هەواڵی گرنگ
هەواڵی گرنگ
مەسرور بارزانی لە بەغدایە و لەبارەی بودجە لەگەڵ زەیدی کۆدەبێتەوە
پرۆسەی دارایی و ئابووریی عێراق ڕووبەڕووی قەیرانێکی قووڵ بووەتەوە، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوەی تایبەت بە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٧ی دواخست. ئەم دواخستنەش دوای تەقینەوەی ناکۆکیی نوێ لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لەلایەک، و قووڵبوونەوەی ململانێی دارایی لەنێوان پارتی و یەکێتی و توندبوونی ناڕەزایەتیی پارێزگاکانی عێراق لەلایەکی دیکەوە هات، کە وڵاتەکەی خستووەتەوە ژێر ڕەحمەتی سیستەمی خەرجکردنی کاتیی (١/١٢).