×

2024-07-17 130 جار خوێنراوەتەوە

په‌كه‌كه‌ وه‌ڵامێكى توندى پارتى دایەوە

ناوەندی هەواڵ

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی به‌ هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنی ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی پارتی وەڵامێکى توندى پارتى دایەوە و دەڵێت، تۆمەتەکانى ئەنجوومەنی ئاسایشی بنەماڵەى بارزانى ڕەتدەکەینەوە  ولە بنەڕەتدا ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەنجوومەنی ئاسایشی بنەماڵەی بارزانییە.

ڕۆژی 15ی تەممووز، لە کاتژمێر 9:23 خولەک ئۆتۆمبێلی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتى لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە ڕێگای دانانی بۆمبی لکێندراوە، تەقێنرایەوە، لە کاتێکدا خۆی و پاسەوانەکانی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و بە سەلامەتی لێی دەرچوون، ئەو تەقینەوەیەش کاردانەوەى بەرپرسانى پارتى بەدواى خۆیدا هێنا و دواجار تەقینەوەکە خرایە ئەستۆى پارتی کرێکارانی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی به‌ هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنی ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی پارتی وه‌ڵامێكی توندی ئه‌و حزبه‌ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشى دایەوە و دەڵێت، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ته‌نیا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌ و ئێمه‌ ئه‌و تۆمه‌تباركردنه‌ بێ بنه‌ما و ناڕه‌وایه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌ر روداوێكیش بۆ هاوڕێیه‌كمان بێته‌ ئاراوه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئۆباڵه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆی پارتی ده‌بێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پارتی پیلانگێری، پرۆپاگه‌نده‌ و چه‌په‌ڵترین پلانه‌كانی پێشده‌خات و به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌ به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد خیانه‌ت ده‌كات. رژێمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ له‌سه‌ر گه‌لی كورد قڕكردن ئه‌نجامده‌دات، به‌ زۆره‌ملێ گه‌ل كۆچبه‌ر ده‌كات و له‌سه‌ر پیرۆزترین به‌هاكانی گه‌لی كورد ته‌رمی شه‌هیدان و گۆڕستانه‌كان كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ ئه‌نجامده‌دات.

پارتى ‌ له‌گه‌ڵ رژێمێكی له‌و جۆره‌ چاره‌نوسی خۆی گرێداوه‌ و له‌ دژی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان شه‌ڕ ده‌كات، واته‌ كه‌وتوته‌ دۆخێكی به‌و راده‌یه‌ داماڵدراو له‌ كه‌سایه‌تی، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ توركیا به‌ره‌و باشوری كوردستان په‌لكێش ده‌كات و رێگه‌ له‌به‌رده‌م لكاندن ده‌كاته‌وه‌ کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان جەختدەکاتەوە، کە خودی پارتیه‌، هه‌موو كرده‌وه‌كانی وه‌ك تاڵانكاری ژینگه‌ی كوردستان، كۆچبه‌ركردنی گه‌ل به‌ زۆره‌ملێ و وێرانكردن و خاپوركردنی گونده‌كان ئه‌نجامی كۆنسێپتی هاوكاری و دارده‌سته‌یی په‌ده‌كه‌ و ده‌وڵه‌تی توركه‌، په‌ده‌كه‌ نه‌ك هه‌ر له‌ روی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك له‌ هاوكاریدایه‌، هه‌روه‌ها بۆ ره‌وایه‌تی به‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ لكاندن و داگیركردنی باشوری كوردستان ده‌دات و بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم له‌ خۆی بكات هه‌وڵێكی زۆری خستوه‌ته‌كار و له‌ زۆر لاوه‌ دیدار ئه‌نجام ده‌دات و هه‌مو ده‌رفه‌ته‌ دیپلۆماتیكه‌كانی خۆی له‌و چوارچێوه‌دا به‌كارده‌هێنێت.

باسی له‌وه‌شكردوه‌، په‌ده‌كه‌ به‌ پڕۆپاگه‌نده‌ی درۆیینه‌ و ساخته‌كارانه‌، هه‌وڵ ده‌دات كه‌ ناوی په‌كه‌كه‌ بزڕێنێت، رۆژه‌ڤه‌كه‌ بگۆڕێت و تاوانه‌كانی بشارێته‌وه‌، گه‌له‌كه‌مان زۆر باش ده‌زانێت كه‌ په‌كه‌كه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دیموكراتیكی ئیكۆلۆژیك و ئازادیخوازه‌، له‌ هه‌مانكاتدا گه‌له‌كه‌مان راستی ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالار، دژبه‌ری ژنان و دوژمنایه‌تی ئیكۆلۆژیك و ژینگه‌ی په‌ده‌كه‌ش باش ده‌زانێت، هه‌روه‌ها په‌ده‌كه‌ هێشتاش بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بكات، په‌كه‌كه‌ وه‌ك به‌رپرسیاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركوك نیشان ده‌دات، به‌ڵام به‌ به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌وه‌ سه‌لمێنرابو كه‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ئاماژه‌بۆكراوه‌كان له‌لایه‌ن میت و پاراستنه‌وه‌ ئه‌نجامدراون، ده‌وڵه‌تی تورك هه‌مو رۆژێك و هه‌مو ساتێك گوند و دارستانه‌كانی باشوری كوردستان بۆردومان ده‌كات و ده‌یانسوتێنێت، هاوبه‌شی ئه‌و تاوانه‌ش خودی په‌ده‌كه‌یه‌.

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی به‌ ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌ راستیدا ته‌نیا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌به‌ستدار په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌وڵی كوشتنی به‌رپرسی په‌ده‌كه‌ ئه‌كره‌م ساڵحه‌وه‌ به‌ به‌رپرسیار ناوده‌بات، ئێمه‌ به‌ رونی رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئێمه‌ ئه‌و تۆمه‌تباركردنه‌ بێ بنه‌ما و ناڕه‌وایه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، دوای ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی په‌ده‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كراوه‌، له‌ كوێی باشوری كوردستان ده‌بێت با ببێت، هه‌ر روداوێك بۆ هاوڕێیه‌كمان بێته‌ ئاراوه‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئۆباڵه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆی په‌ده‌كه‌ ده‌بێت.

گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌ باش ده‌زانێت كه‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی باشوری كوردستان له‌ كاتی جیاجیا به‌ ده‌ستی میت و پاراستن چه‌ندین شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز تیرۆركران، گه‌لی كورد دوباره‌ باش ده‌زانێت كه‌ بكوژانی ئه‌و تاوانانه‌ به‌ پشتیوانی پاراستن هه‌ڵاتون و چونه‌ هه‌ولێر، زۆر ئاشكرایه‌ كه‌ به‌رپرسیاری ئه‌و تاوانانه‌ پاراستنه‌.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، "گه‌لی كورد به‌ قۆناغێكی مێژویی و گرنگدا تێپه‌ڕده‌بێت، ده‌بێت هه‌مو گه‌لی وڵاتپارێز، رۆشنبیر، ئه‌كادیمیسیان، حزب و رێكخراوه‌كانی كوردستان له‌ دژی هێڵی خیانه‌ت و دارده‌سته‌یی په‌ده‌كه‌ به‌ هێڵی وڵاتپارێزییه‌وه‌ په‌یوه‌ست بن، په‌یوه‌ست به‌وه‌وه‌ ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان بزانێت كه‌ ته‌نیا به‌م جۆره‌ پارێزگاری له‌ هه‌بون، ئازادی و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێت".

 

  • مامۆستایانی ناڕازی لەسەر دواكەوتنی مووچە هاتنەدەنگ

  • تورکیا لە بەنداوی دێرەلوک چەند تانکێکى جێگیرکرد

  • دارایى عێراق بۆ دارایى هەرێم: بۆ مووچەى مانگى حەوت چاوەڕێى هیچ بڕە پارەیەکى دیکە مەکەن

  • لەیەکێک لەسەنگەرەکانی پێشمەرگە ته‌قینه‌وه‌ ڕویداو قوربانیى هه‌یه‌

  • تورکیا بە فڕۆکە قامیشلۆی بۆردومانکرد

  • تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی لە شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسەکەی ڕێگەی سەیدسادق راگەیاند

  • سەعدى ئەحمەد پیرە: یەکێتى و پارتى دووژمنى یەکتر نیین

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگەکانى حەوت و هەشت

  • نوێترین زانیاری لەبارەی شاندی هەرێم لە بەغدا بۆ پرسی مووچە

سەرەکی