2025-07-15 161 جار خوێنراوەتەوە

بەبێ باسکردنی مووچە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات

ئیرادە میدیا

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکراوە

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرسی مووچەی فەرمانبەران و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەکراوە.

کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران ماوەی دوو کاتژمێری خایاندووە و لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتە چاوەڕوانکراوەکە، کە لەلایەن لیژنە وەزارییەکانەوە ئامادەکرابوو،ڕادەستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تاوتوێی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەکردووە، بەڵام ئەو لیژنە وزارییەی بەسەرۆكایەتیی محەمەد تەمیم وەزیری پیلاندانان و ئەندامێتی پێنج وەزیری دیكەی حكومەی عێراق پێكهێنراوە ڕاپۆرتی خۆی داوە بە سوودانی، تا چارەسەری بنەڕەتی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدۆزرێتەوە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق: تۆمەتی برسیكردنی خەڵكی كوردستان بێ بنەمایە

محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودی له‌باره‌ی مووچه‌ی موچه‌خۆرانى هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ رایگه‌یاند، حكومه‌تى فیدراڵى پابه‌ندبووه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌ ئه‌خلاقی و ده‌ستوورییه‌كانی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام یاسای بودجه‌ و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی هه‌ن كه‌ بنه‌مای یاسایین و سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌تى عێراق ناتوانن پێشێلیان بكه‌ن.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جەختیكردەوە، له‌ ئێستادا به‌دوای چاره‌سه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێن و له‌ هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسای بودجه‌، گرفتی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

زیاتر لە 70 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و لەماوەی ڕابردووشدا و لە پاش چەندین کۆبوونەوەی شاندەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

  • دەقی ڕێکەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا

  • نه‌وت و درۆن و موچه‌: سێكوچكه‌ى قه‌يران له‌ هه‌رێم

  • سوريا له‌به‌رده‌م گۆڕانكاريدايه‌؛سێ هه‌رێم و يه‌ك وڵات

  • هەرێمی کوردستان لە نێوان رادەستکردن نەوت بە بەغداد و تەقینەوەی ناوخۆیی

  • بەشێک لە كۆمپانیاکان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان لەکێڵگە نەوتییەکانی هه‌رێم ڕاگرت

  • بەبێ باسکردنی مووچە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات

  • دروزه‌كان كێن و چييان له‌ سورياي نوێ ده‌وێت؟

  • دادگای فیدراڵی فەرمانێكى سالاریى بۆ موچەى هەرێم دەردەكات

  • ئیسرائیل پلانى هێرشێکی ئەتۆمیی تاکتیکی بۆ سەر ئێران هەیە

سەرەکی