کوردستان
کوردستان
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە هەولێر؛ هەوڵێک بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و ڕەخساندنی زەمینە بۆ دیداری باڵا
ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەی نێوان شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو و کۆتایی هات. ئەمە یەکەم دیداری فەرمیی نێوان هەردوو لایەنە لە دوای کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی ٤ی ئەم مانگەدا و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتییەکەی بەبێ بەشداریی یەکێتی.