×

ژێردەریایی جەنگی
2024-08-12 101 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا ژێر دەریایی جەنگی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بڵاویکردەوە، هێرش و جموجووڵەکانی حزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی سەربە ئێرانیان لەناوچەکە تاوتوێکردووەو بۆ ئەوەش ژێردەریاییەكی جەنگی بۆ دەریاكانی نزیك ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانە دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئابی 2024 ، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند، ژێردەریایی ئاراستەکردنی مووشەکی "USS Georgia" و گرووپی کەشتی فڕۆکەھەڵگر " USS Abraham Lincoln"، ڕەوانەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە و ھەوڵەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی دەستدرێژییەکانی ئێران، حزبوڵڵای لوبنان و گرووپە چەکدارەکانی سەربە ئێرانیان لە ناوچەکە، تاوتوێکردووەو ئامادەن بۆ هەر بەرپەرچدانەوەیەک.

بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، ڕاگەیاندنی جوڵەی ژێردەریاییەکە پەیامێکی ڕوونە بۆ ڕاگرتنی ئێران و گرووپەکانی سەر بە ئێران، کە ئەمەریکا و ئیسرائیل پێیان وایە خۆیان بۆ هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ئیسرائیل ئامادە دەکەن.

هەڕەشەی هێرشی ئێران لە کاردانەوەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە مانگی ڕابردوودا لە تاران، چەند کاتژمێرێک دوای تیرۆرکردنی فوئاد شکور، فەرماندەی سەربازیی حزبوڵڵا لە لوبنان، لە لایەن ئیسرائیلەوە دێت.

  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا: چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی لە کاتی هاتنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق واژۆ دەکرێت

  • بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە 17 خوێندکار گیانیان لەدەستدا

  • پوتن پشتیوانی خۆی بۆ یەکێک لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئاشکراکرد

  • لە ئیتالیا بەهۆى ژێرئاو کەوتنى بەلەمێکى کۆچبەران 21 کەس بێسه‌روشوێن بوون

  • هاوسەرۆکانی دەم پارتی: جگە لە چەسپاندنی ئاشتی هیچ چارەیەکی دیکە نیە

  • ئێران لە یەک مانگدا 14هاوڵاتی لە سێدارە داوە و دەیانیشی لە زیندان توند کردووە

  • ناتۆ: هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر كورسکی ڕوسیا ڕەوایە

  • لە غەززە شەڕ دەوەستێت

  • شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق وردەکاریی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی تورکیای لە کەرکوک بڵاوکردەوە

سەرەکی