1     کاتژمێر پێش ئێستا 49 جار خوێنراوەتەوە

براكەی: شێروان شێروانی بەهۆی مانگرتنەوە تەندروستی تێكچووە بەڵام ورەی بەرزە

شێروان شێروانی لە دوای 22 ڕۆژ لە مانگرتن، تەندرووستیی تەواو تێكچووە و زۆر بە زەحمەت دەتوانێت بجووڵێت، ئەمە وتەی براكەیەتی، دەشڵێت بەرپرسانی زیندان پێیان وتووە ناهێڵن پزیشك بتبینێت تا مانگرتن نەشكێنیت، بەڵام  ئەو سوورە لەسەر هەڵوێستەكەی.

بەوتەی كەسوكاری شێروان شێروانی بۆ ئیرادە، ئەمڕۆ چوارشەممە، شێروان شێروانی تەندروستی تێكچووەو ئیدارەی چاكسازی نەیانهێشتووە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە و تادێت تەندروستیشی بەرەو خراپی دەڕوات.

شێروانی شێروانی لە 22ی نیسانی مانگی ڕابردوو مانگرتنی ڕاگەیاندووەو تاوەكو ئێستا بەردەوامە.

 

بەوتەی محەمەد عەبدوڵا، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی شێروان شێروانی، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 21 ڕۆژ، كێشی ئەم ڕۆژنامەنووسە 10 بۆ 15 كیلۆ دابەزیوە، بەڵام  هێشتا ورەی بەرزە.

 

ئەم ڕۆژنامەنووسە دوو داواكاری سەرەكی هەیە بۆ ئەوەی كۆتایی بە مانگرتنەكەی بهێنێت، یەكەمیان وەك هەر زیندانییەكی تر سێ مانگ جارێك مۆڵەتی هەفتەیەك سەردانی كەسوكاری پێبدرێت، یان داوا دەكات ئەو ماوەیەی لە سزاكەی ماوە بگوازرێتەوە بۆ زیندانی چاكسازی لە پارێزگای سلێمانی.

 

بۆ مەبەستی قایلكردنی شێروان شێروانی بۆ شكاندنی مانگرتنەكەی، سەرۆكی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم سەردانی كردووە.

هەروەها وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی لەسەر هێڵن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك. تیمی پارێزەرانیش ئاماژەیان بەوە كردووە، هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە تاوەكو لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەم كێشەیە یەكلایی بكرێتەوە.

شێروان شێروانی لە 16ـی شوباتی 2021 بە تۆمەتی "تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی" لەگەڵ ژمارەیەك چالاكوانی تر بە شەش ساڵ زیندانی سزادرا. دواتر لە شوباتی 2022 بە فەرمانی سەرۆكی هەرێم 50%ـی سزاكەی كەمكرایەوە. ئەمە لە كاتێكدایە بەپێی ماددەی 35 لە یاسای ڕۆژنامەگەری ساڵی 2007، نابێت ڕۆژنامەنووس دەستگیر بكرێت بەبێ فەرمانی دادگا و ڕەزامەندی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان.

ڕووگەش جەباری، هاوسەری شێروان شێروانی، لە نامەیەكدا داوای لە ئەمریكا كردووە ڕێگری بكەن لەوەی هاوسەرەكەی لە زینداندا گیان بسپێرێت. لە نامەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە، نابێت تەنیا لەبەر كاری ڕۆژنامەوانی و كۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆماتكارانی ئەمریكا، ژیانی هاوسەرەكەی بكەوێتە مەترسییەوە.

 

  • براكەی: شێروان شێروانی بەهۆی مانگرتنەوە تەندروستی تێكچووە بەڵام ورەی بەرزە

  • ڕۆیتەرز: سعودیە لە مانگی ئاداردا هێرشی كردووەتە سەر ئێران

  • ناكۆكی لەسەر پۆستەكانی چی بەسەرهات؟؛ پێنجشەممە دەنگ لەسەر كابینەكەی عەلی زەیدی دەدرێت

  • توێژینەوەیەک: ژمارەی دانیشتوانی زەویی لە توانای بەرگەگرتنی زیاترە

  • ئاگربەست لە چاودێری چڕە؛ئەمریکا گومانی لە پاکستان هەیە و ئێران هەڕەشە دەکات

  • بنكه‌كه‌ى ئیسرائیل له‌ عێراق؛ ئێرانى هێنایه‌ ده‌نگ و به‌رپرسان وته‌ى دژ به‌ یه‌ك ده‌ده‌ن

  • پەرلەمانێكی بێكار و پەككەوتوو بە مووچە و ئیمتیازاتەوە

  • "دەرفەتمان پێبدەن؛"مەزڵوم عەبدی لەبارەی ناڕەزایەتیەكانی حەسەكە و مافەكانی كورد چی دەڵێت؟

  • ئێران داوای چی كرد و ئەمریكا ڕەتیكردەوە؟

سەرەکی