2025-09-11 2803 جار خوێنراوەتەوە

هێزه‌كانى شه‌رع گروپێكى سه‌ر به‌حزبوڵڵایان ده‌ستگیركرد

وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاند، شانەیەکی سەر بەحزبوڵڵای لوبنانیان دەستگیرکردوە، کە پێشتر هاوپەیمانی بەشار ئەسەد سەرۆکی ڕژێمی پێشوی سوریا بونە.

وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەندراوێکی لەزاری ئەحمەد دالاتی بەرپرسی ئاسایشی پارێزگای کەناراوەکانی دیمەشق بڵاوکردەوەو تێیدا هاتوە، "یەکەیەکی تایبەت بەهاوکاریی هەواڵگریی گشتیی، توانیویانە شانەیەکی سەر بەحزبوڵڵای لوبنانی دەستگیربکەن".

ده‌ڵێت:"لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتوە کە ئەندامانی شانەکە لەسەربازگەکانی ناو لوبنان مەشق‌و ڕاهێنانیان پێکراوە، هەروەها پلانیان داناوە ئۆپەراسیۆن لەخاکی سوریا بکەن‌و مەترسی لەسەر ئاسایش‌و سەقامگیریی دروستبکەن".

له‌و ڕاگەیەندراوەدا ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، "دەستبەسەر سەکۆی موشەک هەڵگرو 19 موشەکی جۆری گرادو موشەکی دژە تانک، لەگەڵ چەک‌و بڕێکی زۆر تەقەمەنی جۆراوجۆردا گیراوە".

لەساڵی 2013وە حزبوڵڵای لوبنانی پشتیوانی خۆی بۆ بەشار ئەسەد ڕاگەیاندو شانبەشانی سوپای سوریا شەڕی کرد، لەو ململانێیە ناوخۆییانەی کە لەساڵی 2011وە سەریهەڵدا.

تا ئەمدواییانە حزبوڵڵا کاریگەرترین هێزی سیاسی‌و سەربازیی بوو لەلوبنان‌و پاڵپشتی گەورەی لەدیمەشق‌و تاران وەردەگرت، بەڵام لەچەند مانگی ڕابردودا بەهۆی گورزە سەربازییەکانی ئیسرائیل لاواز بوە، بەتایبەت دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی ئەو حزبەو کۆمەڵێک لەسەرکردەکانیان.

  • سلێمانى..یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی پەرستاران بەردەوامە

  • 33 كاتژمێر دواى تاوانه‌كه‌ بكوژى کیرک ده‌ستگیركرا

  • زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سلێمانى لێدرا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی سوریا هۆشداری بە شەرع دەدات

  • دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین پەسەندکرا

  • باخچەلی: ئەحمەد تورک بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی کاری کردووە، پێویستە بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی

  • توركه‌كان مۆبایلى وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیلیان هاككرد

  • كه‌ركوك... كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕویداو دوو برا كوژران

  • حكومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى له‌باره‌ى ئه‌و گروپه‌ى كچه‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ى ڕفاند هاته‌ده‌نگ

سەرەکی