پشتیوان جەمال
14/05/2026
97 جار خوێنراوەتەوە
کابینەکەی زەیدی لە بۆرانەکانی سیاسەت دا
دەردەکەوێت ئاو هەوای سیاسی لە ناوچەکە گەرمە و پڕە لە تێکچوون و چاوەڕوانی، بۆ ئەوەی چی دەبێت لە نێوان ئێران و ئەمریکا،کەئەم دوو دژبەیەکە کاری گەری قوڵیان لەسەر پێکهێنانی کابینەکانی عیراق هەیەبەتایبەتی لەئێستادا چۆتنە قۆناغی شەڕو لێدانی ڕاستەوخۆ لەبەرژەوەندیەکانی یەکتر بەشێوەیەکی کرداری،ئەگەر چی لەکابینەکانی پێشوتر هەمان ئەم دوو وڵاتە کاریگەریان هەبووە،بەڵام لەمەیان دۆخەکەجیاوازترەو لایەکیان کەئەمریکایە نیدائی ڕوخانی ئێران لێدەدات،هیچ هێزێکی نزیکی لەوقبوڵ نییە،بۆئێرانیش کەتا ئێستا پێیوایە لەسەر پێی خۆی وەستاوە،لەڕێگای گرورەپەچەکدارەکانی شیعەی عیراقیەوە پێوایە ژمارەیەکی کەم نیەو بەشدارە لەیاریە سیاسەکان،پاراستنی هاوسەنگی لەنێوان ئەم دووانە بۆتێپەڕبوونی کابینەیەکی مۆفەق ئاسان نیە،لەگەڵ ئەوەشدا پێدەچێت علی زەیدی بژاردەیەکی ناوەڕاست بێت لەم قۆناغەدا،هەر لە ساتی تەکلیفکردنی لەلایەن سەرۆکی کۆمارەوە،ڕوون بووەوە کە زەیدی هەڵبژاردەیەکی ناوەڕاستە دوای کشانەوەی ناوە ناسراوەکان وەک نوری المالكی و محمد شیاع السودانی، ئەوەش وایکرد بوو بە پاڵێوراوێکی ڕێککەوتن کە ناوخۆیی و دەرەکی قبووڵیان کردبوو. پاشخانەکەی وەک پیاوێکی بازرگانی خاوەن ئەزموونی دارایی و یاسایی، وێنەیەکی جیاوازی لە سیاسییە نەریتگەرەکان پێدا، بەڵام هەمان کات پرسیاری لەسەر توانای لە بەڕێوەبردنی تۆڕی بەرژەوەندییە تێکئاڵاوەکانی دەوڵەت دروستکرد،کارنامەکەی کەچەنین تێبینی لەسەرە بەهەرجۆرێکبێ ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمانی کرد.
ئەگەروتەحەدیاتەکانی دوای پەسنکردن
* گرنگترینیان دۆسیەی میلیشیاکانە، چونکە تاکو ئێستائەم گروپانەلە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت کار دەکەن.،ئەگەرحکوومەت دسنوورێکی یاساییی ڕوون لەنێوان حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان دانەنێت، کەبێ گوومان ئەمەش پێویستی بەپاڵ پشتیەکی بەهێزی سیاسی هەیە،ئەگەرنەی بێت ئەمە سەرەکی ترین گرفت بۆسەرکەوتنی حوکمڕانیەکەی دروست دەکات.
* لە ڕووی ئابوورییەوە، پشت بەستنی عێراق بەتەنها تاکەسەرچاوەیەک کەنەوتەئەمەش قەیرانێکی قووڵە و وایکردووە عیراق وڵاتێکی بەکاربەربێت وەک لەوەی بەرهەم هێن بێت،سەرچاوەی داهات فرەچەشنی نەبێت بەهڵشان و داشکانی نەوت گرفتی گەورەی بۆدروست دەبێت.
* لە ڕووی سیاسییەوە، حکوومەتەکەی دەبێت هاوسەنگی نێوان شیعە، سوننە و کورد بپارێزێت و گرژییەکان چارەسەر بکات، بە تایبەت پەیوەندیی بەغدا و هەرێم و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ ڕەوتی سەدر.کەلەڕابردودا کێشەکانیان بە بەنجی کاتی چارەسەرکراون.
* لە ڕووی دەرەکییەوە، عێراق پێویستی بە هاوسەنگکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران، ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی هەیە. وڵاتانی عەرەبی و واشنتۆن چاوەڕوانن حکوومەتی نوێ هەنگاو بۆ سنووردارکردنی میلیشیاکان بنێت، چونکە ئەم پرسە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی عێراق هەیە.
لە کۆتاییدا، دەتوانرێت بگوترێت قۆناغەکانی پێکهێنانی حکوومەتی عەلی زەیدی سێگۆشەی ئاستەنگەکانی عێراقی نیشاندا،زەیدی هەڵبژاردەیەکی بەهێز نەبوو، بەڵکو ئەڵقەیەکی ناوەڕاست بوو لەنێوان لایەنە دژبەیەکەکاندا، ئەوەش سەرکەوتنی پەیوەست دەکات بە توانای لە بەدەستهێنانی هاوسەنگییەکی نزیک لە مەحاڵ لەنێوان ناوخۆ و دەرەوە. پێکهێنانی حکوومەتەکەشی تەنها گواستنەوەی دەسەڵات نیە، دەتوانرێت بگوترێت کارنامەکەی زەیدی پێگەیشتووتر و ڕێکخراوتر بوولە لەوانەی پێشخۆی ، بەڵام، هێشتا بۆشایی نێوان “دەق” و “جێبەجێکردن” ئاستەنگیی بوونیەتی. چونکە عێراق کەموکوڕی لە دیدگا نییە، بەڵکو لە “ویستی سیاسی”یە کە بتوانێت بەرەنگاری ناوەندەکانی هێز و گەندەڵی ببێتەوە.
سەرکەوتنی ئەم حکومەتە بە جوانیی ڕێکخستنی بەرنامەی کارەکەی پێوانە ناکرێت، بەڵکو بەو کاریگەرییە هەستپێکراوەی کە هاوڵاتی لە ئاسایش، نانی خۆی، و خزمەتگوزارییە ڕۆژانەکانیدا هەستی پێدەکات،تاقیکردنەوەشی مانگەکان و ساڵانی داهاتوو ئاشکرای دەکەن.
|