2025-10-11 1387 جار خوێنراوەتەوە

له‌بانگه‌شه‌ى پارتیدا شه‌ڕ له‌نێوان دوو كاندید دروستبوو.. ته‌قه‌ ڕویداو بریندار هه‌یه‌

بەئامادەبوونی نزیکەی 15 هەزار کەس کەرنەڤاڵێكى گه‌وره‌ بۆ ناساندنی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیپێکردو تیایدا بەرنامەی کاری چوار ساڵی داهاتووی ئه‌و حزبە خرایه‌ڕوو.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا ئاشكرایكرد، "خەباتی پارتی‌و سەرۆک بارزانی سازشنەکردنە لەسەر کەرکووک، سێ ساڵی ڕابردوو شاهیدی ئەوەیە بوونی پارتی دابینکردنی ئاشتی‌و ئاسایشە لەناوچەکەو نەمانی دەسەڵاتی سەربازییە لەناوشار".

له‌كاتى قسه‌كردن‌و خۆ ناساندنى به‌شێك له‌كاندیده‌كان، شه‌ڕ له‌نێوان كاندیدى پارتى له‌كه‌ركوك دروستبوو، دواتر لایه‌نگرانیان به‌چه‌ك په‌لاماریان یه‌كتریانداو ته‌قه‌یه‌كى زۆر كرا.

ئیراده‌ زانیویه‌تى ژماره‌یه‌ك بریندارى فیشه‌ك گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى شارى كه‌ركوك‌و هێزێكى ئه‌منیى حكومه‌تى عێراق له‌شوێنى ڕوداوه‌كه‌ن.

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

  • به‌ره‌ى گه‌ل له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ده‌باته‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ بڕیارى چیدا؟

  • تره‌مپ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عێراق ده‌كات

  • تاران ڕێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ ده‌كات بۆ دروستکردنی هه‌شت ڕیاکتۆری ئەتۆمی نوێ لەئێران

  • له‌سلێمانى پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا

  • واده‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى توركیا بۆ سلێمانى ئاشكراده‌كرێت

  • پێش سەردانەکەی بۆ لای ئەردۆگان، هاوسەرۆکی دەم پارتی چی بە نێچیرڤان بارزانی وت؟

  • تازەترین زانیاری لەبارەی دانووستانەکانی پڕۆسەی ئاشتی

سەرەکی