ڕاپۆرتی سەرەکی
ڕاپۆرتی سەرەکی
بۆشایی زانیاری لە دۆسیەی توندوتیژیی دژی ژنان؛ کاتێک پەناگە و ڕێکارەکانی فریاکەوتن بۆ قوربانییان ناڕوونن
لە دۆسیەی توندوتیژیی دژی ژنان و خێزاندا، زانیارییە فەرمی و گشتییەکان زۆر کات سنووردار و ناڕوون دەمێننەوە؛ ئەم کەمیی زانیارییە تەنیا تایبەت نییە بە وردەکاریی پێشێلکارییەکان و ڕێکارە یاسایی و ئەمنییەکان، بەڵکو ژمارە و ناونیشانی سەنتەرەکانی داڵدەدان، شێوازی پاراستن، جۆری خزمەتگوزارییەکان، ماوەی مانەوە و بەرنامەکانی خوێندن و پەروەردەش دەگرێتەوە، سەرەڕای ئەوەی ئەم وردەکارییانە بۆ ئەو ژنانەی بەدوای پەناگەیەکی سەلامەتدا دەگەڕێن، جێی بایەخێکی ڕاستەوخۆ و خێران.