەکەن پارتی دیموکراتی کوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستانە، ئەگەر چی هاوڵاتیان ئاماژە بۆ بێدەنگی لایەنەکانی دیکە دەکەن بەوەی لایەنە سیاسیەكان وەك پێویست لەبەرامبەر داگیركاری دەوڵەتی تورك دەنگیان هەڵنەبڕیوە و وەک تەسلیم بوویەک مامەڵە لە گەڵ پێشهاتە مەترسی دارەکان دەکەن، کە لەدوور مەودادا ئەو داگیرکاریە عێراق و یەکپارچەییەکەی،پێکەوە ژیانی گەلان دەخاتە مەترسیەکی نەبڕاوەوە.

 

  • مامۆستایانی ناڕازی لەسەر دواكەوتنی مووچە هاتنەدەنگ

  • تورکیا لە بەنداوی دێرەلوک چەند تانکێکى جێگیرکرد

  • دارایى عێراق بۆ دارایى هەرێم: بۆ مووچەى مانگى حەوت چاوەڕێى هیچ بڕە پارەیەکى دیکە مەکەن

  • لەیەکێک لەسەنگەرەکانی پێشمەرگە ته‌قینه‌وه‌ ڕویداو قوربانیى هه‌یه‌

  • تورکیا بە فڕۆکە قامیشلۆی بۆردومانکرد

  • تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی لە شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسەکەی ڕێگەی سەیدسادق راگەیاند

  • سەعدى ئەحمەد پیرە: یەکێتى و پارتى دووژمنى یەکتر نیین

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگەکانى حەوت و هەشت

  • نوێترین زانیاری لەبارەی شاندی هەرێم لە بەغدا بۆ پرسی مووچە

سەرەکی