2025-10-11 107 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی: دەبین بە بەشێک لە هێزەکانی سوریا

ئیرادە میدیا

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە میانی بەشداری ئاهەنگی 10مین ساڵیادی دامەزراندنی هەسەدە ڕایگەیاند، هێزەکانیان دەبنە بەشێک لە سوپای سوریا و لە دژی داعش لە سەرانسەری وڵاتدا شەڕ دەکەن

ئیرادەمیدیا

دوێنی هەینی 10ی ئۆکتۆبەری 2025، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە، لە یادی دامەزراندی هەسەدەدا وتی، پیرۆزبایی لە هەموان دەکەم بۆ ئەم رۆژە گەورەیە و ئەو وتیشی" دەبنە بەشێكی گرنگ و بەهێز لە سوپای سوریادا".

ئاشکراشیکرد، لیژنەیەکی سەربازییان بەم نزیکانە سەردانی دیمەشق دەکات و پرسی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ سوپای سووریا تاوتوێ دەکەن.

عەبدی جەختیکردەوە، لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا، بەردەوام دەبن لە شەڕی دژی داعش نەک تەنها لە رۆژئاوای کوردستان بەڵکو  لە سەرانسەری سوریادا

قسەکانی مەزڵوم عەبدی،  دوای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردودا، ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق بە نێوەندگیری ئەمریکا کۆبونەوە و ئاگربەست یان  لە سەرجەم هێڵەکانی بەرەی شەڕ و گەمارۆکانی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود ئەشرەفییە‌ لە حەلەب لابران ڕاگەیاند.

تەواوی گۆڕانکاری و پێشهاتەکان، لە چوارچێوەی  رێککەوتنی 10ی ئادار دا دێت، کە لە نێوان دیمەشق و ئیدارەی خۆسەر  کراوە و چەند لیژنەکەیشیان بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە پێکهێنابو کە گرنگترینیان یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان و داننان بە مافەکانی کورد لە دەستووردا بوو..

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

  • به‌ره‌ى گه‌ل له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ده‌باته‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ بڕیارى چیدا؟

  • تره‌مپ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عێراق ده‌كات

  • تاران ڕێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ ده‌كات بۆ دروستکردنی هه‌شت ڕیاکتۆری ئەتۆمی نوێ لەئێران

  • له‌سلێمانى پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا

  • واده‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى توركیا بۆ سلێمانى ئاشكراده‌كرێت

  • پێش سەردانەکەی بۆ لای ئەردۆگان، هاوسەرۆکی دەم پارتی چی بە نێچیرڤان بارزانی وت؟

  • تازەترین زانیاری لەبارەی دانووستانەکانی پڕۆسەی ئاشتی

سەرەکی