×

2024-08-14 101 جار خوێنراوەتەوە

ئێران رەتیکردووەتەوە بەشداری دانوستانەکانی ئاگربەست لە غەززە بکات

ناوەندی هەواڵ

ئێران ئاشکرایکردووە، بە نیازی ئەوە نیە نوێنەر بنێرت بۆ دانوستانەکان سەبارەت بە ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان لە کەرتی غەززە کە بڕیارە سبەینێ بەڕێوە بچێت.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن لە زاری نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی پێشتر بەشداری دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی بە ناوبژیوانی قەتەر، میسر و ئەمریکا نەکردووە، بۆیە ئێران هیچ نیازێکی نییە بەشداری لەم خولەی دانوستانەکاندا بکات.

تۆڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکەوە ڕەتیکردووەتەوە دانوستانەکان ڕێگری بکەن لە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، بەهۆی تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، لە مانگی ڕابردوودا.

بڕیارە سبەی پێنجشەممە خولێکی نوێی دانوستانەکان بە نێوەندگیری میسر، قەتەر و ئەمریکا بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەی هەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان حەماس و ئیسرائیل و ئاگربەست ئەنجام بدرێت.

  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا: چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی لە کاتی هاتنی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێڕاق واژۆ دەکرێت

  • بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە 17 خوێندکار گیانیان لەدەستدا

  • پوتن پشتیوانی خۆی بۆ یەکێک لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئاشکراکرد

  • لە ئیتالیا بەهۆى ژێرئاو کەوتنى بەلەمێکى کۆچبەران 21 کەس بێسه‌روشوێن بوون

  • هاوسەرۆکانی دەم پارتی: جگە لە چەسپاندنی ئاشتی هیچ چارەیەکی دیکە نیە

  • ئێران لە یەک مانگدا 14هاوڵاتی لە سێدارە داوە و دەیانیشی لە زیندان توند کردووە

  • ناتۆ: هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر كورسکی ڕوسیا ڕەوایە

  • لە غەززە شەڕ دەوەستێت

  • شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق وردەکاریی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی تورکیای لە کەرکوک بڵاوکردەوە

سەرەکی