بازدان بۆ ناوەڕۆک
  • هەولێر: 21°C (ساماڵ)
  • سلێمانی: 19°C (ساماڵ)
  • دهۆک: 19°C (ساماڵ)
  • هەڵەبجە: 21°C (ساماڵ)
  • کەرکووک: 22°C (ساماڵ)
  • زاخۆ: 20°C (ساماڵ)
  • گەرمیان: 24°C (ساماڵ)
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە

10 سیناریۆ لەپەراوێزی قەیرانەکەدا

١ - پێشەکی قەیران ی ئێستای هەرێم بەشێکی بەداخەوە پەیوەندیدارە بە درێژکرن ەوەی ناکۆکی وململانێ ی مێژووی ی ناوخۆیی کە جگە لەنەهامەتی هیچ بەرهەمێکی تری نەبووە. ئەم کورتە باسە سیاسیە ناگەرێتەوە بۆشیکار کردنی ڕووداوە کانی ڕابردوو بەڵکو هەوڵدەدات شیکاری بارودۆخی ئیستای ئەم قەیرانە نوێ یە بکات کە نزیکە ببێتە هۆی قوڵکردنەوەی قەیرانەکان و دابەش بوونی زیاتری ناو ماڵی کورد.

د.ئیبراهیم عەزیز

د.ئیبراهیم عەزیز

نووسەر و چاودێری سیاسی

15 خولەک خوێندنەوە

10 سیناریۆ

لەپەراوێزی قەیرانەکەدا

د.ئیبراهیم عەزیز

پێشەکی

قەیران ی ئێستای هەرێم بەشێکی بەداخەوە پەیوەندیدارە بە درێژکرن ەوەی ناکۆکی وململانێ ی مێژووی ی

ناوخۆیی کە جگە لەنەهامەتی هیچ بەرهەمێکی تری نەبووە. ئەم کورتە باسە سیاسیە ناگەرێتەوە

بۆشیکار کردنی ڕووداوە کانی ڕابردوو بەڵکو هەوڵدەدات شیکاری بارودۆخی ئیستای ئەم قەیرانە

نوێ یە بکات کە نزیکە ببێتە هۆی قوڵکردنەوەی قەیرانەکان و دابەش بوونی زیاتری ناو ماڵی کورد.

باردۆخەکە بەئاڕاستە وشێوازێك ئاڵۆزبووە کاریگەری کردوەتە سەر شەقامی کوردی وزۆر سیناریۆ

و ئەگەری نەخوازراو قسە وباسی لێوە دەکرێت، لێرەوە دەپرسین ئایا سیناریۆکان چین وکام سیناریۆ

ئەگەری بەهێزی هەیە بۆ ئێستای بارودۆخەکە ؟

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە سەرەتا لەکورت باسە سیاسیەدا تیشک دەخرێتە سەر سەرەتای

سەرهەڵدانی ئەم قەیرانە نوێ یە وهەوڵەکانی گفتوگۆ بۆ پیکهێنانی حکومەتی نوێ وپاشان

کۆبوونەوەی ٤ / ١١ / ٢٠٢٦ ولێکەوتەکانی ، لەپەراوێزی ئەمانەدا باس لە دە سیناریۆی جیاواز دەکەین

وهەوڵ دەدەین بزانین کامیان زیاتر ئەگەری بەرجەستە بوونی هەیە.

«سەرەتای قەیرانەکە»

ئەم بارودۆخە نوێ یە دەگەڕێتەوە بۆ لێکەوتەکانی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە

لە ٢٠ / ١٠ / ٢٠٢٤ دا ئەنجامدرا. سەرەڕای بوونی دیدگای جیاواز لە چۆنیەتی ئەنجامدان وسروشتی

هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵام ئەنجامەکەی لەکۆی ١٠٠ کورسی بەم شێوازەی خوارەوەبوو :

قەوارەی سیاسی

کورسی بەدەست

هاتو و

تێبینی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٣٩

٢

یەکێتی نیشتمانی کوردستان

٢٣

٣

نەوەی نو ێ

١٥

٤

یەکگرتو وی ئیسلامی کوردستان

٧

٥

ڕەوتی هەڵوێس ت

٤

٦

کۆمەڵی دادگەری کوردستان

٣

بایکۆتی کردو ە

٧

بەرەی گەل

٢

٨

سۆشیالیس ت

١

٩

بزوتنەوەی گۆڕا ن

١

١٠

پێکهاتەکان

٥

یەكێک لەهۆکارە سەرەکیەکانی ئەم قەیرانەی ئێستا ئەم ئەنجامە بوو کە هیچ پارت وهاپەیمانیەتیەک

نەیتوانی زۆرینەی ڕەها )نیوە زائید یەک( بەدەست بهێنێت. سەرەڕای ئەوەی تێبینی وسەرنجی زۆر

هەبوو لە سەر هەڵبژاردنەکە بەڵام دوا جار ئەنجامەکە بەم شێوازە پەسەند کرا. لە گەڵ پەسەند کردنی

ئەنجامەکان لایەنە سیاسیەکان بەتایبەتی پارتی ویەکێتی بۆ یان روون بووەوە کە بەدەست هێنانی نیوە زائید یەک ئاسان نیە بەڵام هەردوو لایان سەرەڕای زبری وتوندی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەیان ئامادەی گفتوگۆ بوون بۆ کابینەی دەیەم.

«گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی دەیەم»

کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمان بۆ سوێند خواردنی ئەندامانی خولی شەشەمی پەرلەمان لەبەروای

٢ / ١٢ / ٢٠٢٤ ئەنجام درا وپاش سوێند خواردنی ئەندامان ، ناوی کاندیدەکان وەگیرا بۆ سەرۆک

وجێگری سەرۆک وسکرتیری پەرلەمان ، بە بیانوی ورگرتنی پشوەوە بۆ تەواوکردنی ڕیژەی یاسایی

بۆ هەڵبژاردنی ئەو سێ پۆستە کۆبوونەوەکە بەکراوەیی مایەوە .

لەماوەی دوو ساڵی کۆنەبوونەوەی پەرلەمان پارتی ویەکێتی چەندین کۆبوونەوەیان کرد بۆ ڕیکەوتن

لەسەر پیکهێنانی حکومەت وکاراکردنەوەی پەرلەمان، بەڵام گفتوگۆکان بەهیچ شێوازێک

سەرکەوتوو نەبوون ونەیان توانی بگەنە چوارچێوەیەک تاوەکو قەیرانی ناکرایی پەرلەمان

وحکومەتی کار بەڕێکەر و چەقبەستووی سیاسی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن. خالێکی

سەرنج ڕاکێشیش ئەوە بوو هاوڵاتیان هەستیان بە فەراغی نەبوونی پەرلەمان نەکردو زۆر

بەگرنگیەوە لەو دامەزاوەیان نەدەڕوانی.

پارتی ویەکێتی چەندین هەوڵی جۆراو جۆریان هەبوو بۆ ئەوەی هەریەکەیان بەرەی خۆی بەهێزبکات

وزۆرترین پەرلەمانتار کۆبکاتەوە، دیاریترینیان هاوپەیمانی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان

ونەوەی نوی بوو ، کە ئامانج لێی ئەوە بوو هاوسەنگی هێز لەهەرێمی کوردستان ڕاست بکەنەو ە.

هاوپەیمانیەتەکەیان خاوەنی ٣٨ کورسی پەرلەمانی بوو ، بەناوی هاپەیمانی هاوسەنگی بوژانەوە

لەنێوان بافڵ تاڵەبانی وشاسوار عبدالواحدا ڕێکەوتنەکە واژوو کرا . 2 ئەمە بەپلەی یەکەم لەبەرامبەر

پارتیدابوو کە ٣٩ کورسی پەرلەمانی هەبوو، خواستی سەرەکیشیان ئەوە بوو وەک یەک بن لە

پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا وپشک ودابەشکارییەکە وەک ڕابردوو نەبێت.

لەڕاستیدا سەرنجێکی گرنگ هەبوو لەسەر دابەش بوونی کورسیەکانی پەرلەمان بەجۆرێک هەندێک

لایەن وکەسایەتی سیاسی پێیان وابوو، ئەنجامەکان وەها ڕەنگڕێژ کرابوو کە هیچ لایەکیان )نە پارتی

نە یەکێتی( نەتوانن بەو ژمارە کورسیەی کەهەیانە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان لە سنوورەکانی خۆیان

بەتەنها بریار نەدەن بەڵکو هاوپەیمانیەتی وڕێکەوتن حەتمی بێت بۆ هەردوو لایەن وکەسینا نەتوانن

ئەوی تریان پەراوێز بخەن. بەڵام ئەم بۆ چوونە کۆبوونەوەی ٤ / ١١ / ٢٠٢٦ پێچەوانەکەی نیشاندا.

«لێکەوتەکانی کۆبوونەوەی ٤ / ١١ / ٢٠٢٦»

پاشا ئەو کۆبوونەوەیەی ٤ / ١١ / ٢٠٢٦ ی پەرلەمان یەکێتی کەوتە بەردەم ئەوەی کە دەبێت هەنگاوێک

بنێت بۆ ئەوەی بیسەلەمینێت کە ناچێتە ژێر باری ئەو واقیعە نوێ یە، بۆ یە لە بەرواری ٦ / ١١ / ٢٠٢٦

بۆ زانیاری زیاتر بروانە ماڵپەری پەرلەمانی کوردستان

-perleman-6x-yekami-/december/danishtni2024https://www.parliament.krd/news/posts/arewachub /

بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ماڵپەڕی ڕوداو 1863666https://www.rudaw.net/sorani/categories/localnews/

دا پاش کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی ، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکی ڤیدۆییدا

کشانەوەی لە حکومەتی هەرێم ڕاگەیاند و راستەوخۆ هێرشی کردە سەرپارتی وبەڕوونی ووتی ‌‌

ئێمە ئیعتراف بەم شتە ناکەین، ئیعتراف بە هیچ شتێک ناکەین کە لە ئەم شتە بێتە دەرەو ە.... . ئەم

حکومەتە فەشەلى هێناوە، بۆیە یەکەم بڕیارى سەرکردایەتى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان، دواى ئەم شتە، ئەوەیە، کە ئێمە لەم دەقەیەوە ئەکشێینەوە لە ئەم حکومەتە فاشیلە، کە بەخۆى دەڵێت حکومەتى کوردستان... مەجبورمان دەکەن کە رەد فعلمان هەبێت، چی بکەن لەوێ، ئێمە لێرە دەیکەین.

سەرۆکى هەرێم دادەنێن، سەرۆکى هەرێم دادەنێین . وەزیر دائەنێن، وەزیر دائەنێین . سەرۆکى

ئەنجوومەنى وەزیران دائەنێن، سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران دائەنێین . ‌‌ 3 ئەم ووتانە نیشانەی

ئەوەیە کە ململانێکان قوڵتر بوونەتەوە وبارودۆخەکە بەئاڕاستەیەکی دژواردا دەڕوات.

پاشان کاک مەسعو د بارزانی لە ٩ / ١١ / ٢٠٢٦ پاش ٥ رۆژ لە کۆبوونەوەی پەرلەمان و ٣ رۆژ پاش

پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی بانگەوازێکی بڵاو کردەوە تیایدا هاتووە ‌‌ سەبارەت بە پێشهاتەکان و

بارودۆخی سیاسی، پێویستە هەموو لایەک ئەوە لەبەرچاو بگرن کە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان

لە هەموو بەرژەوەندی و ئامانجێکی تر گەورەترە . لەسەر ئەو بنەمایەش، داوا لە برایانی یەکێتیی

نیشتیمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە

قەیرانە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان بهێنن . زۆریش حەز دەکەم لایەنە سیاسییەکانی تری

هەرێمیش بەشداری لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسیدا بکەن، پێکەوە حکوومەتێکی بنکەفراوان و

نیشتیمانی پێک بهێنن و وەڵامی داوا و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بدەنەو ە.‌‌ 4 ئەم بانگەوازە

سەڕەرای داواکردن بۆ کۆبوونەوەی پاریی ویەکێتی داواش دەکات حکومەتێکی بنکەفراوانی

نیشتمانی پێکبێت .

هەرچەندە لایەنەکانی تری دەرەوەی پارتی ویەکێتی هیچ کاردانەوەو وەڵامێکیان نەبووە بۆ ئەم

بانگەوازە لەهەمان کاتدا یەکێتی بەفەرمی وەڵامی ئەم بانگەوازەی نەداوەتەوە، بەڵام بافڵ تاڵەبانی لە

بەرواری ١٢ / ١١ / ٢٠٢٦ ‌‌ لە کاتى سەرکەوتنى بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکەى لە دواى پانێڵەکەى کۆڕبەندى

ستراتیجیی سلێمانى، پرسیار لەبارەى بانگەوازەکەى بارزانى لێکرا، ئەویش گوتى "ئەو پەیامە بە

بۆچوونى ئێمە و دوای دیراسەیەکی دوورودرێژ جددی نەبوو ". . 5 ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە تا ئەو

ساتە باوەڕیان وابووە کە ئەنجامدانی کۆبووەنەوە جددی نیە .

ئەوەی جێگەی سەرنجە کە پەیوەندی لەنێوانیاندا هەبووە و داواکراوە کۆبوونەوەیەک بکەن،

لەبەرئەنجامی ئەو کۆبوونەوانە لەبەرواری ٢١ / ١١ / ٢٠٢٦ وەفدی هەردوو لایان لە مەکتەب سیاسی

یەكێتی لە هەولێر کۆبوونەوە ، شاندی پارتی پێکهاتبوون لە د . پشتیوان سادق و مەحموود محەممەد .

شاندی یەکێتیش یوسف گۆران و رێواز فایەق بەشداربوون . ئەم کۆبوونەوەیە یەکەم کۆبوونەوە بوو

پاش ٤ / ١١ / ٢٠٢٦ و زیاتر گەیاندنی پەیام گۆرینەوە بوو وگلەیی ئامێزبووە . 6 بۆیە هیچ بەیاننامەو

ڕاگەیندراوێک نەهاتە بوون وپێدەچێت کۆبوونەوەکان بەردەوامیان هەبێت.

بۆ تەواوی ووتارەکەی بافڵ تاڵەبانی بڕوانە ئەم لینکەی کەناڵ هەشت

e51b925292c7-d66b-ea49-bb33-ec7a9227.com/kurdish/news/8https://www.channel

بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە بانگەوازەکە بڕانە ئەم ماڵپەڕی فەرمی کاک مسعود بارزانی u.pw/kwmGUt2https://

بۆ تەواوی لێدوانەکەی سەیری کەناڵ هەشت بکە لەم لینکەوە -ce4b8053.com/kurdish/news/8https://www.channel91133ec86852-adac-abc4-a2e1

بۆ زانیاری زیاتر بروانە ڕووداو لەم لینکەوە 1876736https://www.rudaw.net/sorani/categories/kurdistan/

«ئێستای واقیعەکە چۆنە؟»

لە ئێستادا بەگشتی ناکۆکی دوو لایەنەیە لەنێوان پارتی ویەکێتیدا ولایەنەکانی تر تەنانەت نەوەی نوێ

کە ڕێکەوتنی هاوسەنگی وبوژانەوەی هەیە لەگەڵ یەکێتی وئەو پەرلەمانتارانەش کە نیوە زائید

یەکیان تەواو کرد لە کۆبوونەوەی ٤ / ١١ / ٢٠٢٦ دا لە پەراوێزی ئەم هەوڵە دبلۆماسیانەدان. بۆیە

یەکێتی ناڕازییە وڕایگەیاندووە ئیعتراف بەم کۆبوونەوەیە ناکات وپارتیش سورە لەسەر شەرعیەتی

کۆبوونەوەکە بەڵام هیچ هەنگاوێکی نوێی نەناوە لەپێناو ئاڵۆزنەبوونی زیاتری بارودۆخە کە. لێرەوە

١٠ سیناریۆ دەخەیەنە ڕوو وەک هەوڵێک بۆ ئەگەرەکانی ئایندە وئاڕاستەی پرۆسەی سیاسی:

سیناریۆی یەکەم : یەك هەرێمی ویەك حکومەتی

گفتوگۆ بۆ یەک حکومەتی وەک جارا ن ئەم سیناریۆیە کاتێك چانسی بەرجەستە بوونی دەبێت کە

پارتی جۆرێک لە نەرمی زیاتر بنوێنێت لەزۆر بواردا، بەشێوەیەک ئەوەی یەکێتی پێی وایە دەبێت

باجەکەی بدات بەڕاستی پارتی نیشانی بدات. بەجۆرێک بارودۆخی پەرلەمان بگەرێنێتەوە بۆ پێش

٤ ی ١١ ی ٢٠٢٦ . ئەمەش پارتی بەکارێکی ئاسان نایبینێت بەتایبەت پارتی بۆ ئەنجامدانی

کۆبوونەوەی پەرلەمان وچاوەڕوانی زۆری لە یەکێتی گەیشتە خاڵێک ئیتر پێی وابوو دەبێت خراپترین

هەڵبژاردن بگرێتەبەر. داواکاری هەڵوەشانەوەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە

کۆبوونەوەی پارتی ویەکێتی بە شاندی پارتی گەیەنراوە لە ٢١ / ١١ / ٢٠٢٦ دا.

هەرچەندە لەرابردوودا یەک حکومەتیمان هەبووە بەڵام لەواقیعدا باڵادەستی یەکێتی لە دەڤەری

سلێمانی وهەڵبجە وپارتی لە دەڤەری هەولێر ودهۆک باردۆخی کارەکانی حکومەت وەک یەک

حکومەت بەڕێوەنەچووە بەڵام لە ڕووکاردا یەک حکومەت بوونی هەبووە وهەردوو لاو بگرە ئەوانی

تریش لەگەڵ ئەم واقیعە ڕاهاتبوون.

ئەم سیناریۆیە ئەگەر چانسی بوونی هەبێت ئەوا لەباشترین حاڵەتدا لەوانەی پێشووتر باشتر نابێت

وتێکەڵاویەکەوباڵا دەستی حکومەت لەکۆی قەلەمڕەوییەکانی وەک یەک وهاوئاست نابێت، ئەمەش

ئەزموونی بیست ساڵی رابردوو سەلمێنەرێتی کە کاتێک هەردوو حکومەتی سلێمانی وهەولێر یەکیان

گرتووە بەڵام لەواقیعدا زۆر سێکتەر وبوار هێشتا وەک پێویست یەکی نەگرتۆتەوە، دیاریترینیان هێزی پێشمەرگە .

سیناریۆی دووەم: یەک هەرێم ودوو حکومەتی دەڤەری ئەم سیناریۆیە دەمان گەرێنێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی کە حکومەتێک لە سلێمانی وحکومەتێكیش لە هەولێر بوونی هەبوو کە بەرئەنجامی شەڕی ناوخۆ بوو. لەئێستادا بارودۆخەکە جێگەی مەترسیە بۆ سەرهەڵدان ودروست بوونی دوو حکومەتی دەڤەریی. پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی روون بوو کە هەر هەنگاوێک بنرێت بۆ دانانی سەرۆکی هەرێم ، سەرۆکی حکومەت و وەزیر ئەوا لە دەڤەری خۆیان هەمان هەنگاو دەنێن. بەکورتی واتا دوو حکومەتی دروست دەبێت وئەگەر بێت و پارتی هەنگاوەکانی کابینەی دەیەم بنێت وسەرۆکی حکومەت دەیاری بکات.

بۆیە ئەگەری بەرجەستە بوونی ئەم سیناریۆیە بەپلەی یەکەم کلیلەکەی لە هەنگاوەکانی ئایندەی پارتی خۆی حەشارداوە، ئەگەر پارتی دەستی برد بۆ ئەوەی کابینەی دەیەم بە نیوە زائید یەک تێپەڕێنێت ئەوا یەکێتی لەدەڤەری خۆی هاو ئاستی ئەو کابینەیە کابینەیەکی تر لە دەڤەری خۆی دروست دەکات.

بەمەش بارودۆخەکە دەگەرێتەوە بۆ پێش ساڵی ٢٠٠٥ وبگرە خراپتریش. ئەمە دوو ئیداریی ولامەرکەزی نیە بەڵکو لەئەگەری بەرجەستە بوونیدا ئەوا دوو حکومەتی دژ بەیەک دروست دەبن ودوور نیە ئاڵۆزییەکان پەرەسەندنی خراپتر بەخۆیانەوە ببینن.

«سیناریۆی سێ یەم: یەک هەرێمی و دوو ئیدارەیی»

ئەم سیناریۆیە تیایدا هەردوو پارتەکە بەڕێکەوتن سوور بن لە سەر یەک هەرێمی وشێوازی

داڕستنەوەی ئیدارەی پەرلەمان بەڵام لەهەمان کاتدا ڕێكەوتنێک بکەن بۆ دوو جۆر لە ئیدارەیی

ناوچەیی وەک دروست کردنی رایەڵەیەک بۆ لێکتێگەیشتن وبەڕیوەبردنی جیاواز. لەم دوو ئیدارەییەدا

دەتوانرێت یەک حکومەت بوونی هەبێت بەڵام ئیدارەی دەڤەرەکان وەک ڕابردوو بگرە زیاتریش

وابەستە دەبێت بە حزبی دەستەڵاتدار. لەم سیناریۆیەدا کە وادەردەکەوێت یەکێتی زیاتر جەختی لەسەر

دەکاتەوە. بەتایبەت لەم قۆناغەدا کەدەیەوێت ئیدارەی دەڤەری خۆی بەدەستی یەکێتی بێت

ولامەرکەزییەت کە خۆیان پێناسەی دەکەن سیمای ئەو شێوازە لە کار کردنە بێت کە دەیانەوێت لە

داهاتوودا بەرجەستە ببێ. یەکێک لەمەترسیەکانی ئەم دوو ئیدارەییە ئەوەیە دەستەڵاتی حکومەت

ووەزیرەکان سنووردار دەبێت ، بەڵام لەڕاستیدا لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا هەروا بووە بەڵام

بەرز ونزمی بەخۆیەوە بینیوە بەپێی قۆناغەکان.

چانسی ئەم سیناریۆیە بەهێزە بەجۆرێک یەکێتی نایەوێت وەک خۆیان ڕایان گەیاندووە وەک جاران

بەشداربن لەحکومەتدا ودەیانەوێت وەک حزب دەستەڵات زیاتریان هەبێت بەتایبەت لە دەڤەری خۆیان

نەک هەموو هەرێمی کوردستان.

«سیناریۆی چوارەم: دروستکردنی دوو هەرێمی»

بەرجەستە بوونی دوو هەرێمی سیناریۆیەکی دوورە لەبەرچەندین هۆکاری دەستوری و یاسایی کە

تەنها بەستراوەتەوە بە پارتی یان یەکێتی بەڵکو دروست کردنی هەرێمی نوێ پرۆسەیەکەو دواجار

بەستراوەتەوە بە هەنگاوەکانی بەغداد بۆ ئەم بابەتە. لێرەدا باسی ئەوە ناکرێت کە ئایا دەست وورییە

سلێمانی وهەڵبجە بکرێنە هەرێمێکی سەربەخۆ یان نا ،بەڵكو ئەگەر بێت ولێکدانەوەی جیاوازیش

نەبێت بۆ دروست کردنی هەرێمێکی نوێ، پرسیارەکە ئەوەیە ئایا لە ئێستادا بەغداد ڕێگە دەدات

هەرێمێکی تر دروست ببێت؟ لە ماوەی ٢١ ساڵی پاش ڕیفراندۆمی دەستووری هەمیشەیی عێراق

سەرەڕای داواکاری چەندین پارێزگای وەک بەسرە و هەوڵەکانی سوونە بۆ دروست کردنی هەرێم

بەڵام هیچ هەرێمێک دروست نەبوو لەپاڵ هەرێمی کوردستان لە عێراقی فیدڕاڵدا. بۆیە ئەم سیناریۆیە

هەرچەندە زۆر باس وخواسی لێدەکرێت پێموایە کەمترین چانسی هەیە بۆ ئەوەی بەرجەستە ببێت

بەڵام لە سیاسەتیشدا مەحاڵ نیە .

سیناریۆی پێنجەم: حکومەتێکی کاتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە

لەم سیناریۆیەدا هەرێمی کوردستان وەک یەک هەرێم دەمێنێتەوە بەڵام یەکێتی وپارتی ولایەنە

سیاسیەکان بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانە بڕیاری دروست کردنی حکومەتێکی کاتی لەسەرجەم

لایەنەکان بۆ ماوەی یەک ساڵ بدەن تاوەکو بتوانێت هەڵبژاردنێکی پێشوەختە بکات وپەرلەمانێکی

نوێ دروست ببێت ولەوێوە حکومەتێکی نوی دروست بکرێت. لە عێراقدا ئەزموونی حکومەتی کاتی

بوونی هەیە ، حکومەتەکەی ئەیاد عەلاوی کە لە ١ / ٦ / ٢٠٠٤ کە بۆ ماوەیەکی کاتی دامەزراو

کەمتر لە ساڵێک تەمەنی بوو سەرەکیترین کاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن بوو کەلە ٣٠ / ١ / ٢٠٠٥

ئەنجامدرا. ئەگەر ئیرادەیەکی ب ەهێز هەبێت بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکە دەکرێت حکومەتی کاتی بەشێک بێت لە چارەسەری کاتی بەڵام لە ئێستادا ئەنجامدانی هەڵبژاردن وحکومەتی کاتی بژاردەی لە

پێشینەنین بۆ هەردوو لایان. بۆیە لەگەڵ ئەستەم نەبوونی ئەم سیناریۆیە بەڵام جانسی بەرجەستەبوونی کەمە.

«سیناریۆی شەشەم: حکومەتی ڕاگوزەری ونوسینەوەی دەستوور»

ابراهیم جەعفەری لە ٨ / ٥ / ٢٠٠٥ بوو بەسەرۆکی حکومەتی عێراق وئەرکی حکومەتەکەی بریتی

بوو لە گواستنەوەی عێراق لەقۆناغی بێ دەستووری بۆ قۆناغێکی نوێ کە تیایدا دەستووری

هەمیشەیی بوونی هەبێت وکارەکان بەپێی دەستووربێت ، ئەوە بوو دوای مشتومڕێكی زۆر توانرا لە

١٥ / ١٠ / ٢٠٠٥ دا ڕاپرسی لەسەر دەستوور بکرێت وعێراق بوو بەخاوەنی دەستوور ولە مانگی

دوانزەی ٢٠٠٥ دا هەڵبژاردن بەپێی دەستووری هەمیشەیی ئەنجامدرا. سەرەرای تێبینی لەسەر

نوسینەوەی دەستوور وحکومەتەکەی جەعفەری بەڵام قۆناغی راگوزەری کۆتایی هات. لەئێستاشدا

دەتوانریێت یەکێک لە سیناریۆیەکان ئەوە بێت کە حکومەتێکی ڕاگوزەرییمان هەبێت و قۆناغەکە

تێپەڕینین. ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی ببین بەخاوەنی دەستوور ولەبری ئەوەی مەینەتی زیاتر

بکەین بیکەینە سەرەتایەکی نوێ بۆ ئایندەیەکی باشتر. بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە لەکاتێکدا کە

ناکۆکیەکان لە نێوان هەموو لایەکدا قەڵتر بوونەتەوە ئایا حکومەتی ڕاگوزەری ئەگەری دروست

بوونی تا چ ئاستێكە؟ لەراستیدا بارودۆخەکە لە ئێستادا چانسی ئەم جۆرە لە حکومەتەی کەمتر

دەکاتەوە وبگرە پێشنیار کراویش نیە کە بابەتێکی وەها جێگەی گفتوگۆ بێت .

«سیناریۆی حەوتەم: یەک هەرێمی وحکومەتێکی بنکە فراوان»

حکومەتی بنکە فراوان لە هەرێمی کوردستان لە ٢٠١٤ دا ئەزموون کرا بەڵام بەهۆی چەندین

هۆکارەوە نەتوانرا ئامانجی خۆی بەدی بهێنێت. بۆیە دەکریت یەکێک لەسیناریۆکان حکومەتێکی

بنکە فراوان بێت وهەموو لایەک بەشداری تێدا بکات بەلای کەمەوە بۆ ماوەی چوار ساڵ تاوەکو

بتوانرێت ئەم چەقبەستووییە چارەسەر بکات.

لەڕاستیدا حکومەتی بنکە فراوا ن سروشتێکی تایبەتی هەیە، چونکە ئەم جۆرە لە حکومەتە هیچ

بوارێک بۆ بوونی پارتی دەرەوەی دەستەڵات ناهێڵیتەوە بەجۆرێک هەموو لایەنە سیاسیەکان

بەشداربن لە حکومەتدا. بەڵام ئەوەی ڕوونە ئەزموونی ڕابردوو پێمان دەڵێت کە حکومەتی

بنکەفراوان تەنها پارتی ویەکێتی باڵادەست دەبن تیایدا. هەرچەندە کاک مەسعود بارزانی لە

بانگەوازەکەیدا داوا دەکات کە حکومەتێكی بنکەفراوان ونیشتمانی پێکبهێنرێت بەبەشداری هەموو

لایەنە سیاسیەکان بەڵام ئەم هەنگاوە تائێستا پێشوازی حزبەکانی بەدوای خۆیدا نەهێناوە، بەتایبەت

یەکێتی کە لایەنێكی سەرەکی ململانێ کەیە تائێستا هیچی لەسەر نەوتووە.

سیناریۆی حکومەتی بنکەفراوان بەڵێ وەڵامدەرەوەی دابەش بوونی قوڵی لایەنەکانە بەڵام لەئێستادا

چانسی بەرجەستە بوون وپراکتیزەکردنی کەمە وناتوانرێت وەک یەكێک لە ئەگەرە سەرەکیەکان

مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت کە مەقبولیەتی هەبێت لە گۆڕەپانەکەدا.

«سیناریۆی هەشتەم: یەک هەرێمی وحکومەتی زۆرینە»

یەکێکی تر لە سیناریۆیەکان بریتی یە لە حکومەتی زۆرینە وات ە ئەو هێزەی یان ئەو هاوپەیمانیەی

توانی زۆرینەی رەها دروست بکات حکومەت پێکبهێنیت. لەراستیدا دەبوایە کورد لە هەرێمی

کوردستان لە مێژە ئەم شیوازەی پراکتیزە بکردای ە بەڵام بەداخەوە واقیعی چەقبەستووی هەرێم و

دابەش بوونی قوڵی نێوان پارتی ویەکێتی وکۆنترۆڵ کردنی هەموو جومگەکانی حکومەت چانسی

ئەم جۆرە لە حکومەتەی زۆر لاوزکرد، بەتایبەتی دابەش بوون وسەپاندنی ئەمری واقیعی دوو

دەڤەری ودوو زۆنی. هەرئەمەش هۆکارەبوو کە نەتوانراوە ئەمە ئەزموون بکرێت. لە ئێستاشدا بەڵێ

جۆرو شێوازی حکومەتەکە گرفتی نیە بەڵام بۆ واقیعێکی لەم شێوازەی ئێمە چانسی بەرجەستە بوونی

زۆر لاوازە وناتوانرێت وەک ڕێگا چارە سەیری بکرێت وببێتە هۆی تێپەڕاندنی قەیرانە کە ،

بەپێچەوانەوە ئەگەر دەست بۆ بابەتێکی لەو شێوازە ببرێت دوورنیە بەرئەنجامەکەی دابەش بوونەکە

قوڵتر بکاتەوە.

«سیناریۆی نۆیەم: بەردەوامی ئەم شێوازەی ئێستا»

بەردەوامی ئەم شیوازەی ئێستا کە حکومەتی کار بەڕێکەر هەیە ویەکێتی کشاوەتەوە وکارەکانیان لە

سلێمانی ئەنجامدەدەن وپەرلەمان وسەرۆکایەتی هەرێم بەبێ کارایی بمێننەوە، یەکێکی ترە لە

سیناریۆیەکان بەجۆرێک پارتی ویەکێتی نەتوانن نە ئەو حکومەت وسەرۆکایەتی دیاری بکات ون ە

یەکێتیش بتوانێت شتێکی جیاواز بۆ سلێمانی و هەڵبجە بکات. بۆیە بەناچاری بەردەوامی بەم

کشانەوەی ستافی یەکێتی لە حکومەت بدەن تاکاتی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان. ئەم

سیناریۆیە کاتێك چانسی بەرزدەبێتەوە کە پارتی نەرمی نەنوێنێت ویەکێتیش بەردەوام بێت لەسە ر

داواکارییەکانی، لەو حاڵەتەدا ناو بەناو کۆبوونەوە ببینرێت وهەردوولا سوود لە کات وەرگرن بۆ

ئەوەی نەچنە ژێر باری داواکارییەکانی یەکتری. تا کاتی هەڵبژاردنی داهاتوو کە دوو ساڵی ماوە

وشەش مانگ بەلای کەمەوە بەر لەو وادەیە دەبێت ئامادەکاری بکرێت بۆ هەڵبژاردن ، بۆیە ساڵێک

و نیو بەم شێوازە بەردەوامی بەم قەیرانە بدەن وەک چۆن دوو ساڵە بەردەوامن لەسەری. ئەمە یەکێکە

لە و سیناریۆیانەی دەکرێت دڵخوازی ناچاری هەردوو لا بێت.

«سیناریۆی دەیەم: نەمانی هەرێم وکۆتای هاتنی چوارچێوە دەستووریەکەی»

نەمانی هەرێم یەکێکە لە سیناریۆ دوورەکان و ئەستەمە بتوانرێت باسی نەمانی هەرێم بکرێت بەڵام

واقیعی سیاسی وئاڵۆزییەکانی ناوچەکەو ئەگەری گۆڕانکاری لە عێراقدا مەترسی جددین بەتایبەت

ئەم دابەش بوونە نوێیەی هاتۆتە پێش. بەڵێ دەستووری هەمیشەیی عێراق یەکێکە لە گرەنتیەکانی

مانەوەی چوارچێوەی دەستووری هەرێمی وکوردستان وماددە دەستووریەکان زۆر قورسە

هەمواربکرێتەوە ، مەگەر سیستمی سیاسی هەرەس بێنێت ودووبارە دەستوور وەلا بنرێت

وهەوڵبدرێت دەستوورێکی تر شوێنی بگرێتەوە، لەو حاڵەتەشدا باردۆخە نوێ یەکە دەزانێت کە

ئاراستەکان چۆن دەبن. ئەگەر بارودۆخەکە بەجۆرێک بێت هەموو لایەنەکان دوور بن لەیەک وپارتی

ویەکێتیش بەشدار نەبن لە چارەسەر بەڵکو بەپێچەوانەوە هەوڵی جیاکاری بدرێت ئەو کات بەکرداری

بەغداد مامەڵەی هەرێم لەڕووی واقیعی دیفاکتۆوە وەک هەرێم ناکات بەڵکو لەچوار چێوەی سیاسەتی خۆیدا مامەڵە دەکات.

«دەرئەنجام»

لە ڕوانگەی بارودۆخەکەوە دەتوانرێت سێ سیناریۆ بەسەرەکیترین سیناریۆ دیاری بکرێت:

یەکەم : سیناریۆی بەردەوامیدان بەم بارودۆخەی کە ئیستا هەیە تاوەکو هەڵبژاردنی ئایندە لە ٢٠٢٨ دا.

لەم حاڵەتەدا هەردوو لا بەردەوام دەبن لە قوڵکردنەوەی ململانێ و دروست کردنی گرفت بۆ یەکتری

کە زیاتر لە یەکیان دوور دەخاتەوەو ناوبەناویش کۆبوونەوەی دوو قۆڵی دەبینین.

دووەم: پێکهینانی حکومەت وەک جاران لەلایەن پارتی ویەکێتی ودەست کەوتی زیاتر بۆ یەکیتی

لەکابینەی دەیەمدا. لەم حاڵەتەدا یەکێتی وەک جاران باڵا دەست دەبێت لە دەڤەری خۆی وپارتیش

بەهەمان شێوە لەدەڤەری خۆی بەڵام بەفەرمی دەستەڵاتەکان ناسەلمێنرێت بەڵکو وەک دیفاکتۆ بوونی دەبێت.

سێ یەم: یەک هەرێمی ودوو ئیدارەیی بەڕیکەوتنی هەردوو لا وڕەنگڕێژکردنەوەی ئیدارەدانی ئایندە

تەنها لەلایەن هەردوو پارتە سیاسیەکەوە. ئەم سیناریۆیە یەکێتی کاری جددی بۆ دەکات بەڵام بەفەرمی

ناساندنی پێویستی هەم بەپارتی وهەم بە بەغدادیش هەیە، بۆ یە قورسە لەم کاتەدا وبەم بارودۆخە

ناکۆکەوە بەرجەستە ببێت بەڵکو زۆرترین بانگەشە وکاری بۆ دەکرێت .

«پێشنیار»

یەکەم: پێدانی دەستەڵاتی زیاتر بە هەر چوار پارێزگاکە لە سەر ئاستی پارێزگاکان نەک زۆنەکان

چونکە دەبێتە هۆی تۆخ کردنەوەی دوو زۆنی وسەپاندنی بارودۆخێک کە دەمانگەرێنێتەوە بۆچارەکە

سەدەیەک بەر لە ئێستا .

دووەم: لایەنە سیاسیەکان دەبێت باش لەوە تێبگەن کە لایەنی دەرەکی نایەن تای تەرازووی لایەک

لاسەنگ یان هاوسەنگ بکەن لەپێنا وزاڵ بوونی لایەکی تر ، بۆیە باشترە هەنگاوە ناوخۆییەکان لە

بەرچاوبگرن وقۆناغەکە تێپەڕینن.

سێ یەم: کار کردن بۆ دروست کردنی ‌‌متمانە‌‌ لەنێوخۆدا وبەکار هێنانی سەرچاوە بەردەستەکان بۆ

خزمەت کردنی ئەم بابەتە .

چوارەم: دوور کەوتنەوە لە قوڵکردنەوەی زیاتری قەیرانەکان وکار کردن لەسەر هاوبەشییەکان

چونکە لە کۆتاییدا هەمووان لەیەک هەرێمداین ویەک چارەنوسمان هەیە.

پێنجەم: ڕێکەوتنی نیشتمانی هەمە لایەنە لەسەر کۆی پرسەکان بکرێت هەنگاوێکی ئەرێنی دەبێت بە

ئاڕاستەیەکی دروست ئەگەر ئیرادەیەکی بەهێزی هەمەلایەنە بوونی هەبێت .

ئەم بابەتە بەسوودە؟ لەگەڵ هاوڕێکانت هاوبەشی بکە:

ئەم بیروڕایانەش هەیە

هەمووی لە بیروڕا
AD • ڕیکلام بۆ ڕیکلام پەیوەندی بکە