فڕۆكەخانەی سلێمانی
2025-10-11 148 جار خوێنراوەتەوە

كاتی دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ توركیا ئاشکرا دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمپانیا و نوسینگە گەشتیارییەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لابردنی ئابڵوقەی تورکیا بۆ سەر ئاسمانی سلێمانی دەبێتە هۆی بوژانەوەی ئابوری بۆ سنورەکە  و دەشڵێت: ماوەی سێ هەفتە بۆ  مانگێک پێویست دەبێت  تاكو بتوانرێت گەشتەکان دەستپێبکرێنەوە.

ئیرادە میدیا

عەتا ئەنوەر، سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمپانیا و نوسینگە گەشتیارییەكانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بە ڕِووی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕِۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کاریگەری لەسەر شارەکە دروست دەکات لە ڕِووی گەستیارییەوە و دەشبێتە هۆی بوژانەوەی ئابوری سنورەکە.


لەبارەی پێدانی ڤیزاشەوە دەڵێت، "وڵاتی تورکیا ڤیزای پێویستە لە تەمەن 15 ساڵ تا 50 ساڵ و لە ئێستادا وەرگرتنی ڤیزا بەراورد بە ساڵانی رابردو زۆر باشترە و ڕەفز یان ڕەتبوونەوەی ڤیزا کەمترەبووە".

لە سنوری سلێمانی  200 کۆمپانیا و نوسینگە و بریکاری گەشتیاری بە پێی ئەو سیستەمانەی هەیە بۆ وڵاتی تورکیا کە کاردەکەن ، نزیکەی 70 کۆمپانیا کاری تەواویان تەنها لەسەر تورکیا بووەو بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەکان کۆمپانیاکان زەرەر و زیانێکی زۆریان بەرکەتووە، بەڵام نەبووەتە هۆی داخستنیان،

دوای چەند ساڵێك لە بڕیاری قەدەغە كردنی گەشتەكانی فڕۆكەكان بۆ سلێمانی، ڕۆژی پێنج شەممە  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم لەکاتی سەردانی بۆ وڵاتی تورکیا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا لە ئەنكەرە كۆبوونەوە و دواتر میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە کە سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆتایی بە قەدەغەی گەشتە ئاسمانیەكانی  سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی هێناوە.

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

  • به‌ره‌ى گه‌ل له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ده‌باته‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ بڕیارى چیدا؟

  • تره‌مپ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عێراق ده‌كات

  • تاران ڕێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ ده‌كات بۆ دروستکردنی هه‌شت ڕیاکتۆری ئەتۆمی نوێ لەئێران

  • له‌سلێمانى پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا

  • واده‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى توركیا بۆ سلێمانى ئاشكراده‌كرێت

  • پێش سەردانەکەی بۆ لای ئەردۆگان، هاوسەرۆکی دەم پارتی چی بە نێچیرڤان بارزانی وت؟

  • تازەترین زانیاری لەبارەی دانووستانەکانی پڕۆسەی ئاشتی

سەرەکی