×

2024-07-17 217 جار خوێنراوەتەوە

هێزەکانی 70ی یەکێتی لەبارەی دواکەوتنی مووچە هۆشداری دەدات

ناوەندی هەواڵ

 فەرماندەیی هێزەکانی 70ی یەکێتی، ڕایدەگەیەنێت ئاوان، چیدیکە ئامادەنین مووچە و قوتی پێشمەرگەکانمان بکرێتە بارمتەی ناڕوونیی زانیاری و داتاگەلێک کە پەیوەندی بە هێزەکانمانەوە نییە، دەشڵێت، ئەگەر بەغداد راستەوخۆ لیستى مووچەیان لێوەربگرێت، ئامادەکاریى تەواویان کردووە.

فەرماندەیى هێزەکانى 70 راگەیەندراوێکی لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگ بڵاوکردەوە و دەڵێت، خەرجکردنی مووچەی دوو مانگ وەکو شایستەیەکی دارایی مانگانە و بەرامبەر ئەرکەکانیان لە پاراستنی هەرێمی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق، مایەی خۆشحاڵییە و دەبێتە مایەی هاندانی زیاتریان بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانیان لە خزمەتکردنی وڵاتدا.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی هێزەکانی 70:

خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە، وەک شایستەیەکی دارایی مانگانە و بەرامبەر  ئەرکەکانیان لە پاراستنی  هەرێمی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق مایەی خۆشحاڵییە و دەبێتە مایەی هاندانی زیاتریان بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانیان لە خزمەت کردنی ووڵاتدا.

هیوادارین لە مەودوا هیچ  ئاستەنگێک نەیەتە رێی ئەم پرۆسەیە لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق.

بەم بۆنەیەوە ئێمە لە فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگەی کوردستان  بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین لەناو هێزەکانی فەرماندەیمان هیچ ناوێک بوونی نییە کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتێکی تر بێت جگە لە رەگەزنامەی عیراقی و یەک ناویش نییە کە وجودی ماددی و فیزیکی نەبێت . واتە ناوی وەهمی بێت بەتایبەت دوای ئەوەی تۆماری بایۆمەتریان بۆ ئەنجام دراوە.

 بۆیە روون و رەوان رایدەگەیەنین کە بۆ مووچەی ئەم مانگی تەمووزە ئێمە ئامادەیی تەواومان هەیە کە لیستی تەواوی ناوی پێشمەرگەکانمان بە زانیاری و بەڵگەنامەی داواکراوی پێویستیەوە پێشکەش بکەین و چیتر ئامادە نین مووچە و قوتی بنەماڵەکانیان بکرێتە بارمتەی ناروونی زانیاری و داتا گەلێک کە پەیوەندی بە هێزەکانمانەوە نییە.

تەنانەت ئەگەر وەزارەتی دارایی فیدراڵ راستەوخۆ لیستەکانمان لێوەربگرێت ئێمە ئامادەکاری تەواومان کردووە و گومانمان لە راستی و دروستی زانیاری و داتاکانمان نییە.
فه رمانده يى هێزه كانى /70

 

  • مامۆستایانی ناڕازی لەسەر دواكەوتنی مووچە هاتنەدەنگ

  • تورکیا لە بەنداوی دێرەلوک چەند تانکێکى جێگیرکرد

  • دارایى عێراق بۆ دارایى هەرێم: بۆ مووچەى مانگى حەوت چاوەڕێى هیچ بڕە پارەیەکى دیکە مەکەن

  • لەیەکێک لەسەنگەرەکانی پێشمەرگە ته‌قینه‌وه‌ ڕویداو قوربانیى هه‌یه‌

  • تورکیا بە فڕۆکە قامیشلۆی بۆردومانکرد

  • تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی لە شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسەکەی ڕێگەی سەیدسادق راگەیاند

  • سەعدى ئەحمەد پیرە: یەکێتى و پارتى دووژمنى یەکتر نیین

  • نوێترین زانیارى لەبارەى مووچەى مانگەکانى حەوت و هەشت

  • نوێترین زانیاری لەبارەی شاندی هەرێم لە بەغدا بۆ پرسی مووچە

سەرەکی