2025-10-11 12135 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم ناكرێت

چاوەڕواندەکرێت لەکۆبوونەوەی ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە سوودانی بڕیار لەناردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران بدات‌و تەیف سامیش نووسراوی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەربکات.

دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو سوودانی لەپەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیرە کوردەکان کۆبووەوەو بەڵێنی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی دا، چاوەڕواندەکرێت لەکۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەناردنی مووچە بدرێت‌و وەزیری دارایی عێراقیش بۆ ئەو مەبەستە نووسراوی خەرجکردن دەربکات. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ئامادەکردووە، بەپێی زانیارییەکان، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پارەکە بەکاش ڕادەستی لقی هەولێری بانقی ناوەندی دەکات.

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق وتوویه‌تى، سوودانی لەسێشەممەی ڕابردووەوە بەڵێنی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی بەوەزیرانی کوردداوە، بۆیە گرنگ نییە لەکارنامەی کۆبوونەوە هەبێت یان نا، ناردنی مووچەش دوای هەناردەکردنەوەی نەوت‌و جێگیرکردنی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی لەلایەن کوردستانەوە، هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو پێویستی بەدەنگدان نییە، دەسەڵاتی سوودانی‌و تەیف سامییەو تەنها پێویستدەکات ئەوان بڕیار بدەن.

ناردنی پارە بەئەگەری زۆرەوە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، چونکە ڕێکارەکان کاتیان دەوێت، پێویستدەکات ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی بکات، لەوێش دەست بەڕێکارەکان بکرێت، ئەمەش چەند ڕۆژێکی دەوێت.

بۆیە ناردنی پارەو دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، ئەمە ئەگەر هیچ نەیەتە پێشەوە.

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

  • به‌ره‌ى گه‌ل له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ده‌باته‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

  • حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ بڕیارى چیدا؟

  • تره‌مپ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى عێراق ده‌كات

  • تاران ڕێککەوتن لەگەڵ مۆسکۆ ده‌كات بۆ دروستکردنی هه‌شت ڕیاکتۆری ئەتۆمی نوێ لەئێران

  • له‌سلێمانى پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا

  • واده‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى توركیا بۆ سلێمانى ئاشكراده‌كرێت

  • پێش سەردانەکەی بۆ لای ئەردۆگان، هاوسەرۆکی دەم پارتی چی بە نێچیرڤان بارزانی وت؟

  • تازەترین زانیاری لەبارەی دانووستانەکانی پڕۆسەی ئاشتی

سەرەکی