1     کاتژمێر پێش ئێستا 33 جار خوێنراوەتەوە

هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە

ئیرادە میدیا

کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کە یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی وزە لە هەرێمی کوردستان، دوێنێ شەو کاتژمێر 11:30 خولەک ڕووبەڕووی هێرشێکی درۆنی بووەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکە لە ڕێگەی درۆنی خۆکوژەوە ئەنجامدراوە، هەرچەندە کۆمپانیای دانەغاز، سەرپەرشتیاری کێڵگەکە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێرشەکە بە مووشەک بووە.

هێرشەکە بووەتە هۆی سووتانی عەمبارێکی گەورەی شلەمەنی غاز و زیانێکی زۆری بە کێڵگەکە گەیاندووە. بەم هۆیەوە، کۆمپانیای دانەغاز ناچار بوو بە تەواوی کارەکانی بەرهەمهێنانی غاز ڕابگرێت.

وەستانی بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆر کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ و خێرای لەسەر سێکتەری کارەبا لە هەرێمی کوردستان و عێراق دروست کرد. وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاندووە کە بەهۆی وەستانی غازی کۆرمۆرەوە، بە تەواوی کاری وێستگەکانی کارەبا ڕاگیراوە.

پێشتر، غازی کۆرمۆر توانیبووی 3,000 مێگاوات کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکات و ئاستی گشتی بەرهەمهێنان بگەیەنێتە نزیکەی 4,000 مێگاوات. بەڵام ئێستا، بەهۆی زیانەکانی ئەم هێرشەوە، توانای بەرهەمهێنانی هەرێم دابەزیوە بۆ تەنها نزیکەی 1,000 مێگاوات.

ئەم کەمبوونەوەیە بووەتە هۆی ئەوەی ماوەی دابینکردنی کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان لە 24 کاتژمێرەوە بۆ تەنها 6 بۆ 8 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا کەم ببێتەوە.

کاریگەریی تەنها لەسەر هەرێم نییە، بەڵکو گەیشتووەتە عێراقیش. وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: 1,500 مێگاوات کارەبایان لەدەست داوە بەهۆی هێرشەکەوە. بەمەش، کۆی گشتی ئەو بڕە کارەبایەی کە لە سەرتاسەری عێراق لەدەست دراوە بەهۆی پەکخستنی کۆرمۆرەوە، نزیکەی 5,000 مێگاواتە.

هەتا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ و کاتی چاککردنەوەی زیانەکان و دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان ڕوون نین.

  • هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە

  • دانەغاز: موشەک بەر عەمبارێکی گاز کەوتووە

  • له‌%80ى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان ده‌كوژێته‌وه‌

  • هەناردەی غاز بەتەواوی بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا

  • ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌باره‌ى توركیاوه‌ هه‌ڵوێستى فه‌رمى ڕۆژئاواى كوردستانى ڕاگه‌یاند

  • واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جه‌نگێكى خوێناوى ئاشكراده‌كرێت

  • ئەفسەرێك بەپلەی عەقید دەستگیركرا

  • چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌باره‌ى ناكۆكیه‌كانى پارتى‌و یه‌كێتیى چى وت؟

  • كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانى توركیا بۆ ئاشكراكردنى په‌یامه‌كه‌ى ئۆجه‌لان دواخرا

سەرەکی