کوردستان
کوردستان
یەکەکانی نیشتەجێبوون لەنێوان داهات و بەرزبوونەوەی دۆلاردا؛ حکومەت رێنمایی نوێ دەردەکات
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بارگرانییەکی قورسی خستووەتە سەر شانی هاوڵاتیان، چونکە مووچە و داهات بە دینارە و پێداویستییەکانی ڕۆژانەش بە دۆلار دەخەمڵێندرێن. ئەم ناهاوسەنگییە توانای کڕینی لاواز کردووە و خەرجییەکانی ژیانی گرانتر کردووە، بەتایبەتی بۆ ئەو خێزانانەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان لەسەرە کە بە دۆلار وەردەگیرێت، ئەمەش وایکردووە پابەندبوون بە دانەوەی قیستەکان ببێتە ئاستەنگێکی گەورە.