2025-10-11 111 جار خوێنراوەتەوە

کەی 120 ملیارەکە رەوانەی بەغداد دەکرێت؟

ناوەندی هەواڵ

لە ئێستادا لەمانگی 10 ساڵی 2025 داین و تا ئەمڕۆ موچەی مانگی هەشت و نۆی فەرمانبەرانی هەرێم  دابەش نەكراوەو ناردنی پارەش لەلایەن بەغدادەوە پەیوەست کراوە بەجوڵەی حكومەتی هەرێم  بۆ ناردنی 120  ملیار دینارەکەی داهاتی نانەوتی.

ئیرادە میدیا

بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەزگای میدیایی ئیرادە دروان،  ئەگەر ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممەی سەرەتای ئەم هەفتەیە، حكومەتی  هەرێم بڕی 120ملیار دینارەكە بخاتەسەر حسابی بانکی ناوەندی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەوا حكومەتی ناوەندیش بۆ ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پارە بۆ دابەشكردنی موچە دەنێرێت،
ئەگەر بێت و حكومەتی هەرێم بەهەر بیانویەك پارە نەنێرێت و، ناردنی 120 ملیار دینارەكە بۆ بەغدا چەند دوا بکەوێت  ئەوا ناردنی پارەی پێویستیش بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران لەلایەن بەغدادەوە بۆ هەفتەی داهاتوو یان زیاتر دوا دەكەوێت.

ئەوەی گرنگە بوترێت ڕەوانەکردنی  داهات لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە راستەوخۆ پەیوەستە بە ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە و بەغدادیش مانگانە  چاوەڕوانی ناردنی  پڕی پارەی دیاری کراو لەهەرێم دەکات.

بابەتی ڕەوانەکردنی 120 ملیارەکە لەکاتێکدایە، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ئاشكرایكرد، هێشتا موچه‌ فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێم كێشه‌ى تێدایه‌و ئه‌مڕۆ  سه‌رۆكى حزبه‌كه‌ى، ده‌چێتە به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه‌، بەڵام  هەفتەی ڕابردوو، د، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، وتی، “وابڕیارە لە هەفتەی داهاتوو بەگوێرەی ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە، بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی ئاب بدرێت”.


  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

  • به‌ره‌ى گه‌ل له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ده‌باته‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ بڕیارى چیدا؟

  • تره‌مپ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عێراق ده‌كات

  • تاران ڕێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ ده‌كات بۆ دروستکردنی هه‌شت ڕیاکتۆری ئەتۆمی نوێ لەئێران

  • له‌سلێمانى پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا

  • واده‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى توركیا بۆ سلێمانى ئاشكراده‌كرێت

  • پێش سەردانەکەی بۆ لای ئەردۆگان، هاوسەرۆکی دەم پارتی چی بە نێچیرڤان بارزانی وت؟

  • تازەترین زانیاری لەبارەی دانووستانەکانی پڕۆسەی ئاشتی

سەرەکی