ڕاپۆرتی سەرەکی
ڕاپۆرتی سەرەکی
دیالۆگی نیشتمانی و بڕیارەکانی زەیدی؛ هەرێمی کوردستان لە بەردەم سێگۆشەی چارەنووسدا
ململانێ و ناکۆکییەکانی دوو ساڵی ڕابردووی نێوان پارتی و یەکێتی، هاوکات لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی داهات، نەوت و قاچاغچێتی، پێگەی هەرێمی کوردستانی لە بەغدا و ئاستی نێودەوڵەتیدا لاواز کردووە. ئەم دۆخە هاوکاتە لەگەڵ ورووژاندنی دۆسیەی گەندەڵی و دەنگۆی هەبوونی دەیان ملیار دۆلار لە حیسابی بانکیی بەرپرساندا کە لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە باسی لێوە کراوە، لە کاتێکدا هاوڵاتیان بەدەست قەیرانی موچە و بژێوییەوە دەناڵێنن.