2025-10-11 142 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژئاوا بودجەی تایبەتی لە ئەمریکاوە بۆ تەرخانکرا

ناوەندی هەواڵ

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، ڕەشنووسی بودجەی بەرگری ساڵانەی وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2026 کە 325ملیار بوو، پەسەند کرد و لەو بڕەش 130 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرا دیاریکرد.

دوێنێ 11ی10ی2025، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، پڕۆژەی یاسای "دەسەڵاتپێدانی بەرگریی نیشتمانیی 2026" پەسەند کرد، کە مانگی ئەیلول، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگدانی لەسەر کرابوو و پەسەندکرا.

لە چوارچێوەی پڕۆژە یاساکەدا، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا داوایکردبوو، بە مەبەستی ڕاهێنان، پڕچەک کردن و موچەی شەڕڤانان، بڕی 130ملیۆن دۆلار تەرخان بکرێت بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات.

بەشە بودجەکەی هەسەدە، بەم شێوەیەی خوارەوە تەرخانکراوە:

- بڕی 65 ملیۆن دۆلار بۆ مووچەی ئەندامانی هەسەدە تەرخانکراوە.
- 15،5ملیۆن دۆلار بۆ مەشق و پڕچەک کردن.
- 32،4ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری لۆجیستی.
- 15،3ملیۆنیش بۆ چاکردنەوەی ئامێرەکانی گواستنەوەی سەربازی.

لە بودجەی ساڵی 2026ی بەرگری ئەمریکا، هەسەدە زۆرترین بڕە بودجەی پشتیوانی دەرەکی ئەمریکا وەردەگرێت.

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

  • به‌ره‌ى گه‌ل له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ده‌باته‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ بڕیارى چیدا؟

  • تره‌مپ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عێراق ده‌كات

  • تاران ڕێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ ده‌كات بۆ دروستکردنی هه‌شت ڕیاکتۆری ئەتۆمی نوێ لەئێران

  • له‌سلێمانى پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا

  • واده‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى توركیا بۆ سلێمانى ئاشكراده‌كرێت

  • پێش سەردانەکەی بۆ لای ئەردۆگان، هاوسەرۆکی دەم پارتی چی بە نێچیرڤان بارزانی وت؟

  • تازەترین زانیاری لەبارەی دانووستانەکانی پڕۆسەی ئاشتی

سەرەکی